1

بابه‌ت: رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵگرانی ئایدز

[center]
رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵگرانی ئایدز


http://sphotos-g.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-prn1/s480x480/559522_165004500311090_2020094819_n.jpg
خه‌ندان-

زانایانی زانكۆی (ئیمپێریاڵ)ی به‌ریتانی رێگه‌یه‌كی نوێ ده‌دۆزنه‌وه‌ بۆ زانینی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی (HIV) له‌ له‌شی مرۆڤدا و تووشبوونی به‌ نه‌خۆشی كوشنده‌ی ئایدز، ئه‌م رێگه‌ نوێیه‌ زۆر له‌ تاقیكردنه‌وه‌ ئاساییه‌كان كاریگه‌رتر و هه‌رزانتره‌.

ئه‌م رێگه‌ نوێیه‌ به‌مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌ گیراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌كارده‌هێنێت كه‌ له‌گه‌ڵ سیره‌مدا (پێكهاته‌یه‌كی ناو خوێن) تێكه‌ڵده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ڵگری ڤارۆسه‌كه‌ بوو ئه‌وا گیراوه‌كه‌ ره‌نگی ده‌گۆڕێت بۆ ره‌نگی شین ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ره‌نگی سوور ده‌بێت.

گرنگی ئه‌م رێگه‌ نوێیه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كاریگه‌ری و هه‌رزانی له‌چاو رێگه‌كانی تردا، به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م تاقیكردنه‌ویه‌ ده‌كرێت له‌ قۆناغێكی زۆر زووه‌وه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌كرێت به‌ ئاسانی له‌ لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت.

د. مۆڵی ستیڤنس به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ سایتی ده‌یلی مه‌یڵی راگه‌یاند: "ئامانجه‌كانمان پێكا كه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك به‌رهه‌مبهێنین كه‌ هه‌ستیار و هه‌رزان بێت و پێویستی به‌ هیچ ئامێرێكی گرانبه‌ها نه‌بێت."

له‌ ئینگلیزیه‌وه‌: ماردین عوزێری
سه‌رچاوه‌ و فۆتۆ: dailymail.co.uk
[/center]

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵگرانی ئایدز

ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
خوای گه‌وره‌ موسڵمانان بپارێزێت .

3

وه‌ڵام: رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵگرانی ئایدز

دەستەکانت خۆش کاکە کۆسرەت ،
خودا هەموو لایەکمان بپارێزێ.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

4

وه‌ڵام: رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵگرانی ئایدز

smileسوپاس بۆ ئێوه‌

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

5

وه‌ڵام: رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵگرانی ئایدز

Aso Yassin نووسی:

ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
خوای گه‌وره‌ موسڵمانان بپارێزێت .

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm