بابه‌ت: حكومه‌تی عێڕاق ئینته‌رنێت كۆنتڕۆڵ ده‌كات
[size=24]حكومه‌تی عێڕاق ئینته‌رنێت كۆنتڕۆڵ ده‌كات[/size]
[center][/center]
سه‌رچاوه: هاوڵاتی
تایبه‌ت به‌م یانه‌یه تایپ كراوه‌ته‌وه
[size=16]حكومه‌تی عێڕاق بڕیاری داوه ڕێگه له‌و كه‌سانه بگرێت كه به شێوازی جۆراوجۆر خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت
له‌و وڵاته‌دا ده‌خه‌نه به‌رده‌ست و سایته‌كانی هانده‌ری توندوتیژی و ئه‌و سایتانه‌ی باس له‌بابه‌تی سێكسی
یان وێنه و ڤیدیۆی سێكسیان له‌سه‌ره سانسۆر بكات.
وته بێژی وه‌رزاره‌تی عێڕاق له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند:
پڕۆژه‌ی زیادكردنی كۆنتڕۆڵ له ناوهڕۆك و شێوازی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت، له كۆفی نێتهكان و دواتر
كۆمپانیاكانی خزمه‌ت گوزاری ئینته‌رنێت ناچار ده‌كات مۆڵه‌تی وه‌ربگرن ك تا له‌ژێر چاودرێی حكومه‌تدا بن و
ئه‌گه‌ر ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان لێده‌سێنرێته‌وه.
ئه‌و هه‌ناگاوه له‌لایه‌ن چالاكوانی سیاسی و ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاو بۆ سانسۆری
سیاسی و هه‌ژمار ده‌كرێت و به‌توندی ڕه‌خنه‌ی لێ گیراوه.
له‌كاتی ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه له‌ساڵی 2003 عێڕاق له‌چاو ووڵاتانی دراوسێ و موسڵمانانی خۆی
یاسای ئاسانتری بۆ خستنه به‌رده‌ستی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت هه‌بووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه پێش
ساڵی 2003 كوردستان ئینته‌رنێتی بێ سانسۆری هه‌بووه و تا ئێستاش ئه‌و شێوازه هه‌ر به‌رده‌وامه،
هه‌ر بۆیه‌ش پێناچێت ئه‌و سانسۆر كردنه هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه ئه‌مه له‌كاتێكدا كه زۆربه‌ی
ووڵاتانی موسڵمانی ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵی زۆر قوڕسییان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت هه‌یه‌و له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا
بۆ سانسۆری سایته‌كانی نه‌یاری خۆیان به‌كارده‌هێنن.[/size]
https://www.instagram.com/zasabota