1

بابه‌ت: ناسینی پەیامبەری خوا (صلى الله عليه وسلم ..........................

ناسینی پەیامبەری خوا (صلى الله عليه وسلم))))))) هەر ئەوە نیە بە زمان بڵێین ئەیناسین و ناوی (محمد) ـە و پەیامبەری خوایە ، بەڵكو پێویستە ناسینەكە داخوازی كۆمەڵێ‌ شت بكات بەبێ‌ ئەوانە مرۆڤ سود لەو ناسینە نابینێ‌، پێش هەموو شتێ‌ گرنگی ناسینی پەیامبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) لەوەدایە نێوەندی نێوان بەندەكان و خوای پەروەردگارە لە رونكردنەوەی شەرعی خوا و چۆنێتی پەرستنی، وە دەبێ‌ ئەم ناسینە داخوازی چەند شتێك بكات ئەوجا دەبێتە ناسینێكی دروست و سود بە موسڵمان ئەگەیەنێ‌:
1 / دەبێ‌ ئەو ناسینە داخوازی ئەوە بكات كە قایل بین بەو رێنمایی و ئاینەی كە پێی هاتووە، وە باوەڕكردن بەوەی كە هەواڵی پێداوە، لە گەڵ گوێڕایەڵی كردنی فەرمانەكانی و دوركەوتنەوە لە قەدەغە كراوەكانی و فەرمان ڕەوایی كردن بەو شەریعەتەی پێی هاتووە لەگەڵ رازی بوون بە دادوەریەكەی. ناسینیش تەنها بە وتن نیە بەڵكو دەبێ‌ بە كردەوە بیسەلمێنین.
2 / دەبێ‌ ئەم ناسینە ببێتە هۆی ئەوەی لە ناكۆكی و كار و باری ئاین بگەڕێینەوە لای خۆی وەك خوای پەروەردگار ئەفەرموێ‌: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَطِيعُواْ اللّهَ وَأَطِيعُواْ الرَّسُولَ وَأُوْلِي الأَمْرِ مِنكُمْ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللّهِ وَالرَّسُولِ ] النساء59.
كە ئێستایش خۆی لە ژیان نەماوە دەگەڕێینەوە بۆ لای قورئانەكەی خوا و سوننەتی پەیامبەرمان (صلى الله عليه وسلم) بە تێگەیشتنی پێشینی ئەم ئوممەتە كە ئەوانیش هاوەڵانن
3 /.دەبێ‌ ئەم ناسینە بە شێوەیەك بێت قسەی كەس پێش قسەی نەخەین و ڕاو بۆچونی كەس پێش راوبۆچونی نەخەین هەروەك ابن عباس فەرموویەتی: نزیكە لە ئاسمانەوە بەردتان بەسەردا داببارێت من دەڵێم: پەیامبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) وای فەرمووە، كەچی ئێوە دەڵێن: (أبو بكر، و عمر)  فەرموویانە !!!
هەروەها پێشەوا احمد ئەفەرموێ‌: سەرم سوڕماوە لە كردەوەی ئەو كەسانەی كە سەنەدی فەرموودەیان ناسیوە، كەچی بۆچوونی (سفیان) وەردەگرن، لەو لاشەوە خوای پەروەردگار فەرموویەتی : [ فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ ]
4 / پێویستە ئەو ناسینە وامان لێبكات ملكەچی بڕیارەكانی بین هەروەك خوای پەروەردگار ئەفەرموێ‌: [إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَن يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ] النور51
هەروەها ئەفەرموێ‌: [فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّىَ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُواْ فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجاً مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسْلِيماً ] النساء65
5 / دەبێت ئەم ناسینە ببێتە هۆی ئەوەی پێچەوانەی نەبینەوە هەروەك خوای پەروەردگار ئەفەرموێ‌: [ فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ ] پێشەوا (ابن كثیر): فەرمویەتی: گوێڕایەڵی پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم پێشترە لە گوێڕایەڵی هەموو كەسێكی تر، با چاكترینی ئەم ئوممەتە بن، كە (أبو بكر، و عمر) ن.
وە فەرموویەتی: وە وتەی خوای پەروەردگار كە فەرموویەتی: [ فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ ] ، واتە: لە فەرمانی پەیامبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)، كە ڕێباز، و پەیڕەو، و ڕێگا، و سوننەت،و شەریعەتەكەیەتی، بۆیە دەبێت هەموو ووتە و كردەوەكان بە ووتە و كردەوەكانی ئەو بپێورێت، جا ئەوەی هاوكۆك و هاودەنگ بوون لە گەڵ ئەودا وەردەگیرێت، ئەگەر پێچەوانەش بوو لە گەڵیدا، ئەوە ڕەتكراوەیە بە ڕووی خاوەنەكەی و ئەنجام دەرەكەی، هەر كەسێك بێت.
6 /دەبێت ئەم ناسینە ببێتە هۆی خۆش ویستنی هەروەك خۆی ئەفەموێ‌: (فَوَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى أَكُونَ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِنْ وَالِدِهِ وَوَلَدِهِ) صحيح البخاري
بەڵام خۆشویستنەكە لەبەر ئەوە نەبێ‌ عەرەبە یان لەبەر خزمایەتی و لەبەر بەهێزی كەسایەتیەكەی نەبێت بەڵكو پێش هەموو شتێك لەبەر ئەوە بێت كە نێردراوی خوایە چونكە خۆش ویستن تەنها لەبەر خودی زاتەكە تەنها بۆ خوایە و نابێ‌ بۆ كەسێكی تر ئەنجام بدرێ‌ چونكە دەبێتە شیرك، ئەوانەی لەبەر خزمایەتی خۆشیان ویست سودیان لەو خۆشەویستیە نەبینی وەك (ابو طالب). لەم سەردەمەش هەندێ‌ لە رۆژئاواییەكان رەنگە شایەتی بۆ بدەن وەك سەركردەیەكی بلیمەت و بە توانا ئەمانەش سود لەو بەرزراگرتنەی نابینن چونكە لەبەر خودی كەسایەتیەتی، ئەم جۆرە خۆش ویستنەش تەنها دەبێ‌ بۆ خوا تەرخان بكرێ‌.
هەربۆیە هەركەسێك ئیدعای خۆش ویستن و ناسینی پەیامبەری خوای كرد پێویستە بكۆڵێتەوە لە خۆی ئایە ئەو خاڵانەی سەرەوە لە خۆیدا جێ بەجێ‌ ئەكات ؟ ئەگینا ناسینەكەی تەنها ئیدعایە و هیچ سودێكی لێ‌ نابینێ‌، ئەمەش تەنها دڵۆپێك بوو لە زەریای ئەم بابەتە، چونكە زۆر زۆر زیاتر لەمە هەڵدەگرێ‌ لەسەری بنوسین، داواكارم لە خوای پەروەردگار هەموو موسڵمانێك سەركەوتو و موفق بكات بۆ ناسینی پەیامبەرەكەی بەو شێوەیەی خۆی پێی رازیە.

