بابهت: ئەگەر بارت لە باری پیاوە ھەژارەکە باشترە بڵێ...!
ھەژارێک لە رۆژی جەژندا بینی خەلکانێکی زۆر گۆشت ئەخۆن، کە چووە ماڵەوە بینی خێزانەکەی پاقلەی کوڵاندوە
ژنەکەی پێی دەڵێت ... جەژنت پیرۆز بێت
ئەویش وەڵامی ئەداتەوەو ئەڵێت ... جەژنی تۆش پیرۆز بێت
بەیەکەوە نانەکە ئەخۆن پیاوەکە پاقلەکەی ئەخوارد و پەلکەکەی لە پەنجەرە فڕێ دەدایە دەرەوە ولەبەر خۆیەوە ئەی ووت خەلک گۆشت ئەخۆن منیش پاقلە .... سوپاس بۆتۆ خوایە گیان
.کاتێک پیاوە ھەژارەکە لەمالەکەی چووە دەرێ شتێکی سەیری بینی زۆر سەری سوڕما
بینی ھەژارێک لەژێر بپەنجەرەکەوە دانیشتوە پەلکە پاقلەکە پاک دەکاتەوە ئەوەی پێیوە ماوە ئەیخوات و دەڵێت سوپاس بۆ خوا کە ڕزقی پێ داوم بێ ئەوەی بۆی ماندووبم
پیاوە ھەژارەکە کە ئەمە ئەبینێ ئەڵێ ... خوایە گیان سوپاس بۆتۆ ڕازیم بەبەشی تۆ
ئەگەر بارت لە باری پیاوە ھەژارەکە باشترە بڵێ سوپاس بۆ ئەو خوایەی ڕزقی ھەموو کەسیک ئەدات
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm