بابهت: هەولێرگۆڵبارانی میوانەمالیزییەکەی کرد و پێیەکیلەچوارگۆشەی زێڕین نا
هەولێر ٥-١ کیلانتان: هەولێر گۆڵبارانی میوانە مالیزییەکەی کرد و پێیەکی لە چوارگۆشەی زێڕین نا
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و کیلانتانی مالیزی لە قۆناغی هەشتی جامی ئاسیا بەڕێوەچوو.
قەڵای زەرد لە قۆناغی پێشوودا شکستی بە یانەی نیفتچی ئۆزبەکستانی هێنا و بۆ سێیەمجار لە مێژوویدا گەیشتە قۆناغی هەشتی جامی ئاسیا . ئەمڕۆش چاوی لەوەبوو لەناو خاکی خۆی سەرکەوتنێکی گەورە تۆماربکات تاوەکو بە گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕین ناوی بچێتە مێژووەوە.
لە نیوەی یەکەمدا هەردوولا بە گۆڵێک بەرامبەربوون کە گۆڵەکەی هەولێر هەڵگورد مەلا محەمەد بە موشەکێکی دوورهاوێژ تۆماریکرد، ئاستە بەرزەکەی هەولێر لە نیوەی دووەمدا بەرهەمی باشی هەبوو کە تێیدا ئەمجەد ڕازی و نەبیل سەباح دوو گۆڵی لەسەریەکیان تۆمارکرد. دواتر ساڵح سەدیر پاش تەنیا ١٠ خولەک هاتنە ناوەوەی بۆ ناویاریگا دوو گۆڵی لەسەریەکی تۆمارکرد و ئەنجامەکەیان بەرزکردەوە بۆ ٥-١ . ئەمە سەرەڕای ئەوەی چەندین تۆپیان لە ستونی گۆڵدا و زۆر باشتر یارییانکرد بە بەراورد لەگەڵ تیپی بەرامبەر.
یاریگا
[/center]