بابه‌ت: لەسەر ئافرەت...........
لەسەر ئافرەت...........
جارێكیان پیاوێكی دانا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه پیاوێك دانیشتوو ،هه‌ندێك له‌پیاوه‌كان باسی ئافره‌ت و هاوسه‌رگیریان كرده‌وه ...
یه‌كێك له‌پیاوه‌كان ووتی : ئافره‌ت وه‌كو پێلاو وایه ... كه‌ی بیه‌وێت ئه‌توانێ بیگۆری دانه‌یه‌كی باشتر په‌یدابكات ....
......
پیاوه‌كانی تر سه‌یری پیاوه داناكهیان كرد و ووتیان بیر و رای تۆچییه ده‌رباره‌ی قسه‌كانی ئه‌م پیاوه ؟
پیاوه داناكه ووتی : قسه‌ی ئه‌و برایه زۆر راسته !
ئافره‌ت وه‌كو پێلاو وه‌هایه بۆ كه‌سێك كه‌خۆی وه‌كو ( پێ ) هه‌ژمار بكات ..
وه‌ئافره‌ت وه‌كو تاج وایه بۆ كه‌سێك كه خۆی وه‌كو شا هه‌ژمار بكات ...
كه‌واتا سه‌رزه‌نشتی ئه‌و پیاوه مه‌كه‌ن ... به‌ڵكو بزانن چۆن ده‌روانێته خۆی ..
[/center]