بابه‌ت: < فڕین > كورتیله چیڕۆك
< فڕین > كورتیله چیڕۆك
هه‌موو ڕۆژێ له باڵكۆنه‌كه سه‌یری باڵنده‌كانم ده‌كرد، چه‌ند به‌خۆشی و ئازادانه به‌سه‌ر ئه‌م شاره ده‌سوڕانه‌وه، زۆر حه‌زم ده‌كرد، یه‌كجار وه‌كو ئه‌وان بمتوانیبا بفڕ‌م، به‌یانییه‌ك هاتمه باڵكۆنه‌كه، خۆشبه‌ختانه توانیم بفڕ‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌رز فڕیم ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت نه‌متوانی بگه‌ڕێمه‌وه.
نووسه‌ر: باهۆز.
مینی‌ماڵ (كورتیله چیڕۆك)