[size=24]   
ئازیز، له‌ مه‌یلی هاتن و له‌ هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه‌ نه‌بووم
هه‌ستم هێنده‌ برینداره‌ که‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!!
[/size]

2

وه‌ڵام: ناسینی پەیامبەری خوا (صلى الله عليه وسلم ..........................

ده‌س خۆش براكه‌م جزاك الله‌

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

3

وه‌ڵام: ناسینی پەیامبەری خوا (صلى الله عليه وسلم ..........................

سڵاو، ساغ و سه‌لامه‌ت بی برام.
له‌ بابه‌ته‌كه‌ (ئایین) به‌ یه‌ك (ی) نووسراوه‌، وه‌هاش هه‌ڵه‌یه‌.
- (ئاین) واته‌ فێڵ: ئاین و ئۆین.
- (ئایین) دروسته‌.

4

وه‌ڵام: ناسینی پەیامبەری خوا (صلى الله عليه وسلم ..........................

SAMAN KIRKUKI نووسی:

ده‌س خۆش براكه‌م جزاك الله‌

سوباس كاكة سامان كيان

[size=24]   
ئازیز، له‌ مه‌یلی هاتن و له‌ هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه‌ نه‌بووم
هه‌ستم هێنده‌ برینداره‌ که‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!!
[/size]

5

وه‌ڵام: ناسینی پەیامبەری خوا (صلى الله عليه وسلم ..........................

S.M.N.21 نووسی:

سڵاو، ساغ و سه‌لامه‌ت بی برام.
له‌ بابه‌ته‌كه‌ (ئایین) به‌ یه‌ك (ی) نووسراوه‌، وه‌هاش هه‌ڵه‌یه‌.
- (ئاین) واته‌ فێڵ: ئاین و ئۆین.
- (ئایین) دروسته‌.

سلاو لةتؤش كاك سةرهةنك كيان
سوباس بؤ راستكردنةوةكةت
من ئةو بابةتةم لة سايتى بةهةشت وةركرتوة لةكاتى كؤبي كردنى ئةم بابةتة بيرم جو ئامازة بة سةرجاوةكة بدةم
نوسةرى بابةتةكة وشةى (ئايين) ى بة يةك (ى) نوسيوة ...منيش كة خويندمةوة و كؤبيم كرد و ليرة دام بةزاند زياتر بيرم لةسةر ناوةرؤكةكةى بو
دةستت خؤش بيت

[size=24]   
ئازیز، له‌ مه‌یلی هاتن و له‌ هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه‌ نه‌بووم
هه‌ستم هێنده‌ برینداره‌ که‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!!
[/size]