1

بابه‌ت: چیرۆكی‌ هاككردنی‌ ئیمه‌یڵی‌ تایبه‌تی ئه‌سه‌دو ژنه‌كه‌ی‌

چیرۆكی‌ هاككردنی‌ ئیمه‌یڵی‌ تایبه‌تی ئه‌سه‌دو ژنه‌كه‌ی‌

http://www.nrttv.com/wenekan/asamasad5.jpg


ئه‌و كه‌سه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ پڕۆسه‌ی‌ هاك كردنی‌ ئیمه‌یله‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌دی‌ سه‌رۆكی‌ سوریای‌ كردنهێنییه‌كانی‌ پڕۆسه‌كه‌ ئاشكراده‌كات.

nrt

عه‌بدوڵا حاج شه‌مه‌ری‌ كه‌ ده‌ڵێت سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌و تیمه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ ئیمه‌یله‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌دیان هاك كردووه‌ به‌ رۆژنامه‌ی‌ "حه‌یات" ی‌ له‌نده‌نی‌ راگه‌یاند له‌باره‌ی‌ بارودۆخی‌ سوریاوه‌ وتاری‌ ده‌نوسی‌ و له‌رێگه‌ی‌ ئیمه‌یڵه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سی‌ ده‌كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌وانه‌ی‌ ئیمه‌یلی‌ نوسینگه‌ی‌ وه‌زیری‌ كاروباری‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ و به‌رپرسانی‌ سوری‌ ده‌كرد.

هه‌ره‌ها ده‌ڵێت كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ له‌ نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ سوریا په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌كراوه‌و پێیوتراوه‌ كه‌ قسه‌كانی‌ راستن به‌ڵام توندن و ناتوانن بیگه‌یه‌ننه‌ ئه‌سه‌د، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت وتاره‌كانی‌ بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌سه‌د ئیمه‌یله‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی‌ پێده‌ده‌ن.

به‌و شێوه‌یه‌ عه‌بدوڵا ئیمه‌یله‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د وه‌رده‌گرێت و رۆژی‌ 28 ئازاری‌ 2010 به‌ ئیمزای‌ خۆی‌ وتاری‌ بۆ ده‌نێرێت كه‌ ده‌ڵێت هۆشداری‌ تێدابووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاكسازی‌ بكات پێش ئه‌وه‌ی‌ بارودۆخه‌كه‌ی‌ له‌ده‌ست ده‌ربچێت.

ئاماژه‌ به‌وشده‌كات دوای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ ریفی‌ دیمه‌شق پێشنیاری‌ بۆ هاورێكانی‌ كردووه‌ پشتگیریان بكه‌ن و بڕیاریانداوه‌ ئیمه‌یله‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د هاك بكه‌ن و به‌دوای‌ پاسۆرده‌كه‌یدا بگه‌رێن كه‌ ده‌یانگه‌یه‌نێته‌ ئیمه‌یله‌كه‌ی‌.

له‌ 18 ئازاری‌ 2011 شه‌مه‌ری‌ ئامێرو به‌رنامه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ شكاندنی‌ وشه‌ی‌ نهێنی‌ ئاماده‌ده‌كات و چه‌ندین جار هه‌وڵی‌ شكاندنی‌ پاسۆردی‌ ئیمه‌یله‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنن.

دواتر هاوڕێكه‌ی‌ پێشنیاری‌ بۆ ده‌كات به‌رێگه‌یه‌كی‌ دیكه‌ هه‌وڵی‌ شكاندنی‌ پاسۆرده‌كه‌ی‌ بده‌ن و ده‌ڵێت له‌و كاته‌دا هاوڕێكه‌ی‌ پێی وتووه‌ "پیرۆزه‌ ئیمه‌یله‌كه‌ی‌ سه‌رۆكمان هاككرد".

هاككردنی‌ ئیمه‌یله‌كه‌ له‌ 16 نیسانی‌ 2011 بوو، پاسۆرده‌كه‌شی‌ ژماره‌یه‌كی‌ ئاسان بوو: 1234.

ئه‌و كاته‌ی‌ ئیمه‌یله‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د هاك ده‌كه‌ن، شه‌مه‌ری‌ و هاورێكانی‌ له‌ دیمه‌شق ده‌بن، بۆیه‌ ترس و دڵه‌راوكی‌ توند لایان دروستده‌بێت، هه‌ربۆیه‌ پڕۆسه‌ی‌ هاككردنه‌كه‌ دواده‌خه‌ن تا ده‌گه‌نه‌ شوێنێكی‌ ئارام، دواتر به‌شداری‌ له‌ خزمه‌تگوزاریی كۆمپانیایه‌كی‌ بیانی‌ له‌یه‌كێك له‌ وڵاته‌ گه‌وره‌كان ده‌كه‌ن و پارێزگاری‌ ئه‌لكترۆنی‌ و توانای‌ چونه‌ ناو ئیمه‌یلی‌ ئه‌سه‌د له‌ لۆس ئه‌جلۆس به‌ده‌ستده‌هێنن.

