بابهت: ئەو ئافرەتەی ئەیەوێ بچێتە بەهەشت.
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( اريت النار فاذا اكثر اهلها النساء يكفرن قيل ايكفرن بالله قال يكفرن العشير ويكفرن الاحسان لو احسنت الى احداهن الدهر ثم رات منك شيئا قالت ما رايت منك خيرا قط ) رواه البخاري ومسلم واتە : ( ئاگرم نیشان درا زۆربەی خەڵکەکەی ئافرەت بوون کوفر ئەکەن ووتیان : کوفر بەخوا ئەکەن ؟ فەرمووی کوفر بە چاکەی پیاویان ئەکەن وە کوفر بەچاکە ئەکەن -ئینکاری چاکەو چاکەی پیاویان ئەکەن- ئەگەر چاکە لەگەڵ یەکێکیان بکەی لە هەموو زەمەنا پاشان شتێکت لێ ببینێ ئەڵێت خێرم لەتۆ نەبینیە قەت ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( إذا صلت المرأة خمسها و صامت شهرها و حصنت فرجها و أطاعت زوجها قيل لها : ادخلي الجنة من أي أبواب الجنة شئت ) صحيح الجامع 660 واتە : ( ئەگەر ئافرەت پێنج نوێژەکەی بکات وە مانگەکەی بە ڕۆژوو بێت وە داوێنی بپارێزی بە پاکی وە گوێ ڕایەڵی مێردەکەی بکات پێی ئەوترێ : بڕۆ بەهەشتەوە لە هەر دەرگایەکی بەهەشت ئەتەوێ ) .
جا ئەی خوشکی بەڕێز هەوڵ بدە خۆت بپارێزە لە دەرچوون لە قسەی مێردت وە ئینکاری چاکە مەکەو نوێژەکانت بەجوانی ئەنجام بدەو ڕۆژوو بگرە لە ڕەمەزان و داوێنت بپارێزە لە حەرام بۆ ئەوەی دەربازت بێ لە ئاگری جەهەننەم و پێشوازیت لێ بکرێ بۆ بەهەشت و پێت بڵێن فەرموو لەهەر دەرگایەک پێت خۆشە بڕۆ بەهەشتەوە!.
لة مالبةرى سةلةفيةتةوة وةركيراوة.