1

بابه‌ت: سـوپـه‌رمـارکـێـتـی شـه‌یـتــان .

سوپه‌رمارکێتی شه‌یتان

نوسینی هاوکار برادۆستی
12/12/2012

http://smn21.com/up/uploads/jpg/34622dfd52.jpg

ئه‌گه‌ر شه‌یتان سوپه‌رمارکێتێک دابنێت، هه‌موو جۆره‌ کاڵایاک بفرۆشێت، کاڵای خێر و کاڵای شه‌ڕ. ئایا سه‌ردانی سوپه‌رمارکێتی شه‌یتان ده‌که‌ی؟
زۆرێک له‌ براده‌ران نوسیبویان نه‌خێر. هه‌ندێکیش له‌ وه‌ڵام دا ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر سوپه‌رمارکێتێکیتر هه‌بێت ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سه‌ردانی سوپه‌رمارکێتی شه‌یتان ناکه‌ین، هه‌ندێک که‌س له‌ وه‌ڵامدا نوسیتیان شه‌یتان چۆن کاڵای خێر ده‌فرۆشێت؟ یه‌کێکیش نوسیبوی من سه‌ردانی ناکه‌م، ئه‌گه‌ر یه‌کێکیش بی‌یه‌وێت سه‌ردانی ئه‌م سوپه‌رماركیته‌ بکات ده‌بێت ئیمانێکی زۆر به‌هێزی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌یتان کاڵای خرابی پێ نه‌فرۆشێت. یه‌کێکیتریش نوسیبوی ده‌ست خۆش ئێستا ئێمه‌ له‌ناو سوپه‌رمارکێته‌که‌داین، ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین کاڵای شه‌ڕ نه‌کڕین.
ئه‌وه‌ به‌ گشتی ڕای هه‌ندێک له‌ براده‌ران بوو ده‌ست خۆشییان لێ ده‌که‌م، با بێینه‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌ تێیداینه‌ خرابه‌ له‌ ده‌رگات نادات، به‌ڵکو ده‌رگامان بۆ خرابه‌ کردۆته‌وه‌، ئه‌گه‌ر خرابه‌ له‌ جێگایه‌ک بفرۆشرێت گومانی تێدانی‌یه‌ شه‌یتان سه‌رپه‌رشتی ده‌کات، کاتێک که‌ ده‌ڵێم شه‌یتان سه‌رپه‌رشتی ده‌کات ماناکه‌ی هه‌ربه‌م جۆره‌ ساده‌ نی‌یه‌، بۆنمونه‌ کاتێک شه‌یتان کۆنتڕۆڵی نه‌فسێک ده‌کات ئه‌وکاته‌ خاوه‌نی ئه‌م نه‌فسه‌ ده‌بێته‌ کاربه‌ده‌ستی شه‌یتان، کرده‌وه‌کانی ئه‌م که‌سه‌ش ده‌بن به‌ خرابه‌، به‌ مانایه‌کیتر ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌سه‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رنامه‌یه‌کی خرابه‌کاری بکات هیچ جیاوازی نی‌یه‌ بگوترێت شه‌یتان سه‌رپه‌رشتی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ده‌کات.

با بزانین سوپه‌رمارکێتی شه‌یتان چی‌یه‌؟ شوێنه‌که‌ی له‌ کوێ‌یه‌؟ کڕیاره‌کانیشی کێن؟ چ کاتێکیش کراوه‌یه‌؟ ئایا چ جۆره‌ دراوێک به‌کاردێت بۆ کڕێنی کاڵاکان له‌م سوپه‌رمارکێته‌؟ چ جۆره‌ کاڵایه‌کی لێ ده‌فرۆشتێت؟

