1

بابه‌ت: *یه‌ک هه‌نگاو*

یه‌ک هه‌نگاو
تۆ که‌ هه‌نگاوی زۆرت بڕی ئه‌م هه‌نگاوه‌ش هیچ نی یه‌
هه‌نگاو بنێ به‌ ئارامی ئه‌م هه‌موو ترسه‌ت له‌ چی یه‌

ئازاره‌کانی ژینت به‌ فیڕۆ مه‌ده‌ بۆ ئـه‌م تـــاکه‌ هه‌نگاوه‌
ده‌رگای زۆرت کرده‌وه‌ ها بزانه‌ ئـه‌م ده‌رگـایه‌ش کـراوه‌

له‌ بیرته‌ چۆن هه‌نگاوت ده‌نا بــه‌ چ هێــزو گڕو تینێک؟
چۆن داری بێ ئومێدیت  شکاند به‌ چ ڕق و کینێک؟!

بیرت چوو که‌ چۆن بووی و چی بووی و بۆچی بووی؟
هه‌رگیز من نه‌بیـستـم ڕۆژێ کـه‌ مـانـدوویان کردووی

له‌ ژیندا بۆ گه‌یشتن به‌ به‌رزی به‌سه‌ر پلیکانێکدا سه‌ر ده‌که‌وین،هه‌ر له‌ گه‌ڵ بڕینی یه‌که‌م پلیکان ئه‌گه‌ری که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌ر ساتێکدا،به‌ڵام که‌ گه‌یشتینه‌ به‌رزیش له‌گه‌ڵ له‌ بیرچوونی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ خۆمان هه‌ڵده‌ده‌ین تا کاتێ ده‌که‌وینه‌ خواره‌وه‌ و به‌ عه‌رز ده‌که‌وین،منێک به‌م دوو دڵیه‌و ئه‌و هه‌موو ترسه‌وه‌ له‌ کۆتاییه‌کانی ئه‌م پلیکانه‌م،به‌ڵام!!نه‌ ئه‌م پلیکانه‌ ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه‌ و نه‌ منیش توانای هه‌نگاونانم بۆ سه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌.
له‌ کۆتایدا
اللهم لا سهل الا ما جعلته‌ سهلا و انت تجعل الحزن اذا شئت سهلا
اعوذ بکلمات الله‌ التامات من غظبه‌ وعقابه‌ وشر عباده‌ و من همزات الشیاطین و ان یحضرون

2

وه‌ڵام: *یه‌ک هه‌نگاو*

[size=24]دةست خؤش براكةم بةردةام بة[/size]

[size=24]   
ئازیز، له‌ مه‌یلی هاتن و له‌ هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه‌ نه‌بووم
هه‌ستم هێنده‌ برینداره‌ که‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!!
[/size]

3

وه‌ڵام: *یه‌ک هه‌نگاو*

ده‌ست خۆش براکه‌م هه‌ربژیت

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm