1

بابه‌ت: ئەمجارە باس لەو کێشەیە ئەکەم کە چەند ڕۆژێکى زۆر خۆم بە دەستیەوە ئەمناڵاند

ئەمجارە باس لەو کێشەیە ئەکەم کە چەند ڕۆژێکى زۆر خۆم بە دەستیەوە ئەمناڵاند
ئەویش نیشان نەدانى گشت وێنەکانى سایتى فەیس بووک بووک لە گشت بڕاوسەرەکان



زۆر پرسیارم کرد هەریەکە و بە جۆرێک وەڵامى ئەدامەوە بەم شێوەیە .

١ - خەتەکەت خاوە ... کەچى خەتەکەم زۆر خێرایە و کێشەى نیە وە کە سایتى ترم ئەکردەوە هیچ کێشەى نەبوو .
٢ - ڤایرۆسێکە تووشى کۆمپیوتەر بووە ... ئەمەشیان نەبوو .
٣ - بەرنامەیەکە دابەزیوە ... هەربەرنامەیەك نەمئەزانى چیە ڕەشم ئەکردەوە . ئەمەشیان نەبوو .
٤ - خەتاى بڕاوسەرەکەتە ... بە هەر بڕاوسەرێک ئەمکردەوە هەر ئاوا بوو هەمووم ڕەش کردەوە وە هەموو داناوە هەروا بوو .
٥ - وتیان خەتاى کۆمپیوتەرەکەت تا ڕادەیەك شکم بۆى چوو ، چونکە کە ئەچووم لەسەر کۆمپیوتەرێك ئەمکردەوە کێشەى نەبوو ، بەڵام ئەمەشیان نەبوو .
٦ - وە چەندین شتى تریان باس کرد وەك ( هاک کراوى ، بلۆکیان کردى ، ئەپلیکەیشنێکى فەیس بووکە داتناوە ) بەڵام هیچیان نەبوو .

تۆ بلێى چارەسەر چى بێت ؟؟؟
.
.
.
.

ئێستا پێت ئەلێم چارەسەرەکە چى بوو

کێشەکە تەنها ئەوە بوو من بەروار و کاتژمێرى فەیس بووکەکەم تەواو نەبوو ساڵێک و چەند مانگێک لە دواوە بوو

هاوڕێىەکى زیرەك و بەتوانا پێى وتم کاکە گیان کات و بەروارى کۆمپیوتەرەکەت ڕێک بخەوە و پاشان کۆمپیوتەرەکەت ڕیستارد بکەرەوە خۆى چاك ئەبێت منیش بە گوێى ئەوم کرد سەیرم کرد چاک بووە و هیچ کێشەیەکى نى یە
لێرەوە دەست خۆشى لەو هاوڕێیە بلیمەتەم ئەکەم زۆر سوپاسیش بۆ ئێوە .


http://www.kurdupload.com/images/8uvM1349446633/552664_427114290680653_881697740_n.jpg

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

2

وه‌ڵام: ئەمجارە باس لەو کێشەیە ئەکەم کە چەند ڕۆژێکى زۆر خۆم بە دەستیەوە ئەمناڵاند

به‌قوربان منیش له‌زۆربه‌ی مه‌كۆ و یانه‌كان كه‌ وه‌لامی پرسیاری هاوڕێیان ده‌ده‌مه‌وه‌
كه‌ باسی ئه‌و كێشانه‌ ئه‌كه‌ن یه‌كسه‌ر ئه‌ڵێم كات و به‌رواری كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ته‌واوه‌؟

ئه‌گه‌ر نا چاكی بكه‌

3

وه‌ڵام: ئەمجارە باس لەو کێشەیە ئەکەم کە چەند ڕۆژێکى زۆر خۆم بە دەستیەوە ئەمناڵاند

:)dast xosh emn zor jar wae le det balam amn xatakam xawa

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: ئەمجارە باس لەو کێشەیە ئەکەم کە چەند ڕۆژێکى زۆر خۆم بە دەستیەوە ئەمناڵاند

دەست خۆش بۆ ئەم زانیاریە بەسوودە