Aso Yassin نووسی:به‌خێرهاتنێكی زۆر گه‌رمی خاتوو ئایه ده‌كه‌م بۆ ژووری میوانداری ئه‌ندامان ، وه لێره‌شه‌وه ده‌ست خۆشی لێ ده‌كه‌م بۆ ئه‌م كاره جوانانه‌ی كه له یانه ئه‌نجامی داوه وه‌كو سه‌رپه‌رشتیارێكی به‌توانا و لێهاتوو .
منیش وه‌ك ئه‌ندامانی تر چه‌ند پرسیارێكت لێ ده‌كه‌م
1 - ئایه خان به كاره‌كانی كام ئه‌ندام سه‌رسامی له یانه ؟
2 - ئایا پێت باشه گۆڕانكاری بكرێت له یانه ئه‌گه‌ر به‌لێ ، چ گۆڕانكاریه‌ك ؟
3 - خۆشترین قۆناغه‌كانی خوێندنت ؟
4 - ئایا قۆناغی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایت بیر ماوه ئه‌گه‌ر به‌لێ ، یادگاریه‌كی ئه‌وكات بنووسه ؟
5 - خۆشترین كات له ژیانت + ناخۆشترین كات ؟
6 - ئاواتت چیه له ژیان ؟
7 - چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی ؟
8 - حه‌زده‌كه‌ی له دوای تۆ كام ئه‌ندام میوانداری بكرێت ؟
زۆر سوپاست ده‌كه‌م كاك ئاسۆ هه‌موو به‌هۆی ئێوه‌یه كه وا منیش به‌رده‌وامم له یانه ..
1- یه‌كه‌م كه‌س به‌كاره جوانه‌كانی تۆ چونكه هه‌ر جاره‌و یانه به شێوازێكی نوێ ده‌ڕازێنیته‌وه ئه‌مه‌ش له زیره‌كی و ده‌ست ره‌نگینی خۆته به‌هیوای به‌رده‌وام بوونت له‌سه‌ر ئه‌م كاره جوانانه ..
2-له ئێستایا خۆی گۆرانكاریه‌كی ته‌واوی پێدا هاتووه بۆیه ناتوانم بلێم چی بكرێ و چی نه‌كرێ چونكه وه‌كو خۆم به ته‌واوی له‌و شێوازه‌ی رانههاتوومه
3-خۆشترین والله نازانم به‌ته‌واوی دیاری بكه‌م قۆناغه‌كه‌ی چونكه هه‌ر ساڵه و خۆشی و ناخۆشی خۆی هه‌بوو به‌س ئه‌وه‌ی له‌بیرم بێ پۆلی چواره‌می ناوه‌ندی زۆر زۆر به‌لامه‌وه خۆش بوو وه پۆلی پێنجه‌می ناوه‌ندیش زۆر ناخۆش بوو ..
4-هه‌ندێكم بیرماوه وه ئه‌وه‌شم له بیره كه له هه‌موو ده‌رسه‌كان 10 له 10 م هه‌بوو وه ته‌نها له زانست 9 دابوومێ هاتمه‌وه زۆر گریام چونكه ته‌ئكید بووم كه هه‌مووی به راستی ووه‌ڵامم دابۆوه به ئه‌نقه‌ست دووه‌میان كردم .
5-خۆشترین كات كاتێ له گه‌ڵ هاورێكانم به تایبه‌تی هه‌ندێ له هاورێكانم كه هه‌ر كاتێ له‌لایان بم زۆر هه‌ست به ئاسوده‌ی ده‌كه‌م ئهوكاتانهم زۆر به‌لامه‌وه خۆشه
ناخۆشترین كاتیش ئه‌و ده‌قه‌ی كه ته‌له‌فۆنیان بۆ كردم گۆتیان ناوت له كۆیه هاتیته‌وه هه‌رچه‌نده به‌شه‌كه‌م زۆر به‌لاوه خۆش بوو به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مده‌ویست ناوم له ده‌ره‌وه بێته‌وه هه‌رچه‌نده خۆم چه‌ند جار ده‌م ووت ده‌چمه ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ خوێندن به‌ڵام هه‌رگیز له دڵه‌وه نهم گوتووه ..
6- ئاواتم یه‌كه‌م شت زۆر خه‌ون به‌وه ده‌بینم تا له ژیان ماوم رۆژێك له رۆژان كوردستان ببێ به ووڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ
وه هه‌روه‌ها به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌و به‌شه‌ی لێی ده‌خوێنم ته‌واو بكه‌م وه رۆژێك له رۆژان بتوانم له رێگه‌ی پیشه‌كه‌مه‌وه خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌م ..
7-له رێگه‌ی ماڵپه‌ری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌نگ موحسین توانیم ئه‌و یانه بدۆزمه‌وه و ئاشنا بم به‌و یانه.
8- كاك سامان ..
کــه‌سـێـک نـیـه بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره
شـــه وانــه هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره
[youtube]
http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]