1

بابه‌ت: دیارده‌ی سفووری له‌ناو ئافره‌تاندا...!

یه‌کێك له‌و دیارده‌ زه‌ق و نامۆیانه‌ی له‌ وڵاتانی موسڵماناندا به‌دی ده‌کرێت، خۆڕووتکردنه‌وه‌ و لاشه‌ی-خۆ-ده‌رخستنی ئافره‌تانه‌ بۆ که‌سانی بێگانه‌ و ‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌یانه‌ له‌ماڵ به ‌شێوه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێش و بۆنی خۆش-له‌خۆدان.

خوای گه‌وره‌ له‌ سووره‌تی ( نور: ٣٠-٣١) ده‌فه‌رموێت که‌ ئه‌مه‌ واتاکه‌یه‌تی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، به‌ بڕوادارانی نێر بڵێ که ‌له‌ ڕوانینی چاوه‌کانیان بگرنه‌وه ‌و داوێنیان بپارێزن، ئا ئه‌وه‌ چاکتر و پاکتره‌ بۆیان، بێ گومان خوای گه‌وره‌ شاره‌زایه‌ به‌وه‌ی که‌ ئه‌نجامی ده‌دەن. وه‌ به‌ ئافره‌تانی بڕوادار بڵێ با له‌ ڕوانینی چاوه‌کانیان بگرنه‌وه‌ و داوێنیان بپارێزن و ‌به‌جوانی خۆیان -جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌رده‌که‌وێت- وه‌ده‌رنه‌خه‌ن، وه‌ با به ‌سه‌رپۆشه‌کانیان یه‌خه‌ و به‌رۆکیان داپۆشن و‌ با جوانیی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن مه‌گه‌ر بۆ مێرده‌کانیان یان باوکیان یان کوڕانی مێرده‌کانیانیان ‌یان کوڕه‌کانیان یان براکانیان ‌یان کوڕانی براکانیان یان کوڕانی خوشکه‌کانیان یان ئافره‌تانیان یان که‌نیزه‌ك و کۆیله‌کانیان یان پیاوانێکی به‌رده‌ست که‌ ته‌ماحیان له‌ ژندا نییه‌ یان منداڵانێك که‌ عه‌قڵیان به‌ عه‌وره‌تی ژن ناشکێت، وه‌ با ئافره‌تان لاقی خۆیان به‌ زه‌ویدا نه‌کوتن بۆ ئه‌وه‌ی خشڵێك که‌ په‌نهانیان کردووه‌ پێیبزانرێت و‌ تێکڕا هه‌مووتان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌ی بڕوادارینه،‌ به‌ڵکوو سه‌رفراز ببن!

هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ له‌ سووره‌تی (الأحزاب: ٥٩)دا ده‌فه‌رموێت: ئه‌یپێغه‌مبه‌ری خوا، به‌ خێزانه‌کانت و کچه‌کانت و ئافره‌تانی برواداران بڵێ، که‌ چارشێوه‌کانیان له‌خۆیانه‌وه‌ بپێچن، ئا ئه‌وه‌ چاکتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بناسرێن (که‌ خاوه‌ن حه‌یا و حورمه‌تن) و (به‌هۆی ته‌ماع-تێکرانه‌وه‌) ئازار نه‌درێن، وه‌ خوای گه‌وره‌ لێبورده‌ی به‌به‌زه‌ییه‌.

جارێکی تر به‌ خێزانه‌ به‌حه‌یا و به‌ڕێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت له‌ سووره‌تی (الأحزاب: ٣٢-٣٣) که‌ ئه‌مه‌ واتاکه‌یه‌تی: ئه‌ی خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئێوه‌ ئه‌گه‌ر خواناس بن (له‌ فه‌زڵدا‌) وه‌ك هیچ ئافره‌تێکی تر نین، ده‌سا ده‌نگتان ناسك مه‌که‌نه‌وه‌ نه‌با ئه‌و که‌سه‌ی دڵی نه‌خۆشیی ده‌غه‌ڵی تێدایه،‌ ته‌ماعتان پێببات، وه‌ وته‌ی چاك و باش بڵێن، وه‌ له‌ ماڵه‌کانتاندا بمێننه‌وه‌ و وه‌ك خۆده‌رخستنی ئافره‌تانی سه‌رده‌می نه‌فامی خۆتان ده‌رمه‌خه‌ن، وه ‌نوێژ به‌رپا بکه‌ن و زه‌کات بده‌ن و گوێڕایه‌ڵیی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکه‌ن. به‌ڕاستی ئه‌ی ئه‌هلی به‌یت خوای گه‌وره‌ ده‌یه‌وێت پیسی و تاوانتان لێ دوور بخاته‌وه‌ و پاکتان بکاته‌وه‌ به‌ پاکردنه‌وه‌.

