بابهت: بەڵێ ئێمە غەریبین .
بەڵێ ئێمە غەریبین بەڵێ بە پەیوەست بوونت بەو ڕێبازەی کە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم و صەحابەکان رضي الله عنهم لەسەری بوون، ئەکەویە غەریبیەک کە غەریب تری لە غەریبی شارو غەریبی سەفەر! بەڵام بەو غەریبیە ئەگەیتە ئەو پاداشتە زۆرە کە پاداشتی پەنجا صەحابەیە رضي الله عنهم وەک لەفەرموودەکە بینیمان! وە لە فەرمودەیەکی تر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ: (إن الإسلام بدأ غريبا وسيعود غريبا كما بدأ فطوبى للغرباء. قيل: من هم يا رسول الله؟ قال: الذين يصلحون إذا فسد الناس) سلسلة الاحاديث الصحيحة 1273 واتە: (بە تەئکید ئیسلام بە غەریبی دەستی پێ کرد لە بیدایەتی هاتنی وە ئەگەڕێتەوە ئەو غەریبیە هەر وەک غەریبی دەست پێکردنی جا بەهەشت بۆ غەریبەکانە. وتیان: ئەو غەریبانە کێن ئەی پێغەمبەری خوا- صلى الله علیه واله وسلم-؟ فەرموی: ئەوانە کە چاک سازی ئەکەن لە کاتێ خەڵک خراپ و گەندەڵ ئەبن). بەڵێ ئەوەیە غەریبمان ئەکات کە دەمانەوێ ئینکاری بکەین لە فەسادی خەڵک بۆیە کەسانێکی زۆر ئەبنە دوژمن و ڕقابەراتیمان ئەکەن! چونکە بانگەوازی ئێمە بۆ نەهێشتنی فەسادە نەک ڕیکلامی ئینتیخاب! ئەگەر بانگەوازەکەمان بانگەوازی سیاسی بوایە ئەوە خەڵک ئاسان شوێنمان ئەکەوت چونکە دەمانگوتە خەڵک ڕزگارتان دەکەین و هەوڵی گیرفان پڕ کردنتان دەدەین! بەڵام بانگەوازی ئێمە ڕوو بەڕوو بوونەوەی خەڵکە بەوەی پێیان دەڵێین ئێوە کەوتونەتە گومڕایی بەوەی داوا لە مردوان ئەکەن ئەوە گەورەترین تاوانە ئەوە گومڕاییە گۆڕی پیاو چاکان ئەکەنە مزگەوت یان ئەیڕازێننەوە وە دوعایان لێ دەکەن دەبێ دوعا تەنها لە خوای بەرز بکەن چونکە دوعا عیباتەدە عیبادەتیش ئەبێ تەنها بۆ خوای بەرز بێت. وە بە خەڵک دەڵێین دەبێ ڕازی نەبن بەحوکمی غەیری ئیسلام چونکە هەر حوکمێک پێچەوانەی ئیسلامە حوکمی جاهیلیەو نابێ ملکەچ بین بۆ هیچ کەسێک لە تاوان و لە حوکمێکی پێچەوانەی ئیسلام بە قسەی بکەین! وە بە خەڵک دەڵێین دەبێ نوێژ بکەن وە کردنەکەشی بەو شێوە بێت کە پێغەمبەر صلى الله علیه واله وسلم کردویەتی وە فەرمانیان پێ دەکەین بەوەی فەرزەکانی خوای بەرز لەسەری داناون جێ بەجێی بکەن. وە نەهی دەکەین لە هەمو بیدعەیەک وەک بیدعەی ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی مەولود و ئیسراو میعراج و قورئان خوێندن لەسەر قەبران! وە نەهی دەکەین و ئینکاری دەکەین لە تاوانەکان وەکو تەفرەقەو حیزبایەتی و ڕیباو غەش و گەندەڵی و خۆ دانەپۆشینی ئافرەت و ڕەسم گرتن و ڕیش تاشین و هەمو تاوانێک تا دەگاتە تاوانی موزاهەرە کردن و چاو کردنەوە لە کافرو موشریکان لە گاورو جولەکان! ئیتر لەبەر ئەوەیە ئەبینە غەریب لە نێو خەڵک و خەڵکێکی زۆریش کە ئەو فەسادانەی تێدا دەکەونە دژایەتی کردنمان و ناوو ناتۆرەمان بۆ دروست ئەکەن وتەهدیدمان ئەکەن و ئەوەی بۆیان بکرێ تەقسیری ناکەن بەرامبەرمان هەندیک هەیە بە ئاشکرا داخی خۆیان ئاشکرا ئەکەن بەوەی دەسەڵاتیان نیە گوێچکەمان ببڕن!!! نەقلم کردووە لە کتابی بەو ڕقەوە ئەمرن تەکفیری و حیزبیەکان.
لة مالبةرى سةلةفيت وةركيراوة.