بابهت: *ئەحمەد شوقەیری لە چەند وتەیەکی کورتدا*
[center][/center]
بانگخوازی گەنج و کاریگەر، ئەحمەد شوقەیری لە چەند وتەیەکی کورتدا بهلام بهكاریگهر لهسهر ئهو فلیمهی كه سوكایهتی بهپێغهمبهری خوا دهكات
*هەر کەسێ موسوڵمان بێ، بە بینینی ئەو فیلمە ناشرینە لەسەر پەیامبەرمان حەزرەتی محمد درودی خوای لەسەر بێ، بێ تاقەت و دڵگران دەبێ، بەڵام جیاوازی نێوان موسوڵمانەکان لە کاردانەوەیاندایە، هەندێکیان بەپێی ویستی خۆیان توڕە دەبن و هەندێکیشیان بەپێی رەوشت و ئەخلاقی پەیامبەر
*ئێستا هەموو دونیا چاوی لەسەر موسوڵمانانە بزانن کە کاردانەوەیان چۆن دەبێ، ئایا دەتوانین بەپێی ئەخلاق و رەفتاری پەیامبەر توڕە بین ؟
*بەڵێ دەبێت توڕە بیت لە ئاست ئەو کارە ناشرینەدا، بەڵام با تورەبونەکەت بەپێی رەوشتی پەیامبەری ئازیز بێت !
*ئایەتی "ولا تزر وازرة وزر اخری" واتە "تاوانی کەسێ مەدە بەسەر کەسێکی دیکەدا" پێنج جار لە قورئاندا هاتوە، ئەم ئایەتە تەنها بۆ خوێندنەوە نیە، بەڵکو بۆ جێبەجێکردنە !