بابهت: ژیان
[center]((((کۆرپەله يه کى سوباس گوزار)))[/center]
[center][/center]
ئەمە وینەى منالیکە ناوى سامويل ئەلكسندرە.. لە رەحمى دایکیدا
کە هیشتا ٢١ حەفتەى تەواو نەکردووە نەشتەرگەرى بۆ ئەنجام ئەدریت
...لەسالى ١٩٩٩ نەشتەرگەرییەک بۆ کۆرپەیەک ئەنجامدرا و وینەگر مايكل كلانسي لە رۆژنامەى (یو ئیس ئەى ئەمریکا ) بانگهیشتکرا بۆ وینەگرتنى نەشتەرگەرییەکە .
نەشتەرگەرییەکە بۆ کۆرپەکە بوو لە رەحمى دایکیدا کە بەهۆى برینیکەوە لە پشتى کۆرپەکەدا شلەمەنییەکانى ناو رەحمى دایکى ئەچوونە ناو میش
کییەوە و ئەگەر نەشتەرگەرى بۆ نەکریت کۆرپەکە دواى لەدایکبوونى ئەمریت..
پاش ئەوەى نەشتەرگەرییەکەلەناو رەحمى دایکیدا بۆ کۆرپەکە کرا , پزیشکەکە کاتیک خەریکى داخستنەوەى رەحمى ژنەکە بوو دەستى کۆرپەکە لە رەحمى دایکییەوە هاتە دەرەوە ,, پزیشکەکە دەستى کۆرپەکەى گرت و ویستى بیخاتەوە ناو رەحمى دایکى ,,هەر لەو کاتەیا کۆرپەکە پەنجەکانى کردەوە و پەنجەى پزیشکەکەى گرت..
دکتۆر برونر ئەلیت : (لە ژیانمدا ئەو کاتە لە هەموو شتیک زیاتر کاریگەرى لەسەرم دروستکردووە بە جۆریک کە لەوکاتەیا لەشوینى خۆم ووشک بوبوم و نەمەتوانى پەنجەم بجولینم )
هەر لەو کاتەیا وینەگر مایکل کلانسى ئەم وینەیەى گرت و لە رۆژنامەکەیدا بلاویکردەوە.
رۆژنامەنووسەکە لە بابەتەکەیدا نووسیبوى سامویلى کۆرپە دەستى لە رەحمى دایکى دەرهینا تاکو پەنجەى پزیشکەکە بگریت وەکو ئەوەى بیەویت بە پزیشکەکە بلیت (سپاس بۆ ئەوەى ژیانت رزگار کردم).
نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتو بوو بەریژەى %١٠٠
و پاش ماوەیەک سامویل لەدایک بوو و ئیستا بارى تەندروستى زۆر باشە..
ئەم وینەیە ئەوەمان پى ئەلیت کە کەس مافى کوشتنى کەسى نییە بە هەر هۆکاریک بیت