بابهت: مرۆڤ چەندە زەوی پێویستە؟
[size=20]مرۆڤ چەندە زەوی پێویستە؟
وەرزێرێك هەبوو چاو ناتێر بوو,رۆژێك پێشنیارێكی بێ پێشینەی بۆكرا.دەیتوانی لەبەرانبەر هەزار رۆبڵدا ئەندازەیەك زەوی بەدەست بهێنێت,ئەویش بەبڕینی رێگایەك لەماوەی یەك رۆژدا.
تاكە مەرجیش ئەوەبوو تاخۆرئاوا بوون بگاتەوە خاڵی دەستپێك.
رۆژی دواتر بەهەنگاوی توندو تیژ دەستی پێكرد,نیوەرۆ تەواو ماندو بوو,بەڵأم بەردەوام بوو و رێگەی زیاتری ئەبڕی.دوای نیوەرۆ سەرنجی دا زیاتر سوورە لەسەر رێكردن و زۆرتر رێگەی لەبەردامدا ماوە,بۆیە هەنگاوەكانی گەورەتر كرد.دەمەو خۆر ئاوابوون دەستی كرد بەراكردن,چونكە دەیزانی لەحاڵەتی نەگەیشتن دا فرسەتی بەخاتوەن بوونی زەوییەكی گەورە دەفەوتێنێت.زۆری نەمابوو خۆرئاوا بێت,سەرو كەللەی وەرزێرەكە لەنزیك خاڵی دەستپێكردنەوە دەركەوت,هەناسەی سواربوو,دڵێ بەپەلە لێی ئەدا,هەموو توانای خستە گەر و تاخۆرئاوابوون خۆی گەیاندەوە خاڵی دەستپێكردن.بەڵام ساتەكانی دواتر بەزەویدا كەوت و مرد.كەسوكارەكەی گۆڕێكیان بۆهەڵكەند درێژییەكەی كەمتر لەودوو مەترو پانییەكەی كەمتر لە مەترێك بوو.
لیۆ تۆڵستۆی[/size]