بابهت: چیرۆكێك
جیرۆك
دۆزینەوەی گۆزەیەك ئاڵتون
هاوەڵی خۆشەویست (أَبِی هُرَیْرَەَ (رچی الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: پیاوێك خانوویەك یان (زەوی) لەپیاوێكی تر كڕی، ئەو پیاوەی كە زەویەكەی كڕیبوو گۆزەیەك (كوپە) ئاڵتونی لە زەوییە كەدا دۆزییەوە، ئینجا ئەو پیاوەی كە زەوییەكەی كڕیبوو بە پیاوە فرۆشیارەكەی ووت: ئاڵتوونەكەت ببەوە لەلای من، چونكە من زەویم لە تۆ كڕیوە نەك ئاڵتوون، پیاوە فرۆشیارەكەش ووتی: من زەویەكەو ئەوەی كەتێیدایە بەتۆم فرۆشتووە، پاشان هاتن بۆلای پیاوێك بۆئەوەی كە چارەسەرێكیان بۆ بدۆزێتەوە، پیاوە دادوەرەكە ووتی: ئایا منداڵتان هەیە؟ یەكێكیان ووتی: من كوڕێكم هەیە، ئەوەی تریشیان ووتی: منیش كچێكم هەیە، ئینجا پیاوە دادوەرەكە ووتی: كەواتە تۆ كچكە بدە بە كوڕەكەو ئەو ماڵەش خەرج بكەن بۆیان، وە خێریشی لێبكەن.