1

بابه‌ت: جيرؤكى دوو برا...!

دوو برا له‌ كێڵگه‌یه‌كدا ده‌ژیان و هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ ماڵی خۆیان و خاوه‌ن ماڵ و حاڵی خۆیان... رۆژگار دێت و ده‌ڕوات ئه‌م دوو برایه‌ پێكه‌وه‌ ده‌ژین و ناكۆكیان نییه‌... رۆژێك ناكۆكی ده‌كه‌وێته‌ نێوانیان و دڵیان له‌ یه‌كتر عاجز ده‌بێ...برا گه‌وره‌كه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌رچۆنێك بووه‌، كه‌ برا بچوكه‌كه‌ی نه‌بینێ و له‌به‌رچاوی ون بێت و هه‌رچییه‌كی هه‌یه‌ له‌براكه‌ی جیای بكاته‌وه‌... رۆژێك بیری ئه‌وه‌ دێت به‌ مێشكیا كه‌ دیوارێك به‌ دار وه‌ك سترێ دروست بكات و بۆ ئه‌وه‌ی له‌براكه‌ی دابڕێت...هه‌ڵده‌ستی كابرایه‌كی دار تاش ده‌هێنێ و كابرای دارتاش ده‌بات تاكوو پێ ی بڵی چی بكات... پاش ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ كابرای دارتاش ده‌لێت كه‌ چی بكات ده‌ڵێت\" من ده‌چمه‌ بازار، تاكو دێمه‌وه‌ ته‌واو بكه‌.\" ئه‌ویش ده‌ڵێت\" باشه‌.\" پاش ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڕێ ده‌كه‌وێ بۆ بازار، كابرای دارتاش هه‌ڵده‌ستێ‌ به‌ ئیش كردن. پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ئێواره‌ دادێت زۆر به‌دڵخۆشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت\" ئێستا ئیشه‌كه‌ی ته‌واو كردووه‌.\"كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئێواره‌ ده‌بینێت ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و وتوویه‌تی به‌ كابرای دارتاش وانییه‌ و سه‌ری سوڕ ده‌مێنێت. ده‌بینێت پردێكی دروست كردووه‌، هه‌ر له‌ كێلگوكه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ تا ماڵی برا بچوكه‌كه‌ی... زوو ده‌روات بۆ ئه‌وه‌ی بچێت بۆ لای كابرای دارتاش و پێ ی بڵێت كه‌ ئه‌وه‌ چییه‌ كردوویه‌تی من چیم وتووه‌و ئه‌و چی كردووه‌. به‌سه‌ر په‌رده‌كادا ده‌ڕه‌ات، ئا له‌و كاته‌دا برا بچوكه‌كه‌ی زۆر دڵخۆش ده‌بێت و به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه‌ ده‌چێت بۆلای برا گه‌وره‌كه‌ی وا ده‌زانی ئه‌م كابرای دارتاشی بانگ كردووه‌ كه‌ پردێك له‌ نیوانیان دروست بكات. زوو باوه‌ش به‌ برا گه‌وره‌كه‌ی ده‌كات و ئه‌م لاو ئه‌و لای ماچ ده‌كات... كابرای دارتاش زۆر دڵخۆش ده‌بێت...هه‌ڵده‌ستێ‌ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ئیشه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌ كۆی ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڕوات. ئا له‌ كاته‌دا برا گه‌وره‌كه‌ به‌ كابرای دارتاش ده‌ڵێت\" بۆ كوێی ده‌چیت.؟\" كابرای دارتاش ده‌ڵێت\" زۆر پردی تر هه‌یه‌ ده‌بێ بچم دروستیان بكه م .

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

2

وه‌ڵام: جيرؤكى دوو برا...!

خۆزگه‌ له‌و كابرای دارتاشه‌ زۆر ده‌بوو له‌م رۆژه‌یا به‌لام به‌داخه‌وه‌ ئێستا پێچه‌وانه‌كه‌ی زۆر زۆره‌

ده‌ستت خۆش بێت خاتوو سه‌وسه‌ن وانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تیابوو ئه‌م چیرۆكه‌

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

3

وه‌ڵام: جيرؤكى دوو برا...!

SAWSAN نووسی:

كابرای دارتاش ده‌ڵێت\" زۆر پردی تر هه‌یه‌ ده‌بێ بچم دروستیان بكه م .

- به‌داخه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بتوانی به‌هه‌ندێك كه‌س بڵێی ئه‌وه‌ چ ده‌كه‌ی؟
ده‌ڵێت: زۆر پردی تر هه‌یه‌ ده‌یخه‌مه‌ به‌رنامه‌مه‌وه‌ بۆ ڕووخانیان!

4

وه‌ڵام: جيرؤكى دوو برا...!

SAMAN KIRKUKI نووسی:

خۆزگه‌ له‌و كابرای دارتاشه‌ زۆر ده‌بوو له‌م رۆژه‌یا به‌لام به‌داخه‌وه‌ ئێستا پێچه‌وانه‌كه‌ی زۆر زۆره‌

ده‌ستت خۆش بێت خاتوو سه‌وسه‌ن وانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تیابوو ئه‌م چیرۆكه‌

زۆر سوپاس سامانی برام خۆشحاڵم به‌ دڵت بوو

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

5

وه‌ڵام: جيرؤكى دوو برا...!

YSM21.NET نووسی:
SAWSAN نووسی:

كابرای دارتاش ده‌ڵێت\" زۆر پردی تر هه‌یه‌ ده‌بێ بچم دروستیان بكه م .

- به‌داخه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بتوانی به‌هه‌ندێك كه‌س بڵێی ئه‌وه‌ چ ده‌كه‌ی؟
ده‌ڵێت: زۆر پردی تر هه‌یه‌ ده‌یخه‌مه‌ به‌رنامه‌مه‌وه‌ بۆ ڕووخانیان!

زۆر ڕاسته‌ کاپتن خوا بمان پارێزێت له‌و جۆره‌ که‌سانه‌