بابهت: ** چۆن خۆت كنترۆل ئهكهیت لهسهیری كردنی كچ **
[center][size=16]گەنجێک ھات بۆ لای مامۆستایەک و پێی ووت:من گەنجم و ناتوانم خۆم کۆنترۆڵ بکەم و سەیری کچ نەکەم لە دەرەوە و بازاردا،بۆیە ئەمەوێت ئامۆژگاریم بکەیت؟
مامۆستاکە کوپێکی پڕ کرد لە شیر و پێی دا،ووتی ئەم کوپە ببە بۆ شوێنێکی دیاریکراو و بە ناو بازاردا برۆ،
بەڵام نابێت ئەو کوپە ھیچ شیری لێ برژێت!!
مامۆستاکە قوتابیەکی خۆشی لەگەل گەنجەکە نارد و ووتی ئەگەر شیرەکەی رژاند ئەوە لە ھەر شوێنێکا بوو زلەیەکی لێ بدە.
گەنجەکە کوپە شیرەکەی گەیاندە شوێنی خۆی بێ ئەوەی ھیچ شیری لێ برژێت..
کاتێ گەرایەوە،مامۆستاکە لێی پرسی لە بازاردا چەن کچت بینی؟
گەنجەکە ووتی:ئینجا لە ترسی ئەوەی شیرەکە نەرێژم تا قوتابیەکەت لێم نەیا لای ئەو خەڵکە ھەر ئاگام لە کچ نەبوو.
مامۆستاکە ووتی:ئەوەش حاڵی گەنجی بروادارە کە ھەمیشە ترسی خودا لە دڵیدایە لەوەی کە لە رۆژی دواییدا بەو ھەڵانە توشی سزا بێت.
بۆیە ئیمانداران وەک تۆ چۆن ئاگات لە کوپە شیرەکە بوو تا نەرژێت و زلە نەخۆی لە ناو بازار لای خەڵکی،ئەوە ئیمانداران ئەترسن لە رۆژی حەشر و لە بەردەم ھەموو مرۆڤایەتیا و لەبەردەم پەروەردگار بە ھۆی ئەو گوناھانە شەرمەزار نەبن بۆیە زۆر چاویان ئەپارێزن
کەواتە ئەگەر بەراستی ترسی خوات لەدل بێت ئەتوانی جاوی خۆت لە حەرام بپارێزی
خوای گەورە گشت لایەکمان بپارێزى
[/size][/center]
[center][/center]