بابه‌ت: هه‌ریه‌ک له پێنج کاته‌کانی نوێژ سه‌ره‌تای ئاڵوگۆڕێکی گرنگه
هه‌ریه‌ک له پێنج کاته‌کانی نوێژ سه‌ره‌تای ئاڵوگۆڕێکی گرنگه!
هه‌روه‌ک به جوڵانی هه‌ریه‌که له چرکه ژمێر و خوله‌ک ژمێر وکات ژمێر و رۆژ ژمێری هه‌ر ساعاتێک ئه‌وه‌ی تر ده‌جوڵێت و حوکمی ئه‌وه‌ی تر وه‌رده‌گرێت، جیهانی دونیاش -که بریتییه له سه‌عاتێکی گه‌وره‌ی خوایی- به هه‌مان جۆره، چونکه خولی شه‌و و رۆژ که وه‌ک چرکه ژمێره و هی ساڵه‌کان که وه‌ک خوله‌ک ژمێر وان و ئاڵوگۆڕی چینه‌کانی ته‌مه‌ن
ی مرۆڤ که کات ده‌ژمێرن و چه‌رخ و سه‌رده‌مه‌کانی ته‌مه‌نی جیهان که رۆژ ژمێری جیهانن، هه‌ریه‌که‌یان ڕووی له‌وانی تره له‌وان ده‌چێت و حوکمی ئه‌وانیتر وه‌رده‌گرێت و یه‌کتر یاد ده‌خه‌نه‌وه..
بۆ نمونه:
کاتی به‌یانی تا گزنگ: له‌و کاته ده‌چێ که مرۆڤ له‌ناو ڕه‌حمی دایکی دایه. هه‌روه‌ها شه‌ش ڕۆژه‌که‌ی به‌دیهێنانی ئاسمانه‌کان و زه‌ویمان ده‌خاته‌وه یاد و له‌و ڕۆژه ده‌چێت، هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای به‌هارمان یاد ده‌خاته‌وه له‌و کاته ده‌چێ.
به‌م جۆره کاتی ئه‌م نوێژه مرۆڤ بۆ ئه‌و کاره گه‌وره خواییانه ئاگادار ده‌کاته‌وه که له‌م کاتانه‌دا به‌ڕێ ده‌کرێن.
کاتی نیوه‌ڕۆ: ئاماژه بۆ ناوه‌ڕاستی هاوین و هه‌ره‌تی لاوی و ده‌می به‌دیهێنانی مرۆڤ له ته‌مه‌نی دنیادا ده‌کات و ده‌رکه‌وتن و دره‌وشانه‌وه‌ی میهره‌بانی خوا و ڕیژنه و لێشاوی نیعمهتهکانیمان له‌و کاته‌دا یاد ده‌خاته‌وه.
کاتی عه‌سر: وه‌کو وه‌رزی پایز و ماوه‌ی پیری و چه‌رخی به‌خته‌وه‌ری وایه که سه‌رده‌می دواهه‌مین پێغهمهبهره (درودی خوای لێ بێ). ئه‌مه‌ش کاروبار و نیعمه‌ته سه‌رتاپا میهره‌بانییه‌کانی خوامان یاد ده‌خاته‌وه
کاتی خۆر ئاوا: ئاوابونی زۆربه‌ی بونه‌وه‌ران له کۆتایی پایزدا و مردنی مرۆڤ و کاول بونی دنیامان له ده‌می قیامه‌تدا ده‌خاته‌وه یاد. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌رسی شکۆمه‌ندی خوامان پێده‌ڵێت و مرۆڤ له خه‌وی بێ ئاگایی ڕاده‌په‌ڕێنێت.
کاتی عیشا: ئه‌وه‌مان پیشان ده‌دا که جیهانی تاریکی په‌رده‌ی ڕه‌شی به‌سه‌ر ڕوخساری جیهانی ڕوناکی رۆژ دادایه‌وه هه‌روه‌ها کفنه سپییه‌که‌ی زستانمان ده‌خاته‌وه یاد که سه‌ر ڕووی زه‌وی داده‌پۆشێت. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شمان یاد ده‌خاته‌وه که شوێنه‌واری مردوه‌کانیش ده‌مرێت و ده‌ڕواته ژێر په‌رده‌ی لهیادچونهوه. هه‌روه‌ها ئه‌و کاته‌مان یاد ده‌خاته‌وه که ده‌رگاکانی خانه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی دنیا داده‌خرێن. له هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌م کاته کرداره شکۆداره‌کانی خوای قهههاری شکۆمه‌ند ده‌رده‌خات و ڕایانده‌گه‌یه‌نێت.
کاتی شه‌و: زستان و قه‌بر وجیهانی بهرزهخمان یاد ده‌خاته‌وه. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی که گیانی مرۆڤیش ئاگادار ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که چه‌نده پێویستی به سۆز و میهری خوای گه‌وره و میهره‌بانه!
شه‌ونوێژ: فێرمان ده‌کات که چه‌ند بۆ ڕۆشنایی تاریکه شه‌وی قه‌بر و ڕوناک کردنه‌وه‌ی تاریکی جیهانی به‌رزه‌خ پێویستمان پێیه‌تی. هه‌روه‌ها ئاگادارمان ده‌کاته‌وه و یادی ئه‌و نیعمه‌ته بێ کۆتایییانهی نیعمه‌ت به‌خشی ڕاسته‌قینه‌مان پێ ده‌کاته‌وه که له‌م ئاڵوگۆڕانه‌دا هه‌ن و ئه‌وه ده‌رده‌خات که چه‌نده ئه‌و نیعمه‌ت به‌خشه ڕاسته‌قینه‌یه شایسته‌ی شوکر و سه‌نا وستایشه.
به‌یانی دووهه‌م: به‌ره‌به‌یانی حه‌شرمان یاد ده‌خاته‌وه! به‌ڵێ، هه‌روه‌ک هاتنی به‌یانی به‌دوای ئه‌م شه‌وه‌دا و به‌هار به‌دوای ئه‌م زستانه‌دا شتێکی پێویست و حه‌تمی یه به‌لای ژیریه‌وه. به‌هه‌مان پله‌و پایه. هاتنی به‌ره‌به‌یانی حه‌شر و به‌هاری به‌رزه‌خیش حه‌تمی ودوور له گومانه.
که‌واته: هه‌ریه‌ک له‌م پێنج کاتانه سه‌ره‌تای ئاڵوگۆڕێکی گرینگه وگۆڕانکاری گه‌وره‌تریشمان یاد ده‌خاته‌وه. چونکه موعجیزاتی توانستی خوای گه‌وره و دیارییه‌کانی میهره‌بانی ئه‌ومان ده‌خاته‌وه یاد که له ساڵ و چه‌رخ و سه‌رده‌مه‌کاندا ڕوو ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌تا کاروباره ڕۆژانه‌که‌ی خوای گه‌وره‌ی به‌توانا ئاماژه‌یان بۆ ده‌که‌ن.
واته نوێژی فه‌رز- که فه‌رمانبه‌ری فیتره‌ت و بناغه‌ی به‌ندایه‌تی قه‌رزی ئه‌ستۆیه- زۆر شایان وبهجێییه که له‌م کاتانه‌دا بێت.
به‌دیعوزه‌مان سه‌عیدی نورسی
وته‌کان
دیزاینی پۆسته‌ر: هاوکار برادۆستی
4/12/2012