بابه‌ت: ناڵه‌ی سوارێكی گلاو
[size=18]ناڵه‌ی سوارێكی گلاو[/size]
[size=16]وه‌ك باران
چۆن مۆڵه‌ت ناخوازێ و داده‌كا،
وه‌ك شه‌ماڵ چۆن بێ پرس هه‌ڵده‌كا،
ئه‌ستێره‌ی چاوی تۆش وا خۆڕسك
له شه‌وی ژیانمدا داگیرسا،
زریانی ئه‌وینت
دره‌ختی بوونمی
له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵكێشا.
ئه‌وه‌نده متمانه‌م پێت هه‌بوو
لام وابوو ئه‌وینمان ئه‌شقێكه خودایی
قه‌ت بیرم بۆ ئه‌وه نه‌ده‌چوو
چیڕۆكی نێوانمان بگاته كۆتایی.
ئه‌گه‌ر تۆ وا ئاسان فریوت نه‌دابام،
من چۆنم زانیبا كه‌سێكی ئه‌وه‌نده خۆشبڕوام.
سوارێكی گلاوی ئه‌نگاوته‌م
زه‌كاتی كاڵفامیی خۆم ده‌ده‌م.[/size]
2002.08.14
حمه‌سه‌عید حه‌سه‌ن