بابه‌ت: عیشقی ئێمه
داوات لێكردم كه شیعرێك بۆ ئه‌م عیشقه‌مان بنووسم
زۆر هه‌وڵمدا به‌س نه‌متوانی لێشم هاته جواب پێنووسم
ووتی به‌سه له‌وه زیاتر! با به شێت نه‌تده‌ن له قه‌ڵه‌م
ئه‌وه‌ی كه تۆ باسی ئه‌كه‌ی خۆ نه‌یان كردووه زین و مه‌م
هه‌ر كه‌س گه‌ر بیخوێنێته‌وه ئه‌چێته نێو دنیای خه‌یاڵ
ئه‌ڵێن شیرین و فه‌رهادن! یاخود بوون به لاس و خه‌زاڵ!
به‌س ئێوه له‌وه بێشك بن كه هیچ له‌وانه كه‌مترنین
خۆ ئه‌گه‌ر خانی بمایه چیرۆكێكی بۆ ئه‌نووسین
تا گشت جیهان گوێبیست بوایه له‌م عیشقه پاكه‌ی نێوانتان
بۆی هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیایه بێ به ڕێگر له‌سه‌ر ڕێتان
١٢/١٢/٢٠١٢ ڕه‌شه
-گرنگ ئه‌وه‌يه كه تۆم هه‌يه خانمه‌كه‌م ♥
♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥ - ♥
- چیرۆكیكم ئه‌وێ سه‌ره‌تاكه‌ی من و تۆ بێت كۆتاییه‌كه‌ی " ئێمه ".