بابهت: هەڵۆ !
[size=20]
لە کتێبی تۆ گەورەتری لەوەی بیری لێدەکەیەوە ( مسعود لعلی )
هیندیەکی سوری سەرقاڵی پیاسەکردن بوو لەناو دارستاندا هێلەکەی هەڵۆیەکی دۆزیەوە، ئەو بەم بۆچوونە کە ئەو هێلکەیە هی جوجەڵەکە پاش ماوەیەك هاتە دنیا ، لەکاتێکدا لە دەورووبەری ژمارەیەك جوجەڵەی مریشك دەبینران ئەو مریشکانەی کە جوجکەیان دەکرد و هەروکو مریشك دانیان دەخوارد رۆژێکیان لەوەرزی بەهاردا باڵندەی تازە پێگەییوو ڕووبەرووی دیمەنێكی زۆرجوان بوویەوە، باڵندەیەکی زەبەلاح لە بۆشایی ئاسماندا خەریکی فڕین بوو و لەبەرزاییەکی یەکجار زۆر بە جوانی و هەیبەت وقورساییەکی بێ وێنە ، پەنتایی ئاسمانی بۆخۆی داگیرکردبوو ، جوجەڵە هەڵۆکە کە لەناو مەلە کێوییەکان گەورە دەبوو: پرسی " ناوی ئەم باڵندەیە چییە؟ " هەڵۆی بچکۆڵە بیری لەمە کردەوە کە فڕین بەم هەموو هەیبەت و قورساییە لە ئاسمانی پان و بەریندا چەند ئیمتیازێکی گەورەیە.
بەڵام لەبەر ئەوەی دەیزانی کە هەرگیز ناتوانێت ببێت بە " هەڵۆ " باڵندەی تازە پێگەییو خەو خەیاڵەکەی فەرامۆش کرد، ئەو هەموو تەمەنی خۆی بەو بیرە کە تەنیا مەلێکی کێوییە ، تێپەراند و لەئاکامدا هەر بەم بیرەوە ماڵئاوی لە ژیان کرد.
وە لە ڕاستیدا زۆرن ئەو وەچە بێ شومارانەی کە هاوشێوەی ئەم جوجەڵە هەڵۆیەن،،،،،،! ئەوان خاوەنی تواناکاری نائاسایی، هونەر و لێهاتووی فراوان ....! ئەو توانا و لێهاتووییانەی کە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەتوانێت لێیان سودمەند بێت و بواریان بۆ بڕەخسێنێت تاکو هیوا و مەبەستەکانیان بپێکن!
بەداخەوە ئەوان لە هێلانگەلێکدا چاویان کردۆتەوە کە هیچ کەسێتییەکی گەورەیان نەکردووە بە ئامانج و تاکو لاسایی بکەنەوە ئەوان پەیماگەلێکیان پێگەیشتووە کە ئەوین و خۆشەویستی دەروونیانی دواخستووە!
ئەو ئەوینەی کە دەبێت لە ئاست و خۆیاندا هەیانبێت و هەروا متمانە بەخۆبوون و ئەو رێزەی بۆ توانا و لێهاتووی خۆیان پێویستە. — with[/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!