1

بابه‌ت: گەورەترین ١٠ قوربانی یارییە نێودەوڵەتییەکان

[center]
گەورەترین ١٠ قوربانی یارییە نێودەوڵەتییەکان


لیستی گرنگترین ئەو ١٠ یاریزانەی لە یارییە نێودەوڵەتییەکانی ئەم هەفتەیە تووشی پێکان هاتن و بەهۆیەوە بۆ ماوەیەک لە یانەکانیان دادەبڕێن

- ئەلڤارۆ ئەربێلوا لە یارییەکەی نێوان ئیسپانیا و فەڕەنسا تووشی گرژبوونی ماسولکە هاتووە و پێناچێت بۆ یارییەکەی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ ئامادەبێت. بەهۆی پێکرانی مارسێلۆ و کوێنتراو لەهەمان کاتدا پێکانەکەی ئەربێلوا کاریگەردەبێت بۆ ڕیآڵ مەدرید

- فابیۆ بۆرینی جگە لەو پێکانەی لە یارییەکەی نێوان لیڤەرپوول و مانچستەر یونایتدا تووشی هات. لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیای خوار ٢١ ساڵ دووبارە تووش هاتەوە و سێ مانگ دووردەکەوێتەوە. پێکانی بۆرینی لە کاتێکدایە لیڤەرپوول تەنیا سوارێزی هەیە وەک هیرشبەری سەرەکی.

- لویجی بوفۆن گۆڵپارێزە بەئەزموون و ناودارەکەی ئیتاڵیا بە ناچاری لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی کشایەوە پاش پێکرانی لە یاری بەرامبەر ئەرمینیا. گومان هەیە لە بەشداریکردنی ئەو یاریزانە لە یارییە ئاگرینەکەی نێوان یۆڤانتۆس و ناپۆلی لە هەفتەی داهاتووی کالچیۆ

- کوێنتراو لە یەکەم یاری گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان ، دووبارە لە یاری نێوان پرتوگال و ڕووسیا تووشی پێکان هات و نەهامەتییەکی دیکەی بۆ هێڵی بەرگری ڕیاڵ مەدرید زیادکرد.

- مارسێلۆی ئەستێرەی باڵی چەپی ڕیاڵ مەدرید بۆ ماوەی سێ مانگ دووردەکەوێتەوە لەدوای پێکرانی لە مەشقەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل . ڕیاڵ زۆر پێویستی بە گەڕانەوەی ئەربێلوا و کوێنتراو هەیە پاش بێ ئومێدبوونی لە چاکبوونەوەی مارسێلۆ بەمزووانە

- پیپی ڕیێنا لە خۆئامادەکارییەکانی ئیسپانیا بۆ یارییەکەی بەرامبەر فەڕەنسا توشی پێکان هات. ڕیێنا گۆڵپارێزی یەکەمی لیڤەرپوولە و بە دوورکەوتنەوەی گۆڵی ڕیدز بە ئاسانی پارێزراونابێت

- مارسێل شمیلزەر بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و بروسیا دۆرتمۆند لە یارییەکەی بەرامبەر سوێد پێکرا و زەحمەتە لە یاری هەفتەی داهاتووی دۆرتمۆند لە بۆندزلیگا یاریبکات

- داڤید سیلڤا ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوای تەنیا ١٠ خولەک یاریگای جێهێشت لە یارییەکەی بەرامبەر فەڕەنسا. سیلڤا توشی گرژبوونی ماسولکە هاتووە و لە یاری هەفتەی داهاتووی یانەکەی بەشدارنابێت

-ئاردا توران یەکێکە لە گرنترین یاریزانەکانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید و لە یاری هەڵبژاردەی تورکیا پێکرا بۆ نزیکەی مانگێک دووردەکەوێتەوە

- ئارسن ڤینگەر بەلایەنی کەم بۆ دوو هەفتە لە تواناکانی تیۆ واڵکۆت بێ بەشدەبێت پاش پێکدادانی واڵکۆت و ئاڵدۆ سیمۆنسۆنی گۆڵپارێزی سان مارینۆ لە ڕۆژی هەینی ڕابردوو.

یاریگا نێت[/center]

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: گەورەترین ١٠ قوربانی یارییە نێودەوڵەتییەکان

[size=24]ماندونه‌بی به‌ هیوای ساغ و سه‌ لامه‌تی بۆ ئه‌م یاریزانانه‌[/size]