جا له‌ ته‌فسیری ئه‌م دووئایه‌ته‌دا ئیبن که‌سیر -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێت: "هذا آداب أمر الله تعالی بها نسآء النبي (صلى الله عليه وسلم) ونساء الأمة تبع لهن في ذلك ..." تفسیر القرآن العظیم ٣٤٢٣. واته‌: ئه‌مه‌ کۆمه‌ڵه‌ ئادابێکه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی کردووه‌ به‌ خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و‌ خێزانی پیاوانی ئه‌م ئوممەتەش له‌مه‌دا شوێنکه‌وته‌ن و ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه‌.

به‌ڵام بێئاگا له‌م ئایه‌تانه‌ زۆرێك له‌ ئافره‌تان له‌م ڕۆژگاره‌دا له‌ش ‌و جه‌سته‌ی خۆیان کردۆته‌ کاڵایه‌کی هه‌رزان و بێباکانه‌ نیشانی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن، که‌ ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ نیشانه‌کانی ئاخرزه‌مان و قیامه‌ت.

خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی ئه‌وانه‌ بدات که‌ هیدایه‌ت نه‌دراون و‌ له‌و که‌سانه‌ به‌دوورمان بکات که‌ شیاوی هیدایه‌ت نین!

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

2

وه‌ڵام: دیارده‌ی سفووری له‌ناو ئافره‌تاندا...!

ده‌ست خۆش سه‌وسه‌ن خان هیوادارم خانمان سوود له‌م بابه‌تی تۆ ببین

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

3

وه‌ڵام: دیارده‌ی سفووری له‌ناو ئافره‌تاندا...!

SAMAN KIRKUKI نووسی:

ده‌ست خۆش سه‌وسه‌ن خان هیوادارم خانمان سوود له‌م بابه‌تی تۆ ببین

زۆر سوپاس هه‌ربژیت براکه‌م..

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

4

وه‌ڵام: دیارده‌ی سفووری له‌ناو ئافره‌تاندا...!

SAWSAN نووسی:

زۆرێك له‌ ئافره‌تان له‌م ڕۆژگاره‌دا لاشه ‌و جه‌سته‌ی خۆیان کردۆته‌ کاڵایه‌کی هه‌رزان

- سڵاو.
(لاشه‌) هه‌ڵه‌یه‌ و بۆ مردوو به‌كاردێت. بۆ ئه‌و شوێنه‌ (له‌ش) دروسته‌.

5

Sarhang Muhsin نووسی:

ده‌ست خۆش ئه‌وه‌ چاکم کرد .....

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

6

وه‌ڵام: دیارده‌ی سفووری له‌ناو ئافره‌تاندا...!

ئه‌وجه‌ ده‌ستت خۆش بێت بۆ بابه‌ته‌كه‌. هه‌رچه‌نده‌ ڕنگه‌ دره‌نگیش بێت به‌ڵام پیرۆزبایی باڵاپۆشینت لێ ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ به‌ره‌و كامڵ چوونه‌ كه‌ باق و بریقی دنیا داوای خولقێنه‌ره‌كه‌تی له‌بیر نه‌بردیتیه‌وه‌. هیوادارم نمونه‌ت زۆر بێ.

7

زۆرزۆر سوپاست ده‌که‌م کاپتن که‌ که‌سێک پیرۆزبایم لێ ده‌کات زۆر دڵخۆش ده‌بم چونکه‌ له‌ لای من له‌ هه‌موو شتێک گه‌وره‌تره‌
له‌ ژیانم ڕه‌نگه‌ به‌س ئه‌و که‌سانی خوا هیدایه‌تی داون و باڵاپۆشن له‌و هه‌سته‌ی من تێبگه‌ن له‌و ڕۆژوه‌ی تاجی ئیسلامم له‌ سه‌ر کردوه‌
هه‌ست به‌ بونی خۆم ده‌که‌م له‌ هه‌موو ئه‌و ته‌مه‌نه‌شم په‌شیمانم که‌ تێیدا باڵاپۆش نه‌بوم ......
ئه‌گه‌ر کچان بزانن چه‌ند هه‌ستێکی خۆشیان پێ ده‌بخشی هه‌رچی زوه‌ بریار ده‌ده‌ن ده‌بنه‌ باڵاپۆش چونکه‌ هه‌رچه‌ند زوو بریار بده‌ن دره‌نگه‌......
داواکارم له‌ خوای  گه‌وره‌ هیدایه‌تی هه‌موو کچکان بدات بێبه‌ش نه‌بن له‌و هه‌سته‌ خۆشه‌....

