بابهت: هەور و دارەکانيش دەرۆن
هەور و دارەکانيش دەرۆن
کورتیلە چیرۆک
پیاوێکى پیر لەنێو شەمەندەفەرەکەدا بەتەنیشت کورە ٢٥ ساڵانەکەیەوە دانیشتبوو
لەگەل بەرێ کەوتنى شەمەندەفەرکەدا کورە گەنجەکە سەرسامى و خۆشیەکى بێ وێنە لەسەر دەم و چاوى دەبینرا دەستى لە پەنجەرەکەوە دەر هێنابو هاوارى دەکرد بابە سەیرکە هەموو درەختەکان دەرۆن لەگەل ئێمەدا ،باوکیشى بەدەم خۆشى کورە گەنجەکەیەوە پێ دەکەنى
لە تەنیشتیانەوە ژن و مێردێک دانیشتبون گوێیان گرتبو لەو گفتوگۆ سەیرەى ئەم کورە گەنجە بە باوکى دەڵێت و هەستێکى ناخۆشیان هەبوو گەنجێک بەوجۆرە بیر دەکاتەوە..چۆن گەنجێک لەو تەمەنەدا وەکو منداڵ قسە دەکات !
لە پردا کورەکە دوبارە هاوارى کرد
"باوکە.. سەیرى ئەو دەشتە بکە ئەو گیانلەبەرانەى لەناویدایە ،ببینە...هەورەکان لەگەل شەمەندەفەرەکەى ئێمە ئەرۆن "
ژن و پیاوەکە زۆر بەلایانەوە سەیر بوو ..پاشان باران دەستى پێکرد نمە بارانەکان دەکەوتنە سەر دەستى گەنجەکە دڵى پر پر بوو لە خۆشى و ئاسودەى جارێکى تر هاوارى کرد"بابە..بارانە ،ئاوەکە بەردەستم کەوت ،سەیرى کە بابە چەند جوانە ..!!"
ئیتر لەم کاتەدا ژن و پیاوەکە لەوە زیاتر نەیانتوانى خۆیان بگرن و بە پیرە پیاوەکەیان وت "بۆچى سەردانى پزیشک ناکەیت تا چارەسەرێک بۆ ئەم کورەت بدۆزیتەوە؟" پیرە پیاوەکە وتى" ئێمە لەنەخۆشخانەوە هاتوینەتەوە..نەشتەرگەریمان بۆ چاوەکانى کرد.. ئەمە یەکەم جارە کورەکەم لە ژیانیدا بەچاوەکانى دونیا دەبینێت"
[/center]