وه‌ڵام: فه‌یسبوک و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان سوپه‌رمارکێتی شه‌یتانن، شوێنه‌که‌ی ده‌که‌وێته‌ ناو کۆمپیته‌ر و لاپتۆپ و مۆبایله‌کانتان. کڕیاره‌کانی بریتین له‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌شداربوی ئه‌م تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یانه‌. به‌ شه‌و و به‌ ڕۆژ کراوه‌یه‌. ئه‌و دراوه‌ی که‌ به‌کاریش دێت هه‌مان ئه‌و دراوه‌یه‌ که‌ له‌ گیرففانه‌کانتان دایه‌، چۆن له‌ سوپه‌رمارکێت پاره‌ ده‌ده‌ی له بری کرینی کاڵاکانت، به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ سوپه‌رمارکێتی شه‌یتانیش پاره‌ ده‌ده‌ی بۆ چونه‌ ژوره‌وه‌ت بۆ ئه‌م سوپه‌رمارکێته‌. ئه‌و کاڵایانه‌ی له‌م سوپه‌رمارکێته‌ ده‌فرۆشرێن هه‌روه‌ک ئاماژه‌م پێیدابوو، کاڵای باش و کاڵای خرابی تێدایه‌. هه‌ندێک که‌س گوتیان شه‌یتان ناتوانێ کاڵای خێر بفرۆشێت، من ده‌ڵێم به‌ڵێ ده‌توانێت! چونکه‌ ئه‌گه‌ر به‌س کاڵای خراپه‌کاری فرۆشتبا تۆی موسڵمان چۆن سه‌ردانی ئه‌م سوپه‌رمارکێته‌ت ده‌کرد؟ هه‌ربۆیه‌ کاڵای خێره‌که‌ی داناوه‌ تاوه‌کو له‌کاتی کڕینی کاڵا خێره‌که‌ت چاوت بکه‌وێت به‌ کاڵا شه‌ڕه‌کانیش، خۆ ئه‌گه‌ر کاڵا شه‌ڕه‌که‌شت نه‌کڕی هه‌ر هیچ نه‌بی به‌ چاو ده‌یبینی، هه‌ر هیچ نه‌بی کاڵا شه‌ڕه‌کان به‌به‌رچاوت ده‌که‌وێت. ئه‌م سوپه‌رمارکیت زۆر فراوانه‌، هه‌موو جۆره‌ کڕیارێکی تێدایه‌، له‌ هه‌موو پیشه‌یه‌کیشی له‌خۆ گرتووه‌، قوتابی، کوڕ، کچ، پیاو، ژن، گه‌نج، پیر، مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، بێکار، مامۆستای ئایینی، به‌ڕێوه‌به‌ر، یاریزان هتد.
هه‌موو ئه‌مانه‌ کڕیاری ئه‌م سوپه‌رمارکێته‌ن.

