بابهت: حوكمی گوێگرتن لە گۆرانی و مۆسیقا چی یە زۆر كەس دەڵێن مەسەلەیەكی خیلافی یە ؟
گۆرانی و مۆسیقا خوای پەروەردگار لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت، (وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ) وە دەفەرمووێت(وَإِذَا سَمِعُوا اللَّغْوَ أَعْرَضُوا عَنْهُ) وە هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت (وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ) ، لهو واتە گۆرانی و مۆسیقا ئەو ئایەتانە هەمووی گۆرانی و مۆسیقا دەگرێتەوە، ئەوجا لَهْوَ الْحَدِيثِ كە یەكێك لە هاوەڵان رەزای خوای لێبیت كاتێك كە گوێی لە مۆسیقا دەبوو پەنجەی دەخستە گوێی خۆی و دەیفەرموو ئەم گۆرانی مۆسیقایە مەبەست پێی لَهْوَ الْحَدِيثِ . ئەوجا فەرموودەكەی بخاری رەحمەتی خوای لێبێت كە دەفەرمووێت پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرمووی لە كۆتای ئومەتی من قەومێك دێن(يستحلون الحر والحرير والخمر والمعازف) معازف ئامێرو ئالاتی مۆسیقایە كەوتە گۆێگرتن لە گۆرانی و مۆسیقا دڵ دەمرێنێت وە ننیفاق لە دڵدا دروست دەكات وە مرۆڤ لە خوای گەورە دوور دەخاتەوە وە ئەو لەهوەیە كە قورئان باسی كردووە، بۆیە جائز نی یە، ئەو كەسانەی كە دەڵێن مەسەلەیەكی خیلافی یە ئەو حیزبی یەكان كردوویانە بە خیلاف بۆ ئەوەی كە خەڵك زیاتر راكێشن بۆ لای خۆیان دەنا خۆی مەسەلەیەكی خیلافی نی یە . والله اعلم .
لةلايةن مامؤستا عبداللطيف احمد وةلام دراوةتةوة.