بابه‌ت: دةست نويزى بياو و زن ئايا لةيةكترى دةشكئ.؟
به‌ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بان
خوشكى بهرِێزمان : به‌ركه‌وتنى ده‌ستى ئافره‌ت بۆ پیاوى خۆى یان به پێچه‌وانه‌وه ده‌ستى پیاوه‌كه به‌ر ده‌ستى ئافهتهكهى بكه‌وێت ، به رِێكهوت بێت یان به عه‌مدى (ئه‌نقه‌ست) ، هیچیان ده‌ستنوێژ به‌تاڵ ناكه‌نه‌وه ، چونكه ئه‌و كاره رِووى داوه بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم ) له كاتى نوێژكردنیدا ، كه ده‌ستى به‌ر قاچى دایكه عایشه كه‌وتووه هه‌روه‌كو دایكه عایشه بۆمان دهگێرِێتهوه كه : " كنت أنام بين يدي رسول الله صلى الله عليه وسلم ورجلاي في قبلته فإذا سجد غمزني فقبضت رجلي وإذا قام بسطتهما " (متفق عليه)
واته : له به‌ر ده‌ستى پێغه‌مبه‌رى خوادا ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌خه‌وتم و پێكانم له رِێگهكهیدا بوون له پێش قیبلهكهى ، جا ئه‌گه‌ر بیویستایه سوژده به‌رێت ، قورنجگێكى لێ ده‌گرتم منیش پێكانم هه‌ڵده‌كێشا ، كه سوژدهكهى ته‌واو ده‌كرد جارێكى تر رِام ده‌كێشانه‌وه .
یان ده‌ستى دایكه عایشه به‌ر قاچى موباره‌كى پێغه‌مبه‌رى خوا كه‌وتووه (صلى الله عليه وسلم ) ، هه‌روه‌كو بۆمان دهگێرِێتهوه كه :" فقدت رسول الله صلى الله عليه وسلم ذات ليلة من فراشه فالتمسته فوقعت يدي على بطن قدميه وهو في المسجد وهما منصوبتان وهو يقول : اللهم إني أعوذ برضاك من سخطك وبمعافاتك من عقوبتك وأعوذ بك من‌ك لا أحصي ثناء عليك أنت كما أثنيت على نفسك " (صححه العلامة الألباني في صحيح سنن بان ماجه : 3841 ) .
واته : له جێگه‌ى خه‌وتندا بووین هه‌ستم كرد كه پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) له جێكه نه‌ماوه ، كه ده‌سته كوته‌م كرد ده‌ستم به‌ر ناو ژێر پێكانى پێغه‌مبه‌ر كه‌وت (صلى الله عليه وسلم ) ، بینیم له سوژده‌دایه ، به زه‌ویدا چهقاندوونى ، ئه‌م زیكره ده‌خوێنێ : .... هتد .
كه‌چى له هه‌ردوو باره‌كه‌دا نوێژه‌كه‌ى نهبرِیوه و ده‌ستنوێژى تازه نه‌كردووه‌ته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش ئه‌وه ئه‌نجام بده‌ین .
وه له‌وه‌ش زیاتر دایكه عائیشه سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) بۆمان دهگێرِێتهوه كه : " كان يتوضأ ، ثم يقبل و يصلي و لا يتوضأ " (صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع برقم : 4906) .
واته : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌ستنوێژه ده‌گرت و پاشان ماچى خێزانه‌كانى ده‌كرد ،و نوێژى ده‌كرد بێ ئه‌وه‌ى ده‌ستنوێژ بگرێته‌وه .
وه له فه‌رمووده‌ى تر‌ى (صحيح )ى پێغه‌مبه‌رى خوادا هاتووه ( صلى الله عليه وسلم ) كه : " كان يقبل بعض أزواجه ، ثم يصلي و لا يتوضأ " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع برقم : 4997 ) .
واته : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم ) ماچى هه‌ندێك له خێزانه‌كانى ده‌كرد و پاشان نوێژى ده‌كرد و ده‌ستنوێژى نه‌ده‌گرته‌وه .
له هه‌موو ئه‌و فه‌رموودانه‌ى پێشه‌وه بۆمان رِوون ده‌بێته‌وه كه ده‌ست پێوه دانى خێزان ،ته‌نانه‌ت ماچكردنیان بۆ یه‌كتر ده‌ستنوێژ ناشكێنێت .
وه سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌ى خوشكه‌كه‌ت ده‌ڵێین : كرده‌وه‌كه‌ى كرده‌وه‌یه‌كى درووسته له‌و لایه‌ى كه ده‌ستنوێژ ناشكێنیت له شوبراكهى ، ئه‌وه‌ش به قیاسكردنى له سه‌ر ئه‌و فه‌رموودانه‌ى پێشه‌وه به‌وه‌ش كرده‌وه‌كه‌ى به پێی سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوایه ( صلى الله عليه وسلم) .
به‌ڵام ئه‌وه‌مان له یاد نه‌چێت كه خودى ده‌ست پێوه‌دانه‌كه حه‌رامه‌و تاوانه ، چونكه نامه‌حره‌من بۆ یه‌ك ، و پێغه‌مبه‌رى خواش ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رموویه‌تى : " لأن يطعن في رأس رجل بمخيط من حديد ، خير له من أن يمس امرأة لا تحل له " ( صححه العلامة الألباني في : الصحيحة : 226 ) .
واته : ئه‌گه‌ر ئاسنێك بكوترێت به سه‌ر پیاوێكدا ، زۆر باشتره بۆى له‌وه‌ى ده‌ست بدات به ئافره‌تێكى نامه‌حره‌م بۆى .
وه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم ) فه‌رموویه‌تى : " لا أمس أَيْدي النساء " ( صححه العلامة الألباني في : ( صحيح الجامع : 7177 ) .واته : من ده‌ست ناده‌م به ده‌ستى ئافره‌تانه‌وه .
وه فه‌رموویه‌تى :" إني لا أصافح النساء " ( صححه العلامة الألباني في : ( الصحيحة : 529 ) ، و ( صحيح سنن النسائي : 4181 ) واته : من ده‌ست ناده‌م له گه‌ڵ ئافره‌تاندا ، خواش زاناتره .
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لة سايتى ابو سوونة وةركيراوة.