ئه‌مه‌ ڕونکردنه‌وه‌ک بوو به‌ شێوه‌یه‌کی لێکچواندن، به‌ڵام به‌شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌، کاتێک که‌ فه‌یسبوکه‌که‌ت ده‌که‌یه‌وه‌ چه‌نده‌ها پۆست به‌رچاوت ده‌که‌وێت، ئه‌مانه‌ هه‌موو کاڵان، له‌وانه‌یه‌ یه‌کسه‌ر بزانی کاڵای باشن یان کاڵای خراب، له‌وانه‌شه‌ جاری وا هه‌یه‌ نه‌زانی کاڵاکه‌ خرابه‌ تۆ به‌ باش تێگه‌یشتبی، هه‌ستیش ناکه‌ی به‌ خرابی کاڵاکه‌، براده‌ره‌کانت (فرێنده‌کانت) هه‌موو کاڵان، له‌ده‌ست خۆته‌ براده‌ری چاک وه‌رده‌گری یان خراب، هه‌ندێک جار براده‌رێک به‌ باش خۆی پشاندایه‌، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا خۆی له‌ناو به‌رگێکی چاک دانایه‌، ڕه‌گه‌زی خۆی ده‌گۆڕێت له‌م کاته‌دا ده‌بێته‌وه‌ کاڵایه‌که‌، به‌ڵام کاڵایه‌کی خراب، شوێنی ئه‌دڤه‌رتایزه‌کان (ده‌سته‌ڕاستی فه‌یسبوکه‌که‌ت) شوێنی دانانی ڕێکلامه‌، کاڵا خرابه‌کان زۆرجار به‌ وێنه‌یه‌کی ڕازاوه‌ و باقوبریق داندراوه‌، بۆ نمونه‌ "وێنه‌ی ئافره‌تێکی نیمچه‌ ڕوت داده‌ندرێت بۆ ڕیکلامی ئۆتۆمبێلێک" تۆ بته‌وێت و نه‌ته‌وێت ئه‌م ڕێکلامه‌ت بۆ دێت، له‌ده‌ست تۆ نی‌یه‌ چونکه‌ سیسته‌می سوپه‌رمارکێته‌که‌ به‌م جۆره‌یه‌. یاخود کاتێک سه‌یری ڤیدیۆیه‌ک ده‌که‌ی، که‌ ده‌چێته‌ ناو یوتیوب له‌ ده‌سته‌ ڕاستی ڕیکلام بۆ چه‌ندین ڤیدیۆی تر ده‌کات، به‌مه‌ش کاڵایه‌که‌ت له‌پێش داده‌ندرێت، چاوه‌ڕێت ده‌کات تۆ سه‌یری بکه‌ی، له‌وانه‌یه‌ نه‌فسه‌که‌ت بڵێت کێ دیاره‌؟ با بیکه‌مه‌وه‌! کاتێک ده‌یکه‌یه‌وه‌، دیسانه‌وه‌ له‌ ده‌سته‌ڕاستی ڕیکلام بۆ جۆرێکیتر ده‌کات، ئه‌گه‌ر به‌دوای دابڕۆی کۆتایی نایێت. هه‌موو کاڵاکان به‌ به‌رگێکی شه‌هه‌وات داپۆشراوه‌، ئه‌م به‌رگه‌ سه‌ره‌تایه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببی به‌ کڕیارێکی به‌رده‌وامی شه‌یتان، چونکه‌ له‌ڕێی شه‌هه‌واته‌وه‌ توشی له‌بیرچونه‌وه‌ی خوا ده‌بی، له‌ڕێی سه‌یرکردنی کاڵای خرابه‌وه‌ توشی لاوازبون ده‌بی له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی‌یه‌کانت، به‌ردوام بونت ببی به‌ کڕیاری کاڵا خرابه‌کانی شه‌یتان وات لێ ده‌کات جه‌وهه‌ری کاتت دوور له‌ به‌ندایه‌تی کردن ته‌رخان بکه‌ی له‌ سه‌روی هه‌موو ئه‌مانه‌وه‌ هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌م کاڵا خرابانه‌ نه‌فست داوای نزم بونه‌وه‌ بۆ پلیکانه‌یه‌کیتر ده‌کات له‌ په‌یژه‌کانی نزیکبونه‌وه‌ی شه‌یتان، هه‌ر هه‌نگاوێک زیاتر نزیک ببیه‌وه‌ له‌ شه‌یتان ئه‌وه‌نده‌ نه‌فست سست ده‌بێت له‌ ئاست خواناسی، له‌ ئاست ڕاستی‌یه‌کان.
چاره‌سه‌ر چی‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بینه‌ کڕیاری شه‌یتان؟
به‌ڕێزان یه‌کێک له‌ براده‌رکان قسه‌یه‌کی زۆرجوانی کرد، گوتی هه‌موومان مشته‌ری سوپه‌رمارکیتی شه‌یتانین، به‌ڵام مه‌رج وایه‌ توشی کڕێنی کاڵای خراب نه‌بین.
به‌ڕێزان له‌وانه‌یه‌ زه‌حمه‌ت بێت بڕیاری وازهێنان له‌ سوپه‌رمارکێتی شه‌یتان بده‌ین هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ژینگه‌یه‌ی که‌ تێیدانه‌ و خه‌سڵه‌تی مرۆڤ. مرۆڤ هه‌رده‌م پێویستی پێی‌یه‌ هاوسه‌نگی‌یه‌ک دروست بکات له‌نێوان بیستن و بینین (وه‌رگرتن) له‌گه‌ڵ قسه‌کردن چ به‌ ده‌م یان به‌ تایپ (ده‌رکردن). ئه‌وه‌ی له‌ فه‌یسبوک به‌دی ده‌کرێت له‌ یه‌ک کاتدا تۆ ده‌توانی ببینی و ببیستی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌توانی قسه‌ بکه‌ی به‌ شێوازی تایپ کردن. ئه‌وه‌یه‌ سوپه‌رمارکێتی شه‌یتان که‌ هه‌ردوک جۆری پێویستی مرۆڤی تێدایه‌ وه‌رگرتن و ده‌رکردن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ به‌کارهێنه‌ره مودمینه‌کان زۆر گۆشه‌گیرن و که‌مدون له‌گه‌ڵ که‌سانی ده‌وروبه‌ری خۆیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دواندنه‌که‌یان گۆڕیوه‌ بۆ نوسینی کیبۆرد.

