بابهت: خۆدانه پاڵ ڕیبازی پیشین(سلف)
پیغەمبەر(علیه الصلاة والسلام )دەفەرموێت..( علیکم بسنتی وسنتة الخلفاء الراشیدین المهدیین من بعدي تمسکوا بها وعضوا علیها بالنواجذ وایاکم ومحدثات الأمور .....الحدیث )رواه أبو داود ٤٦٠٧...والترمذي ٢٦٧٦..وابن ماجه٤٣،٤٤....وابن ابي حاصم فی السنة ٣٢،٥٤،٥٧...وقال الامام الاباني فی(ضلال الجنة) اسناده صحیح وصحیحه فی الارواء ٢٤٥٥
واته: پەیوەست بن بەوڕیگەوبەرنامه ڕاستەی کە منی لەسەرم(کەبەسوونەت ناوی بردووە) هەروەها بەسوونەتی ئەو جێنشینه هۆشیار وژیرانه ی کە لەسەر هەمان ڕیبازی منن،وەلەدوای خۆم دێن ، وە ئاگادرتان دەکەمەو کە بەچاکی پەیوەستبن پیوەی ، و وە بەکاکیله کانتان قەپاڵ بکەن بەو سوننەتەدا بەری مەدەن وە وریابن لەشتەداهێنراوەکان(البدعة)
پیغەمبەر(علیه الصلاة والسلام) پەیوەستبوون باس دەکات بەسوننەتەکەیەوە وباسی سونەتی جینشینەکان ناکات چونکه ئەگەر لەکارێکدا یان لەفتوایەکدا پیچەوانەی پێغەمبەر(علیه الصلاة والسلام) کردبێت ئەوا لییان وەرناگیرێت.
شيخ صالح ال الشيخ ( خوای گەورە بی پارێزێت) دەفەرمووێت ( موسڵمانان دوو چۆرن : سەلەفیەکان ، خەلەفیەکان.ئەوانەی کەسەلەفین : شوێنکەوتوانی پێشنی چاکن،
خەلەفیەکان.شوێن کەوتوانی کەسانێکن کە لەدوای سێ سەدە پرخێرەکەوە هاتوون پێشیان دەوترێت خەلەفیەکی بیدعەچی ، لەبەر ئەوەی هەر کەسێک ڕازی نەبێت بەشووێن کەوتنی سەلەفی صالح لەزانیاری وکردەوە وتێگەیشتنی ئەوا خەلەفیەکی بیدعەچیه) سەنەدەکەی (معنی الانتساب الی السلف والسلفیه شیخ صالح الشیخ)..
عبد الله ی کوڕی مسعود (خوالیی ڕازی بیت) دەفەرموێت :
( هەرکەسێک دەیەوێت شوێن کەسێك بکەویت لە کارو باری ئاینیەکەیدا باشوێن هاوەلانی محمد (علیە الصلاة والسلام) بکەویت چونکه بەراستی لە ناو ئومەت ئەوان لەهەمووان دڵیان پاریزراوبووە لەخراپەو تاوان وخاوەن زانستی شەرعی بوون زۆر کەم بە ئەرک بوون لەهەلسوکەوتەکانیان دا بەتەواوەتی لەسر ڕێی راستی بوون چاکترین باروودۆخیان هەبووە لەڕیووی ئیمانەوە قەومێك بوون خوای گەورە هەڵبژاردن بۆ هاوەڵیەتی پیغەمبەرەکەی(علیە الصلاة والسلام)گەیاندنی ئاینی ئیسلام داواتان لێدەکەم کە هەوڵوچاکە وباشەی ئەوانتان لەبەر چاوبێت وپلەو پاییەیان بزانن وە ڕیزیان لێبگرن شوێن ڕێباز وڕەچەی ئەوان بکەون وگوێ بیستی وتەکانیان بن، چونکه کەسانێکی هیدایەت دراو بوون وە لەسەرڕێگایەکی ڕاست بوون)
لة مالبةرى سةلةفيةت وةركيراوة.