بابهت: "بهسهرهاتێکی زۆر خۆش
"بهسهرهاتێکی زۆر خۆش
لەبەرنامەیەكی راستەوخۆی تەلەفیزوینیدا گەنجێك پەیوەندی ئەكات
بە دكتۆر موحەممەد عوریفی یەوەو ئەڵێت ئەی شیخ من گەراومەتەوە
بۆ لای خواو تەوبەم كردووە سوپاس بۆ خوا بەڵام ناتوانم
خۆشەویستەكەم لە یادبكەم چی بكەم باشە ؟
دكتۆر موحەممەد عوریفیش ئەڵێت دوعا بكەو بپاڕێرەوە لە خوا بەڵكو لە بیرت بچێتەوە
گەنجەكەش ئەڵێت چ دوعایەك بكەم باشە پێم بلێ ؟
دكتۆر موحەممەد عوریفیش ئەڵێت:
ئەم دوعایە بكە:
أللهم إجعل في قلبي إيمان و في سمعي إيمان و في بصري إيمان و في طريقي إيمان
گەنجەكەش باش هەڵویستەیەك ئەڵێت یا شیخ ئاخر خۆشەویستەكەم ناوی (إيمان)ە
دكتۆر موحەممەد عوریفی ئەوەندە پێ ئەكەنێت هەتا كامیراكە لائەبەن لەسەری.