چاره‌سه‌ر: بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بین به‌ مشته‌ری کاڵا خرابه‌کانی شه‌یتان ده‌بێت کاته‌کانی سه‌ردان کردنی ئه‌م سوپه‌رمارکێته‌ که‌م بکه‌ینه‌وه‌ به‌ مه‌رجێک که‌ هاوسه‌نگی بهێڵی‌یه‌وه‌ له‌ نێوان وه‌رگرتن و ده‌رکردنی ژیانی ڕؤژانه‌ت، وه‌رگرتنه‌کانت با ته‌نیا پۆسته‌کانی فه‌یسبوک نه‌بێت، به‌ڵکو بیگۆڕه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌کی به‌سود، یاخود سه‌یرکردن به‌جۆرێکیتری به‌سود بێت، شێوازی دواندنیشت باشتره‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ ناو کۆمه‌ڵگامان و خێزانه‌که‌مان یاخود به‌م جۆره‌ی که‌ به‌کارهێنه‌ره‌که‌ پێی باشتره‌ له‌ چات کردن و کۆمێنت نوسینی به‌رده‌وام.

له‌ کۆتای‌یدا: بۆچی ئه‌م هه‌وڵه‌ بده‌ین له‌پێناوی چی بڕیاری ئه‌م گۆڕانکاری‌یه بده‌ین؟ به‌ڕێزان هه‌موو تاکێک ده‌بێت سێ خاڵ له‌پێش چاویبێت بۆ ئامانجی کاره‌کانی، بۆ هه‌موو کارێک که‌ ده‌یکه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م سێ خاڵه‌ بڕیار بۆ کردن و نه‌کردنی کاره‌که‌ت بده‌، بیر بکه‌وه‌ بزانه‌ ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ی سودی هه‌یه‌ بۆ ئاینه‌که‌ت؟ (مه‌به‌ستم ئایینی خودی که‌سه‌که‌یه‌) ئینجا بیر بکه‌وه‌ ئایا سودی هه‌یه‌ بۆ نیشتمانه‌که‌ت؟ ئینجا بیر بکه‌وه‌ ئایا چ سودێکی هه‌یه‌ بۆ خێزان و خانه‌واده‌که‌ت؟
کاتێک تۆ له‌ناو ئه‌م سوپه‌رمارکێته‌ ده‌سوڕێیته‌وه‌ ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ بکه‌ی که‌ کاڵاکان کاریگه‌ری‌یان نه‌بێت بۆ سه‌ر ئیمانت چجای ئیمانیشت کاڵ ده‌که‌نه‌وه. کاتێک جه‌وهه‌ری کاتت ته‌رخان ده‌که‌ی له‌به‌رامبه‌ر ته‌نیا سه‌یرکردنی کاڵاکانی ناو ئه‌م سوپه‌ر مارکێته‌ ‌ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نی‌یه‌ تۆ هیچ سودت نه‌بووه‌، به‌ڵکو مانای ئه‌وه‌یه‌ تۆ که‌سێکی قازانجت نه‌بووه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی که‌ قازانجیشت نه‌بووه‌ کات و سامانت به‌ فیرۆ ده‌ده‌ی. بۆ خانه‌واده‌که‌شت من که‌سێکی کۆمه‌ڵناسی نیم به‌ڵام هه‌ر کۆمه‌ڵناسێک بهێنی ئه‌م پرسیاره‌ی لێبکه‌ی پێت ده‌ڵێ ئه‌م سوپه‌رمارکێته‌ کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی ده‌بێت بۆ خێزانت. ده‌ که‌واته‌ با له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ببین به‌ که‌سێکی سودبه‌خش بۆ ئایینه‌که‌مان و نیشتمانه‌که‌مان و خێزانه‌که‌مان با نه‌بینه‌ مشته‌ری به‌رده‌وامی سوپه‌رمارکێتی شه‌یتان. هیوادارم ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌ک کاڵایه‌کی باش به‌ناو سوپه‌رمارکێتی شه‌یتان بڵاو بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو موشته‌ری‌یه‌کانی ناو ئه‌م سوپه‌ر مارکێته‌ بیبینن له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕێ ڕێزی هاوکار برادۆستی.



