بابه‌ت: نهێنی سه‌رکه‌وتن و شکستهێنانی ژیانی هاوسه‌رێتی
س؛قه‌دری زاده
نهێنی سه‌رکه‌وتن و شکستهێنانی ژیانی هاوسه‌رێتی
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی چه‌ند ساڵه‌ی زانایان، به‌شێک له نهێنییه‌کانی سه‌رکه‌وتن و شکستهێنانی ژیانی هاوسه‌رێتی له نێوان پیاو و ئافره‌تاندا، ئاشکرا کرد.
لێکۆڵه‌رانی به‌ریتانی رایانگه‌یاند: نهێنی زه‌ماوه‌ندێکی سه‌رکه‌وتوو و ژیانێکی به‌خته‌وه‌ری بۆ پیاوان، هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رێکی زیره‌کتر له خۆیه‌تی که جیاوازی ته‌مه‌نیشی، 5 ساڵ له خۆی بچووکتر بێت.
به گوێره‌ی راپۆرتی بی بی سی، لێکۆڵه‌رانی زانکۆی بێسی به‌ریتانی ده‌ریانخست، ئه‌و پیاوانه‌ی هاوسه‌ری زیره‌کتر له خۆیان به جیاوازی ته‌مه‌نی 5 ساڵ بچووکتر هه‌ڵبژاردووه، ژیانێکی پته‌ویان هه‌یه و ئه‌گه‌ر هیچ لایه‌ک پێشینه‌ی ته‌ڵاقیان نه‌بووبێت، تا کۆتایی ژیان پێکه‌وه ده‌مێننه‌وه.
ئه‌نجامی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه له ماوه‌ی 5 ساڵ و له نێوان 1500 ئافره‌ت و پیاوی گه‌نجدا ئه‌نجام دراوه.
ئه‌و لێکۆڵه‌رانه بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌گه‌ری ته‌ڵاق له نێوان ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی تێیاندا ته‌مه‌نی ژن 5 ساڵ له مێرد گه‌وره‌تره، سێ هێنده زیاتره له‌و هاوسه‌رانه‌ی که هاوته‌مه‌نن.
ئه‌وه له حاڵێکدایه که ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی که پێشینه‌ی ته‌ڵاقیان نه‌بووه و راده‌ی خوێنده‌واری ژن زیاتر بووه، بناغه‌ی ژیانان پته‌وتره.
ئێمانۆیل فراگنێر و هاوکاره‌کانی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن زه‌ماوه‌ندێک که له سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی، به‌های هاوبه‌ش، بیروبۆچوونی نزیک له یه‌ک، روانگه‌ی هاوشێوه و باوه‌ڕی وه‌ک یه‌ک بنیاد بنریت، سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت.
به‌ڵام به وته‌ی لێکۆڵه‌ران ئاماری ته‌ڵاق کاتێک که‌م ده‌کات، که گرینگی به بابه‌ته راسته‌قینه‌کانی وه‌ک ته‌مه‌ن و راده‌ی خوێنده‌واری بدرێت.
[/center]