بابهت: بەسەرهاتێك .
[size=20]
لە کتێبی تۆ لەوە گەورەتی کە بیری لێدەکەیەوە ( مسعود لعلی )
موریدێك هاتە لای راهێنەرێك وتی : " ساڵانێکە بەدوایی رووناکیدا دەگەرێم ، وا هەست دەکەم لێی نزیك بوومەتەوە و دەمەوێت بزانم هەنگاوی دواتر چییە ؟
راهێنەر وتی : " گوزەرانی ژیانت چۆنە ؟"
مورید وتی : " هێشتا فێری کارێك نەبوومە ، دایك و باوکم یارمەتیم دەدەن ، وابزانم بابەتێكی زۆر گرنگ نیە "
راهێنەر وتی : هەنگاوی یەکەم ئەمەیە کە نیو خولەك سەیری خۆر بکەیت .... "
مورید بەگوێی کرد ، دوای نیو خولەك، راهێنەر داوای لە شاگردەکەی کرد کە باسی دیمەنی دەورووبەری خۆی بکات.
شاگردەکە وتی " هیچ نابینم . خۆرەتاو کاری لەسەرچاوەکانم کردووە. "
راهێنەر وتی " کەسێك کە تەنیا دوای رووناکی دەکەوێت و خۆی لە ئەرکەکانی سەرشانی دەدزێتەوە هەرگیز رووناکی نادۆزێتەوە ، کەسێك بەردەوام سەیری خۆی دەکات ، ئاکامی کوێربوونە. [/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!