هیوادارم ئه‌م بابه‌ته‌ جێگیر بكرێت .

2

وه‌ڵام: سـوپـه‌رمـارکـێـتـی شـه‌یـتــان .

کاک شه‌ره‌فخان تۆ له‌په‌یچی کوردیش پرۆجێکتس ئادمینیت؟

جێگیرکرا

دواتر وه‌ڵام ده‌نوسم و ده‌یخوێنمه‌وه‌

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: سـوپـه‌رمـارکـێـتـی شـه‌یـتــان .

به‌ڕێزان یه‌کێک له‌ براده‌رکان قسه‌یه‌کی زۆرجوانی کرد، گوتی هه‌موومان مشته‌ری سوپه‌رمارکیتی شه‌یتانین، به‌ڵام مه‌رج وایه‌ توشی کڕێنی کاڵای خراب نه‌بین.

ده‌ست خۆش براکه‌م بابه‌تێکی گه‌له‌ک به‌ سود بوو

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

4

وه‌ڵام: سـوپـه‌رمـارکـێـتـی شـه‌یـتــان .

K O S R A T نووسی:

کاک شه‌ره‌فخان تۆ له‌په‌یچی کوردیش پرۆجێکتس ئادمینیت؟

جێگیرکرا

دواتر وه‌ڵام ده‌نوسم و ده‌یخوێنمه‌وه‌

نه‌خێر برام ئه‌دمین نیم ،به‌ڵام ئه‌دمینه‌كان ده‌ناسم .
ده‌سته‌كانت خۆشبێت مام كۆسره‌ت بۆ جێگیر كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ ،ان شاءالله هاوڕێ یان سودی لێوه‌ر ئه‌گرن .

5

وه‌ڵام: سـوپـه‌رمـارکـێـتـی شـه‌یـتــان .

SAWSAN نووسی:

به‌ڕێزان یه‌کێک له‌ براده‌رکان قسه‌یه‌کی زۆرجوانی کرد، گوتی هه‌موومان مشته‌ری سوپه‌رمارکیتی شه‌یتانین، به‌ڵام مه‌رج وایه‌ توشی کڕێنی کاڵای خراب نه‌بین.

ده‌ست خۆش براکه‌م بابه‌تێکی گه‌له‌ک به‌ سود بوو

زۆر سوپاس خوشكێ به‌هیوام سودێكی چاكت لێوه‌رگرتبێ .

6

وه‌ڵام: سـوپـه‌رمـارکـێـتـی شـه‌یـتــان .

شه‌ره‌فخان نووسی:
K O S R A T نووسی:

کاک شه‌ره‌فخان تۆ له‌په‌یچی کوردیش پرۆجێکتس ئادمینیت؟

جێگیرکرا

دواتر وه‌ڵام ده‌نوسم و ده‌یخوێنمه‌وه‌

نه‌خێر برام ئه‌دمین نیم ،به‌ڵام ئه‌دمینه‌كان ده‌ناسم .
ده‌سته‌كانت خۆشبێت مام كۆسره‌ت بۆ جێگیر كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ ،ان شاءالله هاوڕێ یان سودی لێوه‌ر ئه‌گرن .

ده‌ستت خۆش  خوێندمه‌وه‌ ئێستا بابه‌تێکی به‌سوده‌ هه‌رچه‌نده‌ زۆر به‌که‌می له‌کاریی شه‌یتان ده‌توانین خۆمان لاده‌ین دوباره‌ ده‌ستان خۆش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

7

وه‌ڵام: سـوپـه‌رمـارکـێـتـی شـه‌یـتــان .

K O S R A T نووسی:
شه‌ره‌فخان نووسی:
K O S R A T نووسی:

کاک شه‌ره‌فخان تۆ له‌په‌یچی کوردیش پرۆجێکتس ئادمینیت؟

جێگیرکرا

دواتر وه‌ڵام ده‌نوسم و ده‌یخوێنمه‌وه‌

نه‌خێر برام ئه‌دمین نیم ،به‌ڵام ئه‌دمینه‌كان ده‌ناسم .
ده‌سته‌كانت خۆشبێت مام كۆسره‌ت بۆ جێگیر كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ ،ان شاءالله هاوڕێ یان سودی لێوه‌ر ئه‌گرن .

