بابه‌ت: کورته‌چیرۆک()گه‌مژه‌یه‌ک
[center]
کورته‌چیرۆک
گه‌مژه‌یه‌ک
به‌هێمنی وه‌ک ته‌واوی شه‌وه‌کانی تر له‌سه‌رخۆ ده‌رگای حه‌وشه‌که‌ی کرده‌وه ترسی له‌وه‌هه‌بوو نه‌بادا باوکی به‌ئاگابێت بۆ جگه‌ره کێشان ده‌چێته ده‌ره‌وه، له‌و پاکه‌ته‌ی که ته‌نها جگه‌ره‌یه‌کی تیا مابوو دایگیرساند و به‌ده‌م نه‌فه‌سی جگه‌ره‌وه خه‌یاڵی نوسینی چیرۆکێکی به‌یاددا هات، له‌و خهیاڵهدابوو بینی له چیرۆکه‌که‌یدا ڕێی ده‌که‌وێته ده‌ریا و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و که‌شتی و فرۆکه و هه‌زاران شت که ئه‌م نه‌یدیون. له‌سه‌ر خۆ ده‌رگای حه‌وشه‌که‌ی داخست و له ژوره‌که‌ی خۆیدا ده‌فته‌ره‌که‌ی کرده‌وه‌و له‌دواین دێڕی لاپه‌ره‌یه‌کدا به‌خه‌تێکی گه‌وره نوسی من چ گه‌مژه‌یه‌کم.
پشتیوانی مام له‌تیف
[/center]
[/center]