بابهت: بەرشلۆنە٢-٢ڕیاڵمەدرید:دوو ئەفسانە زیندووەکە پاڵەوانی کلاسیکۆبوون
بەرشلۆنە ٢-٢ ڕیاڵ مەدرید: دوو ئەفسانە زیندووەکە پاڵەوانی کلاسیکۆ بوون
ئەمشەو لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمئ خولی ئیسپانیدا کلاسیکۆ چاوەڕوان و ئاگرینەکەی نێوان بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید لەسەر یاریگای کامپ نۆو بەڕێوەچوو.
بەرشلۆنە دەویست بەفەرمی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەرزبکاتەوە بۆ ١١ خاڵ و مەدریدیش زۆر پێویستی بەم بردنەوەیەبوو تاوەکو هیوای بەدەستهێنانی لالیگای لاواز نەبێت و چێژ بۆ ئەو خولەش بگەڕێتەوە. لەم یارییەدا لە خولەکی ١٤ هاندەرانی بەرشڵۆنە بەیەک دەنگ داوای سەربەخۆیی هەرێـمی کاتالۆنیایان کرد هەر وەک ئەوەی پێشتر بەرنامەی بۆ داڕێژرابوو.
یارییەکە بە سەرەتایەکی بەهێز دەستیپێکرد و ڕیاڵ مەدرید باشتر دەبینرا. یاریزانانی مەدرید توانیان لە سەرەتا خولەکەکان یاریزانانی بەرشلۆنە توشی شڵەژان بکەن و پاش چەند هەوڵێک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە پاسێکی کەریم بنزیمە توانی گۆڵی ڤیکتۆر ڤاڵدێز بهەژێنێت و گۆڵی پێشکەوتنی ڕیاڵ لە خولەکی ٢٣ تۆماربکات. دوای ئەو گۆڵە لە خولەکی ٣١ لە هەڵەیەکی پیپێ لیۆنێل مێسی گۆڵی بەرامبەری بۆ بەرشلۆنە تۆمارکرد کە ئەو گۆڵە توانا و وورەی تەواوی بۆ یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا گەڕاندەوە و لە کاتەکانی دواتری نیوەی یەکەم بارسا باشتر یاریکرد بەڵام یارییەکە لەو نیوەیەدا هەر بەوئەنجامە بەکۆتاهات.
لە نیوەی دووەمدا بارسا توانی کۆنترۆڵی یاریگا بگرێتە دەست و مێسی لە خولەکی ٦١ بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ دووەم گۆڵی بەرشلۆنە و خۆی تۆمارکرد. ئەمەش دووەم یاریی لەسەر یەکە مێسی بە لێدانی ڕاستەوخۆ لە کلاسیکۆ گۆڵ تۆماردەکات پاش گۆڵەکەی جامی سوپەری ئیسپانیا.
هێندەی نەبرد لە پاسێکی جوانی ئۆزیل دا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دووەم گۆڵی ڕیاڵی لە خولەکی ٦٦ هێنا و ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ مێسی لە یارییەکەدا و لە ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە یەکسانکردەوە.
پاش ئەو ئەنجامە هەردوولا چەند هێرشێکیان بردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام گۆڕانکاری لە ئەنجامی یارییەکەدا ڕووینەدا و هەردوولا بە خاڵێک ڕازی بوون ئەم ئەنجامەش لەبەرژەوەندی بەرشلۆنە بوو.
ياريكا نيت
[/center]