بابه‌ت: گـفـتـوگـۆی خـێـزانـهكـان بـهپـێـی پـیـشـهی هـاوسـهرهكـانـیـان
[center]گـفـتـوگـۆی خـێـزانـهكـان بـهپـێـی پـیـشـهی هـاوسـهرهكـانـیـان
له‌ئینته‌رنێته‌وه / باوكی میران
* خێزانی وه‌ستا و به‌ننا : خـوا ماڵت ئاوه‌دان بكات .
* خێزانی پزیشك : خـوا له‌به‌ڵا و نه‌خۆشی بتپارێزێت .
* خێزانی ئه‌ندازیار : خـوا بیرت فراوانتر بكات و زیاتر شاره‌زات بكات .
* خێزانی ئه‌فسه‌ر : خـوا به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا سه‌رت بخات كهدژایهتیت ده‌كه‌ن و پلانت له‌دژ ده‌گێڕن .
* خێزانی پارێزه‌ر : كاره‌كانت جێی په‌سه‌ندی و ڕه‌زامه‌ندی بن و هه‌مووان بهووتهكانت ڕازی بن .
* خێزانی میوه‌فرۆش ( به‌قاڵ ) : خـوای گه‌وره ڕزقت بدات .
* خێزانی چێشت لێنه‌ر : خـوا ڕۆزیت بداتێ و لێت نه‌شارێته‌وه .
* خێزانی به‌رگ دروو : خـوا نهێنیه‌كانت بپۆشێ و داپۆشراو بیت .
* خێزانی سواڵكه‌ر : خـوای گه‌وره دڵی خه‌ڵكیت بۆ نه‌رم بكات و ده‌ستت به‌به‌تاڵی نه‌گه‌ڕێته‌وه .
* خێزانی گۆشت فرۆش ( قه‌صاب ) : خـوا له‌ئازاری جه‌رگ سوتان بتپارێزێت .
* خێزانی شه‌ربه‌ت فرۆش : خـوا نۆبه‌ره‌ی میوه‌كانت بداتێ و لهكانیی سارد تینویه‌تیت بشكێنی .
* خێزانی وه‌ستای كاره‌بایی : خـوای گه‌وره ڕێگا و به‌رپێت بۆ ڕووناك بكاته‌وه .
* خێزانی گۆرانیبێژ : هه‌میشه هه‌ست و هۆشت به‌جۆش بێت .
* خێزانی مامۆستای بیركاری : دونیا و دواڕۆژت به‌ژماره تێپه‌ڕێنیت .
* خێزانی وه‌ستای ئاو : خـوا كارت بۆ ئاسان بكا و له‌به‌ڵای ئاو بتپارێزێت .
* خێزانی دز : خـوای گه‌وره ده‌رگا داخراوهكانت بۆ بكاته‌وه و چاوی خاوه‌ن ماڵهكانت له‌ئاستدا بۆ بنوقێنێت .
* خێزانی مه‌سئول : یاخوا قه‌ت میلله‌ت به‌هۆش خۆیدا نه‌یه‌ته‌وه .
تـۆی خـۆشـهویستیـش بـهكـۆمێـنتـی جـوان بـهشـداریـم بـكـه و شـتـی تـری بـۆ زیـاد بـكـه .
[/center]
[/center]