بابه‌ت: مامۆستا شه‌مال .. مامۆستا مودریس
بيره‌وه‌رى مامۆستا شه‌ماڵ موفتى له‌گه‌ڵ ( نامى) :
مامۆستا شه‌ماڵ موفتى لهبهرنامهيهكى ته‌له‌فزيۆنيدا ووتى :
زۆر موعجه‌ب بوم به مامۆستا عبدالكريمى مودهڕڕيس ، جا چۆن موعجيب نه‌بم پێى ، جارێكيان ئه‌و ڕووداوه ڕوويدا :
ڕۆژێكيان من لاى مامۆستا دانيشتبووم (ئه‌وكاته ته‌مه‌نم 14 ساڵ بوو) پياوێكى چوار شانه‌ى به‌خۆوه هاته لاى مامۆستا ئه‌و پياوه ئيمام و خه‌تيب بوو له (سه‌لمان پاك) هاتبوو بۆ ئه‌وه‌ى كه ماموستا ( واسيته)يه‌كى بۆ بكا بۆ ئه‌وه‌ى كه بڕێك پاره‌ى بۆ سه‌رف بكرێت تا خوولى قورئان له‌به‌ركردنى پێ بكاته‌وه .
داواى له ماموستا كرد كه نامهيهكى بۆ بنوسێ بۆ به‌رپرسان بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌و كاره‌ى بۆ جێ به‌جێ بكرێت .
ماموستا وه‌ڵامى دايه‌وه و ووتى : ( إياك و إياها ) ( إياك و إياها ) إياك و إياها ) و هه‌ر دوو باره‌ى ده‌كرده‌وه ، كابرا ده‌ستى به گريان كرد و دهيگوته ماموستا ، باشه ماموستا نامه‌وێ پاره‌كه‌م ناوێ ، ماموستاش هه‌ر ئه‌و ووته‌يه‌ى بۆ دووباره ده‌كرده‌وه .
إياك و إياها واته : دوور به له‌پاره و خۆتى لێ نزيك مه‌كه‌ره‌وه .
له په‌یجی مامۆستا عبدالکریم مودریس و مامۆستا شه‌ماڵ
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!