ده‌ستت خۆش  خوێندمه‌وه‌ ئێستا بابه‌تێکی به‌سوده‌ هه‌رچه‌نده‌ زۆر به‌که‌می له‌کاریی شه‌یتان ده‌توانین خۆمان لاده‌ین دوباره‌ ده‌ستان خۆش

زۆر سوپاس \ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ 100 سه‌د خۆت له‌ له‌ فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌كانی شه‌یطان بپارێزی ئه‌وه‌ په‌رتوكی (تلبیس ابلیس) بخوێنه‌وه‌ كتێبێكی زۆر گرینگه‌ به‌ زمانی كوردیش هه‌یه‌ ،دانه‌ره‌كه‌ی ابن جوزی یه‌ .

8

وه‌ڵام: سـوپـه‌رمـارکـێـتـی شـه‌یـتــان .

خوا بمان پارێزی لە فێڵ و تەلەکەی شەیتان.
دەست خۆش کاک شەرەفخان ، بابەتەکە بە سودە.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

9

وه‌ڵام: سـوپـه‌رمـارکـێـتـی شـه‌یـتــان .

رۆژ هه‌تا ئێورێ بابه‌ ت ئاینی ئامه‌ده‌ ده‌كه‌م بۆ به‌ باته‌ كه‌م جێگیرناكرێت !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!11

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

10

وه‌ڵام: سـوپـه‌رمـارکـێـتـی شـه‌یـتــان .

FaqeAhmed نووسی:

رۆژ هه‌تا ئێورێ بابه‌ ت ئاینی ئامه‌ده‌ ده‌كه‌م بۆ به‌ باته‌ كه‌م جێگیرناكرێت !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!11

كاك فه‌قێ احمد .
بابه‌ت ئاماده‌ كردن گرینگه‌ ،به‌ڵام/ له‌و گرینگ تره‌ بابه‌ته‌كه‌ شاز و جوان و زۆر به‌سودبێت ،ئه‌جینا به‌ده‌یان و سه‌دان بابه‌تی خۆش له‌ نێو مه‌كۆ هه‌یه‌ ،ئایه‌ ده‌بێ هه‌موو جێگیر بكرێ ؟

11

وه‌ڵام: سـوپـه‌رمـارکـێـتـی شـه‌یـتــان .

نا به‌ س ده‌ بێت ئه‌ی تۆ جێگر كرێ

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

12

وه‌ڵام: سـوپـه‌رمـارکـێـتـی شـه‌یـتــان .

[size=20]ده‌سته‌ كانت خۆش خاله‌ شه‌ره‌ف خان بۆ هه‌ڵواسینی ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌موویم نه‌خوێنده‌وه‌ به‌ڵام گه‌یشتمه‌ ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه‌ لێی تیگه‌یشتم
كاك أحمدی به‌ڕێز بابه‌تێك هه‌ڵواسه‌ زۆر گرنگ بێت جیگیر ئه‌كرێت به‌ڵام جێگیركردنی بابه‌ت نابێته‌ شهۆی ساربونه‌وه‌ إن شاءالله‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ تۆ بابه‌تێكی به‌سوود هه‌ڵواسی و هاوڕێیان سوودی لی ببینن تۆش خێرێكت به‌ده‌ست بگات[/size]

13

وه‌ڵام: سـوپـه‌رمـارکـێـتـی شـه‌یـتــان .

فه‌ رموو له‌ سه‌ ر چی بێت
چاوه‌رێ وه‌لاممم

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

14

وه‌ڵام: سـوپـه‌رمـارکـێـتـی شـه‌یـتــان .