شه‌مه‌ری‌ ده‌ڵێت ئه‌سه‌د دوای‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ هه‌ر نامه‌یه‌ك راسته‌وخۆو ده‌یسڕیه‌وه‌.

دواتر شه‌مه‌ری‌ بڕیارده‌دات بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سوریا بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانێت بچێته‌ ناو سێرڤه‌ره‌وه‌و ده‌چێته‌ لوبنان دواتر بڕبارده‌دات بچێته‌ وڵاتێك كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌سوریاوه‌ نه‌بێت تا له‌كاتی‌ ئاشكرابونیدا راده‌ست نه‌كرێته‌وه‌و له‌ ئایاری‌ 2011 ده‌گاته‌ مه‌كسیك.

شه‌مه‌ری‌ رونیكردووه‌ته‌وه‌ دواتر به‌ ته‌واوی‌ چونه‌ته‌ ناو سێرڤه‌ره‌كه‌وه‌و له‌ 16 و 18 ی‌ ئایاری‌ 2011 هاكیانكردووه‌ و ئیمه‌یلی‌ ئه‌سمای‌ ژنی‌ ئه‌سه‌دیان ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و نامه‌كانی‌ نه‌سڕیبۆیه‌وه‌ و زانیاری‌ گرانباهای‌ تێدابوو.

شه‌مه‌ری‌ ئه‌وكاتانه‌ سه‌یری‌ نامه‌كانی‌ ئه‌سه‌د ده‌كات كه‌ ده‌زانێت ئه‌سه‌د نوستووه‌ به‌هۆی‌ جیاوازی‌ كات له‌نێوان دیمه‌شق و مه‌كسیك.

شه‌مه‌ری‌ ده‌ڵێت روبه‌ڕووی‌ هه‌وڵێكی‌ كوشتن بووه‌ته‌وه‌ له‌ مه‌كسیك دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ چیرۆكی‌ هاككردنه‌كه‌ و وتی‌ كه‌ ئه‌و هیچ په‌یوه‌ندی‌ به‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌وه‌ نییه‌و ئه‌و ئیمه‌یڵانه‌ی‌ ئه‌و دزه‌ی‌ پێكردوون ژماره‌ی‌ نامه‌كانیان له‌ 1000 نامه‌ تێپه‌ڕی نه‌كردووه‌ له‌كاتێكدا گاردیان وتی‌ 3000 نامه‌ی‌ له‌لایه‌.

شه‌مه‌ری‌ 45 ساڵ له‌ بولگاریا پزیشكی‌ خوێندووه‌ له‌گه‌ڵ هاورێكانیدا یه‌كه‌م تۆڕی‌ زانیاری‌ عه‌ره‌بی‌ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت دروستكردووه‌.

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: چیرۆكی‌ هاككردنی‌ ئیمه‌یڵی‌ تایبه‌تی ئه‌سه‌دو ژنه‌كه‌ی‌

هاككردنی‌ ئیمه‌یله‌كه‌ له‌ 16 نیسانی‌ 2011 بوو، پاسۆرده‌كه‌شی‌ ژماره‌یه‌كی‌ ئاسان بوو: 1234.

ئه‌وه‌یه‌ پاسۆرد ههههه

ده‌ستت خۆشبیت گیان

3

وه‌ڵام: چیرۆكی‌ هاككردنی‌ ئیمه‌یڵی‌ تایبه‌تی ئه‌سه‌دو ژنه‌كه‌ی‌

[center][size=24]والله‌ باشه‌ توخوا مۆدێلی 12345ماوه‌؟[/size][/center]

4

وه‌ڵام: چیرۆكی‌ هاككردنی‌ ئیمه‌یڵی‌ تایبه‌تی ئه‌سه‌دو ژنه‌كه‌ی‌

هههههههههه 1234 زووتر بمزانیایه‌ خۆم هاكم ئه‌كرد big_smile

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

5

وه‌ڵام: چیرۆكی‌ هاككردنی‌ ئیمه‌یڵی‌ تایبه‌تی ئه‌سه‌دو ژنه‌كه‌ی‌

Axr zaniewyate kas bir lam passorda nakatawa ka he emaile sarokèk bèt

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

6

وه‌ڵام: چیرۆكی‌ هاككردنی‌ ئیمه‌یڵی‌ تایبه‌تی ئه‌سه‌دو ژنه‌كه‌ی‌

هههههههههه
ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

7

وه‌ڵام: چیرۆكی‌ هاككردنی‌ ئیمه‌یڵی‌ تایبه‌تی ئه‌سه‌دو ژنه‌كه‌ی‌

smile

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]