وه‌ هه‌میشه‌ کچان له‌ بیرتان بیت خوا ته‌نها هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌دات که‌ لێیه‌وه‌ نزیکن ..
نه‌که‌ن وه‌کوو کاپتن گۆتی باق و برقی دونیا ئه‌وه‌تان له‌ بیر به‌ریته‌وه‌.....

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

8

وه‌ڵام: دیارده‌ی سفووری له‌ناو ئافره‌تاندا...!

زوربةمان بةس قسةمان هةية بةلام جوار دةورى خومان نابينين
ئةبيت يةكةم جار خيزان و خوشك و دايكى خومان نةسيحةت بكةين اينجا بة خةلكانى تر بلةين بالابوش ببة

زور بيروزة خوشكى من

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

9

وه‌ڵام: دیارده‌ی سفووری له‌ناو ئافره‌تاندا...!

MARYAM نووسی:

ئةبيت يةكةم جار خيزان و خوشك و دايكى خومان نةسيحةت بكةين اينجا بة خةلكانى تر بلةين بالابوش ببة

- زۆر ڕاسته‌ هه‌وڵه‌كه‌ لێره‌ڕا ده‌ست پێ ده‌كا. دواتر بازنه‌كه‌ فراوان ده‌بێت.

10

وه‌ڵام: دیارده‌ی سفووری له‌ناو ئافره‌تاندا...!

زؤر خؤشحالم كة كةسيك ئةبينم بابةتى بةسود بلاو دةكاتةوة هيوادارم كةسانيك ببينن و سودى ليوةر بكرن.

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg

11

وه‌ڵام: دیارده‌ی سفووری له‌ناو ئافره‌تاندا...!

ده‌ستت خۆش خوشكێ ،خودای گه‌وره‌ لێت ڕازیبێ .
پیرۆزباری باڵاپۆشین نیشت لێ ئه‌كه‌ین .

12

ده‌سته‌کانت خۆشبێت  ئه‌م یانه‌ بووه‌ هۆیی هیدایه‌ت دانی من
پیرۆزه‌ به‌هیوام هه‌موومان سه‌رکه‌وتوبین له‌په‌یره‌و کردنی ئادابه‌کانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

13

وه‌ڵام: دیارده‌ی سفووری له‌ناو ئافره‌تاندا...!

MARYAM نووسی:

زوربةمان بةس قسةمان هةية بةلام جوار دةورى خومان نابينين
ئةبيت يةكةم جار خيزان و خوشك و دايكى خومان نةسيحةت بكةين اينجا بة خةلكانى تر بلةين بالابوش ببة

زور بيروزة خوشكى من

زۆر سوپاس مه‌ریه‌م نه‌خشه‌ بیت له‌ تۆش .....

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

14

وه‌ڵام: دیارده‌ی سفووری له‌ناو ئافره‌تاندا...!

توحيد نووسی:

زؤر خؤشحالم كة كةسيك ئةبينم بابةتى بةسود بلاو دةكاتةوة هيوادارم كةسانيك ببينن و سودى ليوةر بكرن.

ئه‌منیش به‌و هیوایه‌م سودی هه‌بێت
زۆر سوپاس براکه‌م ......

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

15

وه‌ڵام: دیارده‌ی سفووری له‌ناو ئافره‌تاندا...!

شه‌ره‌فخان نووسی:

ده‌ستت خۆش خوشكێ ،خودای گه‌وره‌ لێت ڕازیبێ .
پیرۆزباری باڵاپۆشین نیشت لێ ئه‌كه‌ین .

خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موومان ڕازیبێت
زۆر سوپاس براکه‌م ........

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

16

وه‌ڵام: دیارده‌ی سفووری له‌ناو ئافره‌تاندا...!

K O S R A T نووسی:

ده‌سته‌کانت خۆشبێت  ئه‌م یانه‌ بووه‌ هۆیی هیدایه‌ت دانی من
پیرۆزه‌ به‌هیوام هه‌موومان سه‌رکه‌وتوبین له‌په‌یره‌و کردنی ئادابه‌کانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام

خوای گه‌وره‌ لێت ڕازیبێت براکه‌م زۆر سوپاس.....