بابه‌ت: لهفهرمودهیهكی قودسی حزرتی پیغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رمویه‌ت
[center][size=24]یه‌كه‌م فه‌رموده‌ی قودسی
عن أبي هريرة ( ر .ض ) قال ، قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم ): قال الله تبارك وتعالى : [ أنا أغنى الشركاء عن الشرك ، من عمل عملا أشرك فيه معي غيري تركته وشركه ـ
واتا : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: من له هه‌موو كه‌س زیاتر بێ نیازم به هاوبه‌ش له به‌ر ئه‌وه هه‌ر كه‌سێ كارێ بكا‌و كه‌سێ بكات به هاوبه‌شی من ، ئه‌وه له خۆی و هاوبهشهكهشی ده‌گه‌ڕێم ( وازی لێ دێنم) ].
ئه‌م فه‌رموده‌یه:
ئیمامی مسلم له ژێر ژماره‌ی (2985) .
له‌وانه‌كانی:
1ـ ریا‌و روپامایی جۆرێكه یا به‌شێكه له شیرك .
2ـ ریا كرده پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌و پاداشتیشی بنه‌بر ده‌كات .
3ـ خوای گه‌وره به ئاگایه به‌سه‌ر دڵ و ئه‌وی شاردراوه‌یه .
4ـ ئیسلام ئاینی یه‌ك خوا ناسی و ئیخلاسه هیچ جۆره هاوبهشیهك قه‌بوڵ ناكات به هه‌ر شێوه و جۆرێك بێت .
5ـ ئه‌وی روپامایی ده‌كات و ریابازه دۆزه‌خی بوونی هه‌قی خۆیه‌تی چونكه سنوره‌كانی شه‌رعی به‌زاندووه .
6ـ هه‌موو به‌نده‌یه‌ك له قیامه‌تدا دان ده‌نێت به نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌دا كه پێ ی به‌خشیوه با وه‌كو له دونیاشدا نكولی لێ بكات .
والحمد لله رب العالمين وصلى الله
على سيدنا و نبينا محمد وعلى اله وصحبه أجمعين.[/size][/center]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm