بابه‌ت: قۆناغی یه‌كه‌می ( زانكۆ و په‌یمانگاكان ) به " قیقه قیق " پێشوازیان ل
به داخه‌وه دیارده‌یه‌كی زۆر ناشیرن له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ئه‌ویش ، كاتێك كه قۆناغی یه‌كه‌م هه‌ڵده‌ستن به پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگیران قوتابیانی قۆناغه‌كانی " دووه‌م و سێ یه‌م و چواره‌م " به شێوازێكی زۆر ناشیرین به " قیق قیق " پێشوازیان لێ ده‌كه‌ن .
له كاتێكدا ئه‌وه‌ی ئێمه دركی پێ ده‌كه‌ین كه ( زانكۆ و په‌یمانگاكان ) جێگای فێربوونی زانست و زانیارییه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م به‌رگه‌ی فڕێ داوه و به‌رگی یه‌كتر ناشیرن كردن و شكانه‌وه‌ی پۆشیووه .
له‌كۆتایی : ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ره‌نجه ڕاگر چ له كۆلێژه‌كان چ له په‌یمانگاكان ئه‌م ئه‌ركه‌یان نه‌گرتۆته ئه‌ستۆی خۆیان بۆ كۆتایی هێنان به‌م دیارده قێزه‌ونه كه بۆته‌هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی زانكۆ و په‌یمانگاكان .
ئا / ئاســــۆ یاسین