1

بابه‌ت: پەروەردگاری مەزن بۆچی ناوی مێرولە ((النمل)) ی بردووە لە قورئانی پیرۆز

پەروەردگاری مەزن بۆچی ناوی مێرولە ((النمل)) ی بردووە لە قورئانی پیرۆزدا ؟

((حتى اذا اتوا على واد النمل قالت نملة يا ايها النمل ادخلوا مساكنكم لا يحطمنكم سليمان وجنوده وهم لايشعرون (18) فبتسم ضاحكا من قولها وقال رب اوزعني ان اشكر نعمتك التي انعمت على وعلى والدي وان اعمل صالحا ترضاه وادخلني برحمتك في عبادك الصالحين (19) سورة النمل))


بۆ ئەوەی بزانین پەروەردگاری مەزن بۆچی زیاتر لە زوربەی كیانەوەرەكاندا بایەخی بەناو هێنانی هندێكیان داوە ؟ هەر وەكوو یەكێك لەو كیانەوەرانە كە ناویان هاتووە مێرولەیە (النمل) وە لەو پەرتووكە بەنرخ و پڕ زانستە كە ی پەروەردگار كەقورئانی پیرۆزە باسی لێوە كردووە و تەنانەت سورەتێكی قورئان بەناوی ئەو كیان لەبەرەوە كراوە كە سورەتی ((النمل)) ە :

میرولە دەتوانێت بیست ئەوەندەی كێشی خۆی زیاتر شت هەڵبگرێت ,
واتە ئەگەر یەكێك لە ئێمە ئەم توانایەی هەبێت ئەوا دەتوانێت بە ئاسانی ئوتومبێلێك هەڵ بگرێت كەوا كێشەكەی (1000) هەزار كیلو گرام بێت ئنجا بۆ خۆت بەراووردێك بكە بۆت دەردەكەوێت كە ئەو مێرولە پچووكە بە لایەنی كەمەوە بیست ئەوەندەی تۆ بەهێزە .

2 – كۆنترین و بەتەمەن ترین مێرولە لەسەر ڕووی زەوی لەناو بەردێكدا دۆزراوەتەوە لە ئەمەریكادا كە تەمەنی ئەو مێرولەیە (92) نەوەد و دوو ملیۆن ساڵە وە لە ساڵی (1998) دا دۆزراوەتەوە واتە دەتوانین بڵێن ئەو مێرولەیە لە سەردەمی دیناسۆرەكاندا ژیاوە شكومەندی بۆ خوا (سبحان الله) دیناسۆرێك كە دەیەها هەزار كیلو گرام دەبێت لەناو دەچێت و نامێنێت كەچی مێرولەیەك كە كێشی تەنها بەشێكی زۆر كەمترە لە گرامێك دەمێنێتەوە ئەم هەموو ساڵانەو زاو و زێش دەكات .
3 – كڵبەكانی مێرولە گەلێك بە هێز ترن لەوەی كە تۆ دەیزانیت ! بە هۆی ئەو كەڵبانەیەوە دەتوانێت زەوی كون بكات و بجەنگێت و بەرگریش لە خوی بكات واتە ئەگەر هاتو ئێمە قەبارەی دەم و كەڵبەی مێرولە بەراوورد بكەین لەگەڵ كەڵبەو دەمی ((تمساح)) دابۆمان دەردەكەوێت كە دەم و كەڵبەی ((تمساح)) گەورەترە لە هی مێرولە بە هەزارەها جار , بەڵام هی مێرولە بەهێز ترە ئەگەر بە گوێروە قەوارەی خۆی لێكی بدەینەوە .
4 – سەری مێرولە ئەو سەرەیە كە مێشكێكی ئاڵۆزی تێدا هەیە دەتوانێت بیری پێ‌ بكاتەوە كارە پێویستەكانی خۆی پێ‌ بەرێت بەرێوە  و لە كاتی تەنگانەدا ئاگاداری بنێرێت بۆ مێرولەكانی تر و هێرش بەرێتە سەر نێچیرەكەی وە دەبینین كە شەش قاچی هەیە وە دوو شاخی هەست پێ كردنیش .
هەروەها پەروەردگار وای كردووە كە مێرولە بتوانێت هەندێك مادەی پاكژكەری كیمیكی دەربدات بۆ پاكژكردنەوەی هێلانەكەی خۆی و بەتایبەتی جێگای ئەو گەرایانەی كە دایدەنێت بۆ ئەوەی بكتریا و مكرۆپ گەراكانی نەفەوتێنن و لە ناوی نەبەن , بۆیە هەڵدەستێت بە رۆپۆشكردنی كەراكانی خۆی بەو مادەیە بۆ پاراستنی لە زیانی بكتریاكان , وە بۆ مەبەستی پاكژكردنەوەی ئەو خۆراكەی كە هەڵی دەگرێت بۆ ماوەیەكی زۆر ,وە ئەگەر ئەو مادەیە نەبوایە مێرولە نەدەژیا وە مێرولە دەتوانێت ترشی نەملیك ((حمچ النملیك)) دەر بدات كە مادەیەكی سر كەرە بۆ دوژمنەكەی لەكاتی بەرگری كردن لە خوی , زانایەكی ئوسترالی لەدوای ئەوەی جەند زنجیرە توێژینەوەی ئەنجامدا لەسەر گیاندارە بچوك و لاوازەكان نهێنێكی گەلێك سەرسورهێنەری بۆ روون بۆوە كە هیچ كەسێك بیری لێ‌ نەدەكردەوە ئەویش بوونی ڕێژەیەكی زۆرە لە مادەی شوشە لە ناو جەستەی مێرولەدا ئەمەش ئەو راستییە دەسەلمێنێت كە قورئانی پیرۆز لە سورەتی (نمل) دا باسی كردووە كە لەسەرەوە ئاماژەمان پێ‌ كردووە لەكاتێكدا دەفەرموێت ((ادخلوا مساكنكم لا یحطمنكم سلیمان وجنوده وهم لایشعرون (18) واتە ئەی مێرولەكان بچنەوە ماڵەكانی خۆتان تاوەكوو پێغەمبەر سلیمان و سوپاكەی ئێوەیان نەشكاندووە هەمووشمان دەزانین كەوا زاراوەی (تحطیم) شكاندن بۆ شوشە بەكاردەهێندرێت , واتە بەكارهێنانی ئەو ووشەیە لەقورأنی پیرۆزدا یەكێكە لە بڵگە زۆرەكان لەسەر سەرچاوەی قورأنی پیرۆز كە لە پەروەردگارەوەیە و لە هیچ كەسێكی ترەوە نییە ئەگینا تاوەكوو سەدەی بیستیش كەس ئەو راستییەی نەدەزانی كەوا بەشێكی زۆری جەستەی مێرولە لە مادەی شوشە پێكهاتووە هەر بۆیەش دەست بەجی زانا ئوسترالێكە ئیسلام بوونی خوی ئاشكرا كرد ..

http://up.arab-x.com/May12/U7c49243.jpg

[size=24]   
ئازیز، له‌ مه‌یلی هاتن و له‌ هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه‌ نه‌بووم
هه‌ستم هێنده‌ برینداره‌ که‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!!
[/size]

2

وه‌ڵام: پەروەردگاری مەزن بۆچی ناوی مێرولە ((النمل)) ی بردووە لە قورئانی پیرۆز

[size=20]جزاك الله‌[/size]

3

وه‌ڵام: پەروەردگاری مەزن بۆچی ناوی مێرولە ((النمل)) ی بردووە لە قورئانی پیرۆز

شه‌ یدا نووسی:

[size=20]جزاك الله‌[/size]

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif