بابه‌ت: باپیره من زۆر حه‌ز ده‌که‌م که وه‌کوو تۆ قورآن بخوێنم ...!
پیاوێکی پیر له‌گه‌ڵ کوڕه‌زا بچووکه‌که‌ی له خانوویه‌کداو له ناو کێڵگه‌یه‌ک له یه‌کێک له شاخه‌کان دا ده‌ژیان ....
..
باپیره به‌یانیان زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستاو له‌سه‌ر خوانی مه‌تبه‌خه‌که داده‌نیشت و ده‌ستی ده‌کرد به قورآن خوێندن ..
مناڵه‌که‌ش زۆر ئاره‌زووی ده‌کرد وه‌کوو باپیری بێت له هه‌موو شتێکدا
له‌به‌ر ئه‌وه لاسایی هه‌ڵس و که‌وتی باپیره ی ده‌کرده‌وه هه‌رچی بکردایه وه‌کوو ئه‌وی ده‌کرد تا ڕۆژێک منداڵه‌که له باپیره‌ی پرسی :
باپیره من زۆر حه‌ز ده‌که‌م که وه‌کوو تۆ قورآن بخوێنم ...
به‌ڵام هه‌رچه‌ند ده‌که‌م و ده‌یخوێنمه‌وه هیچی لێ تێناگه‌م
وه ئه‌گه‌ر شتێکیشی لێ تێبگه‌م دوای داخستی کتێبی قورآنه‌که یه‌کسه‌ر له بییرم ده‌چێته‌وه ...
که‌واته سوودی خوێندنی قورآن چییه ؟؟؟؟
باپیره که‌مێک خه‌ڵووز له‌ناو سه‌به‌ته‌یه‌ک دا بوو کردیه ناو زۆپاکه‌وه‌و ...ئه‌وه‌ی که به‌ده‌ستییه‌وه بوو دایناو
به‌هێواشی ئاوڕی له منداڵه‌که دایه‌وه‌و پێی ووت :
سه‌به‌ته ی خه‌ڵووزه‌که به‌تاڵه بیبه بۆ چه‌مه‌که‌و پڕی که له ئاو و بۆم بهێنه‌ره‌وه ...
منداڵه‌که‌ش وه‌کوو باپیری داوای لێ کرد بوو وای کرد به‌ڵام سه‌یری لێ هات که ئاوه‌که له سه‌به‌ته‌که‌دا نامێنێت
چه‌ند جارێک ئه‌م کاره‌ی کرد ئاوه‌که نه ئه‌گه‌ییشته ماڵه‌وه ده‌ڕژایه خواره‌وه
باپیره‌ش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک گرتی و پێی ووت :
پێویسته جارێکی تر تۆ به‌خێرایی بگه‌یته ماڵه‌وه ...
جارێکی تر منداڵه‌که ئه‌و کاره‌ی دووباره ده‌کرده‌وه‌و ده‌یویست به خێرایی بگه‌ڕێته‌وه
به‌ڵام ئاوه‌که ده‌ڕژایه خوارێ و ئه‌مجاره منداڵه‌که‌ی تووڕه کرد به باپیره‌ی ووت :
هه‌رگیز ئاو به‌م سه‌به‌ته‌یه ناگاته ماڵه‌وه
ئێستا ده‌چم سه‌تڵ ێک ده‌هێنم بۆ ئه‌وه‌ی پڕی که‌م له ئاو‌و بۆت
باپیره ووتی نه‌خێر ، من داوای ئاوم نه‌کردوو به سه‌تڵ بۆمی بهێنیت من داوای سه‌به‌ته‌یه‌ک ئاوم کردووه ..
دیاره کوڕم تۆ هیچ هه‌وڵت نه‌داوه به باشی بۆ یه ئه‌و کاره‌ت بۆ ناکرێت
دوای ئه‌وه باپیره له گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا چووه سه‌ر چه‌مه‌که بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ر چاوی خۆی سه‌به‌ته‌که پڕ بکات له ئاو
به‌ڵام منداڵه‌که دڵنیا بوو له‌وه‌ی ئه‌و کاره هه‌رگیز جێ به‌جێ ناکرێت
به‌ڵام ویستی که به تاقی کردنه‌وه نیشانی باپیره‌ی بدات ..
سه‌به‌ته‌که‌ی پڕ له ئاو کرد و به‌خێرایی ڕای ده‌کرد بۆ لای باپیره‌ی...
هه‌ناسه‌ی سوار بوو بوو به باپیره‌ی ووت :
ئێستا به‌چاوی خۆت بینیت ؟؟ که ئه‌و کاره سوودی نیه !!!
باپیره‌ش سه‌یرێکی کرد‌و ووتی :
تۆ وا ده‌زانی که ئه‌و کاره‌ی کردووته سوودی نه‌بووه ؟؟؟
وه‌ره و سه‌یری سه‌به‌ته‌که بکه ...منداڵه‌که‌ش سه‌یری کرد .
.بۆ یه‌که‌م جاری ده‌رکی به‌وه کرد که گۆڕڕانێک ڕووی داوه ...
که سه‌به‌ته بیسه‌که به ڕه‌شی خه‌ڵووزه‌که بووه‌ته سه‌به‌ته‌یه‌کی پاک له ده‌ره‌وه‌و له ناوه‌وه ..
کاتێک باپیره منداڵه‌که‌ی به و سه‌رسامی یه‌وه بینی . پێی ووت :
ئه‌وه به‌ته‌واوی له‌وه ده‌چیت کاتێک که قورآن ده‌خوێنیت ...
له‌وانه‌یه هه‌ندێکی لێی تێ نه‌گه‌یت و له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی که تێی گه‌ییشتوویت بیرت بچێته‌وه
یان هه‌ندێک ئایه‌تی له‌به‌ر بکه‌یت
به‌ڵام کاتێک که قورآن ده‌خوێنیته‌وه
بێگومان هه‌ست ده‌که‌یت به‌گوڕڕانێک له ده‌ره‌وه‌و له ناوه‌وت دا ڕوو ده‌دات وه‌کوو چۆن له‌م سه‌به‌ته‌یه‌دا بینیت
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm