بابه‌ت: دڵۆپێك له خۆشه‌ویستیم بۆت
تۆ بڵێی هه‌بێت له باوه‌شی تۆ گه‌رمتر!
تۆ بڵێی هه‌بێ له لێوه‌كانت ناسكتر!
تۆ بڵێی هه‌بێ له ڕه‌نگی چاوه‌كانت كاڵتر!
تۆ بڵێی هه‌بێ له عیشقی پاكی تۆ جوانتر!
دڵنیام نییه هه‌ر یه‌ك له‌وانی كه وتم
تۆش دڵنیابه كه له دڵه‌وه عاشقتم
بۆیه گشت كات به ئاواتی باوهشێكتم
بۆیه شه‌یدا و دێوانه‌ی ماچێكی لێوه‌كانتم
بۆیه كوشته‌ی نیگاكانتم
بڕوام پێبكه خانمه‌كه‌م نییه وه‌ك تۆ ناشبێته‌وه
له‌سه‌ر زه‌وی خانمێكی كه وه‌ك تۆ بۆ من دروست نابێته‌وه
بڕیاربێت له ناخی دڵمه‌وه كه هیچ كات دڵت نه‌شكێنم
مه‌گه‌ر مردن بێت به كۆسپ بۆ ئه‌وه‌ی وازت لێبێنم
تا ئه‌و كاته‌ش كه ڕۆح كێش یه‌ت ڕۆح ده‌ر ئه‌كات له ناو جه‌ستم
له گه‌ڵ تۆدا ئه‌مێنمه‌وه هه‌تا وه‌كو دوا هه‌ناسه‌م
بشمبوره شیعره‌كانم گه‌ر كه‌م و كورتی هه‌بوو بۆت
به‌س دڵنیابه دڵۆپێكه له‌و خۆشه‌ویستییه‌ی هه‌مه بۆت
ڕه‌شه ٢/١٠/٢٠١٢
-گرنگ ئه‌وه‌يه كه تۆم هه‌يه خانمه‌كه‌م ♥
♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥
- چیرۆكیكم ئه‌وێ سه‌ره‌تاكه‌ی من و تۆ بێت كۆتاییه‌كه‌ی " ئێمه ".