بابه‌ت: ههنديك له په‌ندى كوردى
به‌ردى گةوره له‌خزمه‌وه ديت
که‌ر ئاخوری خۆی لێ تێکناچێ.
خوا گوێزت ئه‌داتێ به‌ڵام قه‌ت بۆت ناشکێنێ.
ئاويش زور بمينيته وه بوكه نى ده بى.
ماڵی قاڵب سه‌ر به‌خاوه‌نیه‌تی.
شه‌ل نیه پێی شکاوه.
دووپشکه له‌خۆی به‌شکه.
گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره.
ئه‌و نانه نانه ئه‌مڕۆ له‌خوانه.
خزم گۆشتيشت بخوات ئيسقانت ناشكينيت
ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به.
هه‌موو جارێ گۆزه له کانی به‌ساقی ناگه‌ڕێته‌وه.
به‌رخی نێر بۆ سهڕبڕینه.
کای کۆن به‌با مه‌که.
ئه‌وه‌نده بدوێ که گوێت لێ بگرن.
برا له‌پشت برا بێ مه‌گه‌ر قه‌زا له‌لای خودا بێت.
ئه‌وه‌ى له‌تاریکیدا بکرێت لهروناکیدا ده‌رده‌که‌ویت.
مشک نه‌گبه‌تی بیگرێت یاری به کلکی پشیله ده‌کات.
ئه‌گه‌ر دووڕێگه‌ت له‌به‌ردم بو تۆ سێیه‌میان هه‌ڵبژێره.
بۆ شاردنه‌وه‌ی درۆیه‌ک پیویست به‌هه‌زار درۆی تره.
که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت رۆژ ئه‌بێته‌وه.
كارى به وه‌ختى باشاى سةرتهختى.
سوعبه‌ت ڕه‌فیقت له‌کیس ئه‌دات به‌ڵام قه‌ت ڕه‌فیقت بۆ پیداناکات
ئازیز، له مه‌یلی هاتن و له هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه نه‌بووم
هه‌ستم هێنده برینداره که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!! [/size]