كاك فه‌قێ احمد
برام ئێ ئه‌من چ بكه‌م ،من خۆم بابته‌كه‌م به‌لاوه‌ گرینگ بوو وتم جێگیری بكه‌ن ، ئه‌وانیش جێگیریان كرد .
چه‌ن جاریتر بابه‌تم جێگیر كراوه‌ هیچ جارێك وام نه‌وتوه‌ ،بابه‌ته‌كه‌یترم ،وه‌ڵا ئاگام لێ نه‌بوو ،نازانم كێ جگیری كردوه‌ .
برام ،هه‌ر بابه‌تێك ئاماده‌ بكه‌یت و جێگیۆر بكرێ ئه‌وه‌ نابێت ،چونكه‌ ئه‌گه‌ر وابێ ده‌بێ بابه‌تی من له‌ به‌شی ئاینی ئێستا دوو لاپه‌ره‌ی گرتبوا ....
ئه‌زیزم به‌هیوام به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ت ،گرینگ سود گه‌یاندنه‌ به‌ موسڵمانان نه‌وه‌ك منافه‌سه‌ كردن له‌سه‌ر بابه‌ت جێگیر كردن .
له‌ یانه‌یه‌ك ئه‌ندامم ،به‌خوا كه‌س  كه‌س ناناسم ته‌نها هه‌ندێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ر به‌ په‌یامی تایبه‌تی و له‌ یاهووش قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوه‌ ،ئه‌ویش باسی یانه‌مان ئه‌كرد .
بابه‌تێكی منیان جێگیر كردوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداریش بم .دیاره‌ بابه‌ته‌كانم یان بابه‌تی هه‌ر كه‌سێ كه‌ جێگر ئه‌كرێ بابه‌تێكی نمونه‌ی یه‌ بۆیه‌ جێگیر ئه‌كرێ .

15

وه‌ڵام: سـوپـه‌رمـارکـێـتـی شـه‌یـتــان .

دەست خۆش ، هەمویم خوێندەوە بابەتێکی زۆر زۆر جوان و بەسوودبوو ...

[size=24]
به‌من بڵێ‌ پێش له‌دایك بوونت له‌كوێ‌ بوی‌ , تا پێت
بڵێم دوای‌ مردنت له‌كوێ‌ ده‌بیت....!


"شۆپنهاوەر"[/size]

16

وه‌ڵام: سـوپـه‌رمـارکـێـتـی شـه‌یـتــان .

Godar501 نووسی:

دەست خۆش ، هەمویم خوێندەوە بابەتێکی زۆر زۆر جوان و بەسوودبوو ...

http://smn21.com/up/uploads/jpg/dfeaa3bdef.jpg

17

وه‌ڵام: سـوپـه‌رمـارکـێـتـی شـه‌یـتــان .

شه‌ره‌فخان نووسی:

كاك فه‌قێ احمد
برام ئێ ئه‌من چ بكه‌م ،من خۆم بابته‌كه‌م به‌لاوه‌ گرینگ بوو وتم جێگیری بكه‌ن ، ئه‌وانیش جێگیریان كرد .
چه‌ن جاریتر بابه‌تم جێگیر كراوه‌ هیچ جارێك وام نه‌وتوه‌ ،بابه‌ته‌كه‌یترم ،وه‌ڵا ئاگام لێ نه‌بوو ،نازانم كێ جگیری كردوه‌ .
برام ،هه‌ر بابه‌تێك ئاماده‌ بكه‌یت و جێگیۆر بكرێ ئه‌وه‌ نابێت ،چونكه‌ ئه‌گه‌ر وابێ ده‌بێ بابه‌تی من له‌ به‌شی ئاینی ئێستا دوو لاپه‌ره‌ی گرتبوا ....
ئه‌زیزم به‌هیوام به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ت ،گرینگ سود گه‌یاندنه‌ به‌ موسڵمانان نه‌وه‌ك منافه‌سه‌ كردن له‌سه‌ر بابه‌ت جێگیر كردن .
له‌ یانه‌یه‌ك ئه‌ندامم ،به‌خوا كه‌س  كه‌س ناناسم ته‌نها هه‌ندێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ر به‌ په‌یامی تایبه‌تی و له‌ یاهووش قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوه‌ ،ئه‌ویش باسی یانه‌مان ئه‌كرد .
بابه‌تێكی منیان جێگیر كردوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداریش بم .دیاره‌ بابه‌ته‌كانم یان بابه‌تی هه‌ر كه‌سێ كه‌ جێگر ئه‌كرێ بابه‌تێكی نمونه‌ی یه‌ بۆیه‌ جێگیر ئه‌كرێ .

نانا مام شه‌ رفخان ئه‌م هه‌ ربه‌ سوبعه‌ت وه‌ مگوت  بۆ كرته‌ جدی

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg