1

بابه‌ت: هەندێ بەسەرهاتی خۆش لەسەر ( PC و بەرنامەکانی و نێت )

[size=20]تێبینی ئەم بەسەر هاتانەمان بۆ ناردراووە  بۆ پەیجی All about Pc and Net


Dana Hassan
سڵاو....ئەم کاتەی کاکی ئەدمین باش....بەسەرهاتێک هەیە حەزئەکەم باسی بکەم هەر لەسەر کۆمپیوتەر و ئەو بەزمانە....دوکانی چاککردنەوە و فرۆشتنی کۆمپیوتەرم هەیە و ڕۆژێکیان کۆمپیوتەرێكم بۆ کەسێك فۆرمات کردەوە و لێی پرسیم کە چۆن فێری بەرنامەی مایکرۆسۆفت وۆرد ببم..منیش وتم کتێبێك بکڕە و ئینجا بڕۆ بەشی Help لە بەرنامەکە چونکە هەموو شتەکانی لەوێیە. ئیتر شەو درەنگانێك دوای سەعات دوانزەی شەو تەلەفۆنی بۆ کردم وتی کاکە ئەوە زیاد لە چوار سەعاتە کلیکم لەسەر بەشی Help کردووە و کەس نەهاتووە بۆ یارمەتی دانم..

.


کاک به‌رزنج ئه‌مه‌ی ناردووه‌ !

ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا زۆر خه‌ڵكانێكم هاك ده‌كردوو پاسۆری زۆر لابوو .. رۆژێك سوتفه‌ته‌ن یه‌كێك ئادد كردم و دوای قسه‌ كردن ده‌رباره‌ی رۆژانه‌ ئه‌و پێی وتم من له‌به‌شی كۆمیوته‌رم منیش وتم من سه‌رقاڵی هاكم ، پێی وتم ئه‌گه‌ر ئه‌توانی ئه‌م ئیمه‌یله‌ هاك بكه‌ .. له‌ ڕاستیه‌ شتێكی مه‌حاڵه‌ بتوانی ڕاسته‌وخۆ بێ هیچ شتێك كه‌سێك هاك بكه‌یت .. گه‌رانێكم كرد به‌ناو ئه‌و زانیاریانه‌ی هاكم كردوون ئه‌وی تیابوو كه‌ هه‌موو ئه‌و پاسۆردانه‌ی داخڵی كردبوون لام بوو منیش كه‌مێك خۆم تاخیر كرد بۆ ئه‌وه‌ی وا تێبگات خه‌ریكم دوای كه‌مێك پاسۆرده‌كه‌م بۆ نارده‌وه‌ .. خه‌ریك بوو شێت بێت وتی هیچ بۆ من نه‌ناردووه‌ منیش نه‌ناسیوه‌ زۆر زۆر حاڵی تێك چوو چه‌ند ئیمه‌یلێكی تری نارد منیش دوای كه‌مێك پاسۆرده‌كه‌م پێ ده‌دا ئه‌ویش له‌ سه‌ر سوڕمانا جام بوو .. كه‌ ئێستا هاوڕێیه‌كی زۆر خۆشه‌ویستمه‌.

Araz Hassan نوسیویه‌تی

هەرکاتیک لەگەل هاوریکەما ئەچینە ناو پاسەوە لیمان تیک ئەچیت لەجیاتی بلین دابەزەین هەیە ئەلین داونلۆد هەیە



Peshang Hasan نوسیویه‌تی

براده‌رێك تێل بۆ كردم وتی چییی بكه‌م فرامكه‌وه‌ فه‌یسبووكه‌كه‌م تێكچوه‌ ... وه‌ره بۆم چاكه‌ ، چوم سه‌یرئه‌كه‌م ئینته‌رنێتی ڕێبه‌ره‌كه‌ی تێكچوبو . تومه‌س به‌ فه‌یسبووكی پێ ئه‌كرده‌وه‌

Rekar Bradosty نوسیویه‌تی

لە ئیشی بووم خەتی ئینتەرنیێتم زۆر لاواز بوو زۆر ئیشم بە گوگڵ بوو دەمیێک بوو چاوەڕێی گووگڵ بووم , هەتا گووگڵ بووەوە لەبیرم چوو لە چی ئەگەرام , ناچار بووم لە گووگڵ نوسیم
( ? What did I want )



ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هاوڕێیه‌کمان ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی بۆ ناردین :

هاورێیه‌کی هه‌بووه‌ هیچی له‌ کۆمپیوته‌ر نه‌زانیوه‌و پێکه‌وه‌ چونه‌ کۆمپیوته‌ر بکڕن دوایی کڕین و دانانی به‌رنامه‌ پێ وتووه‌ که‌مێکیشم فێربکه‌ هه‌تا
له‌گه‌ڵی هه‌ڵده‌که‌م ، دوایی هه‌ڵکردنی کۆمپیوته‌ره‌که‌ براده‌ره‌که‌ی پێی ئه‌لێ ماوسه‌که‌ بگره‌و بیبه‌ره‌ سه‌ر My computer ، ئه‌میش ڕێکه‌ ماوسه‌که‌ هه‌ڵ ئه‌گرێت و دای ئه‌نێته‌ سه‌ر My Computer له‌سه‌ر دیسکتۆپ .

ماوسه‌که‌ی USB بووه‌و به‌ وایه‌ره‌وه‌ بوو .

Chawa Abdoola نوسیویه‌تی.

من براده ريكم ته له فونى كرد بوم ووتى شاشى ديسك توبه كم سوراوه جى ليكه م منيش ووتم كاك تازه ئه بيت كومبووته ره كت سه رو زير كيته وه جارى نيه به راستى واى ليكردبوو تا جووم بولاى جاكم كرد بووى هههههههه


یه‌کێ له‌ هاوڕێکانم بۆیی گێرامه‌وه‌ ئه‌مشه‌و ، که‌ کاتی خۆیی له‌ کۆمپانیایه‌کی تیلیکۆم دامه‌زرابوو له‌ کوردستان و هه‌ژمارێکی Outlook ییان بۆ دانابوو ، که‌ خزمه‌ت گوزارییه‌کی تایبه‌ت بۆ ناردنی ئیمه‌یل و ناردنی فایل ، ئه‌م هاوڕێیه‌م وایی زانی بوو که‌ Outlook بریتیه‌ له‌ ئینته‌رنێتی به‌لاش بێ مۆدیۆم و بێ وایه‌رلێس ، که‌ گه‌رابۆوه‌ لایی هاوڕێکانی کۆمپیوته‌ره‌که‌ی کردبۆوه‌ لایی ئه‌وان باسی کردبوو که‌ به‌ ئاوت لوکه‌وه‌ ده‌توانێت ئینته‌رنێت بکاته‌وه‌و بێ هیچ شتێك ، له‌کاتی کردنه‌وه‌ی لاپتۆپه‌که‌ی بینی بووی که‌ هیچ هێلێكی ئینته‌رنێت نییه‌ له‌ داتاکه‌ی ،
زۆر خه‌مبار ببوو ، که‌ ئه‌مڕۆ گێرایه‌وه‌ .

* تێبینی ئاوت لوک خزمه‌ت گوزارییه‌کی ئیمه‌یل و Microsoft Outlook ده‌نوسرێ و کۆمپانیاکان زۆر به‌کاری ده‌هێنن له‌ جیهان دا .



Ayhan Piran نوسییویەتی

من لە زانکۆی کۆیە ئەمخوێند،ڕۆژێکیان چووم بۆ ژووری ئینتەرنێت بۆ چەند کارێکی پێویست،لە تەک کچێک دانیشتم ،یەکسەر کچەکە ئاوڕی دایەوەو ووتی :ئەم کۆمپیوتەرە تەواو نییە
من:بۆ چییەتی؟
ووتی:گووگڵی تیا نییە
داماوەی وای دەزانی ئەگەر گووگڵ هۆم پەیج نەبێت یەعنی ئینتەرنێتەکە فت smile

[/size]

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

2

وه‌ڵام: هەندێ بەسەرهاتی خۆش لەسەر ( PC و بەرنامەکانی و نێت )

هههههههههههههههههه به‌زمی خۆش بوو

ده‌س خۆش زریان

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

3

وه‌ڵام: هەندێ بەسەرهاتی خۆش لەسەر ( PC و بەرنامەکانی و نێت )

ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هاوڕێیه‌کمان ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی بۆ ناردین :

    هاورێیه‌کی هه‌بووه‌ هیچی له‌ کۆمپیوته‌ر نه‌زانیوه‌و پێکه‌وه‌ چونه‌ کۆمپیوته‌ر بکڕن دوایی کڕین و دانانی به‌رنامه‌ پێ وتووه‌ که‌مێکیشم فێربکه‌ هه‌تا
    له‌گه‌ڵی هه‌ڵده‌که‌م ، دوایی هه‌ڵکردنی کۆمپیوته‌ره‌که‌ براده‌ره‌که‌ی پێی ئه‌لێ ماوسه‌که‌ بگره‌و بیبه‌ره‌ سه‌ر My computer ، ئه‌میش ڕێکه‌ ماوسه‌که‌ هه‌ڵ ئه‌گرێت و دای ئه‌نێته‌ سه‌ر My Computer له‌سه‌ر دیسکتۆپ .

    ماوسه‌که‌ی USB بووه‌و به‌ وایه‌ره‌وه‌ بوو .

hhhhhhhh dast xosh

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

4

وه‌ڵام: هەندێ بەسەرهاتی خۆش لەسەر ( PC و بەرنامەکانی و نێت )

ههههههههه شازبوون ده‌ستت خۆش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

5

وه‌ڵام: هەندێ بەسەرهاتی خۆش لەسەر ( PC و بەرنامەکانی و نێت )

دەستەکانت خۆش ، هەر بژیت . smile smile

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

6

وه‌ڵام: هەندێ بەسەرهاتی خۆش لەسەر ( PC و بەرنامەکانی و نێت )

دەستەکانت خۆش زریان هەر بژیت.........

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

7

وه‌ڵام: هەندێ بەسەرهاتی خۆش لەسەر ( PC و بەرنامەکانی و نێت )

[center]ههههههههههههههه وه‌ڵا به‌سه‌رهاته‌كان زۆر خۆشن ده‌سته‌كانت خۆش[/center]

[size=24]
عه‌شق
خه‌ڵه‌تێنه‌ره‌
به‌بیانوی‌ پێكه‌وه‌ بوونه‌وه‌
ئه‌وبا بۆ سه‌ربانێژه‌ی‌ ته‌نیایی‌.
[/size]

8

وه‌ڵام: هەندێ بەسەرهاتی خۆش لەسەر ( PC و بەرنامەکانی و نێت )

هه‌ندێكی زۆر خۆش بوون ، ده‌ستت خۆش..

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

9

وه‌ڵام: هەندێ بەسەرهاتی خۆش لەسەر ( PC و بەرنامەکانی و نێت )

سوپاس بۆ پەیامەکانتان smile

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .