بابه‌ت: چەند پارچە شیعرێکی شاعیری هەست ناسک ڕەنج سەنگاوی
هه‌ر ته‌نیا ڕقم له خه‌م بوو
تۆ ئه‌ویشت لا جوان کردووم
بۆیه به‌م هه‌مو خه‌مه‌وه
تاوه‌کو ئێستا نه‌مردووم.
***********************
نازانم بۆ به‌م راده‌یه بیرت ئه‌که‌م
به راستی هه‌ق نه‌بوو وابم
خۆ ئه‌مزانی نه‌خۆشی تۆم
وتم دوور بیت ره‌نگه چاکبم
********************
ئه‌و رۆژانه‌ی لێم ئه‌پرسن
دنیا چۆنه و له‌چیدایه
ره‌نگی ئه‌و کراسه ئه‌ڵێم
که‌وا تۆ له‌به‌رتدایه
نیوه‌رۆ چومه‌وه ماڵێ
دایکم وتی دنیا چۆنه
پێیم وت پرته‌قاڵیه
وتی رۆڵه تۆ چی ئه‌ڵێی
وتم دایه ئه‌م دنیایه
ئه‌م دڵه‌ی من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ حاڵیه.
******************
لەوە زیاتر دڵم لاتبێ..
سەرمات بێ هەستی پێ ئەکەم!
تۆ گەرووت پڕ بێ لە گریان..
من لێرە دەستی پێ ئەکەم!
لەوە زیاتر خۆشمبوێیت..
گەر نەشبیت بە خۆشەویستم!
لەهەر شوێنێکی دوونیا بیت..
ترپەی دڵیشت ئەبیستم..
**********************
ئه‌مجاره بتبیینمهوه
وه‌ها له باوه‌شت ئه‌گرم ، باوه‌ش شێتبێ""
مه‌گه‌ر ته‌نیا پێکه‌نینه ناسکه‌که‌ت
ئه‌وه‌نده‌ی من حه‌زی لێتبێ
*******************
ئه‌م ئێواره چوم بۆ بازار
له جامخانه‌ی دوکانێکدا
شوشه‌یه‌ک له بۆنه‌که‌ی تۆ دانراوه...
سه‌د خۆزگه ئاگات لێ ده‌بو
چه‌ند جار دڵم وه‌ک په‌پوله
خۆی به‌و شوشه‌دا کێشاوه...
***********************
ئه‌گه‌ر هاتو لێیان پرسیت
بڵێ من که‌سێک شهیدامه.
به‌قه‌د هه‌رچی وشه‌ی جوانی دونیا هه‌یه
دڵی لامه.
بڵێ من که‌سێ شهیدامه
که شه‌و دادێ شیعر ئه‌ڕوێ
له‌ناو ده‌ستیا
په‌پوله‌ی ڕهنگیینی ئه‌وین
ههڵئهفرن له‌ناو هه‌ستیا
بڵێ که‌سێک خۆشیئه‌وێم
ره‌نگه بمکات به خاتو زین
رۆژانه ناخم پڕ ئه‌کات
له خه‌یاڵ و شیعری شیرین
بڵێ کاتێ که ئه‌مبینێ
وه‌خته ئه‌بێت به دیوانێ
به‌س نیگای نا
له رۆحیه‌وه بۆ چاوه‌کانم ئه‌ڕوانێ.
بڵێ من که‌سێک شهیدامه
قسه‌کانی فریای درکاندن ناکه‌ون
ئه‌بن ئه شیعری ڕه‌نگاو ره‌نگ
هه‌مو رۆژێ له‌دوره‌وه
بۆم ئه‌روانی
وه‌کو په‌یکه‌رێکی بێده‌نگ.
***************************
من دڵنیام که دێیته‌وه
شار پڕیه‌تی له یانه‌ی به‌زمی شه‌وانه
جا به من چی ، که پێم نه‌بێت بۆ سه‌مایه‌ک
له‌گه‌ڵ تۆدا ئه‌و ده‌مانه
ده‌ماره‌کانی ناو له‌پم وا سست ئه‌بن
که ناتوانم هه‌ست به گه‌رمی له‌شت بکه‌م
ره‌نگه پیری پێم پێکه‌نێ و
به کامی دڵ ، نه‌توانم باوه‌شت بکه‌م
بۆ ئه‌و کاته ئه‌ترسم گه‌روم کرژ بێ
نه‌توانم شیعرت بۆ بڵێم به‌قه‌د ئه‌و سۆزه‌ی که هه‌مه
هێشتا لاوم گه‌روی شیعرم پڕی خه‌مه
له‌وانه‌شه زۆر خۆشتر بێ مرۆڤ بمرێت به ناکامی
ئاخۆ ئه‌بێ نیگا له‌ژێر چاویلکه‌ی زه‌ڕه بینه‌وه چی بێ تامی ""
خۆ ڕه‌نگه جه‌سته‌ی بلوریت وا چرچ بێت، ئه‌و ده‌مانه باڵا پۆش بیت
بۆ ئه‌وه‌ی بیشاریته‌وه، به من ئه‌ڵێی له‌به‌ر خودا ، ئه‌ڵیی به‌ڵکو دادم بدا
له‌وانه‌شه به‌رله‌وه‌ی من ده‌ستت بگرم
به‌یانییه‌ک به بێده‌نگی له‌سه‌ر به‌رماڵه‌که‌م بمرم.
**************************
لەو رۆژەوەی بە دوا نامەت دڵی منت شکاندووە
چاوەکانم لە ئاوێنەی ژورەکەتا رواندوە
ھەرچەندە خۆتت گۆریوە
چەند جار پرچت داھانیوە
تەنانەت فرمێسکەکانت
لەو ماوەدا ھەموم دیوە
تەنانەت ئێوارەیەکیان دڵت تەنگ بو
ھەمو دونیا لەبەر چاوت شەوەزەنگ بو
بەدەم کۆڵێ مەراقەوە
ھاتی دەرگاکەت کردەوە
لەبەر ئاوێنەی ژورەکەت
پرچت وشک ئەکردەوە
کە بینیتم
دڵۆپێ فرمێسکی چاوم، لە ئاوێنەکەوە تکا
واتزانی تکەی پرچت بوو
سریت و نەچوی بە شکا
ھەر کە ژورەکە جێدێڵیت
چاوەکان چاوەروانن تا دێیتەوە
برینێکی لەسەر دڵم
رۆژی دە جار ئەکولێیتەوە
کە شەوانی زستان ئەنوم
بۆ ئەوەی دڵم لات نەبێ
دەستەکانی خۆم ئەنێرم داتبپۆشن
بۆ ئەوەی تۆ سەرمات نەبێ
زۆر شەوانەش وا ھەست ئەکەم
ترپەی دڵم ئەبژێریت
بۆم بنوسە توخوا خۆتی """
یا ھەستەکانت ئەنێریت ؟
***********************
نامه‌کانت ئهمههژێنن
پێشبکهنن ئهمگرێنن
فێنکیش بن ، ئهمسوتێنن
نامه‌کانت بۆم ده‌رمانن
چاره‌سه‌ریشم نه‌زانن.
***********************
که تۆ دلی منت شکان
ژیانیش دڵی شکانم
ئیلهام نه‌بو
ئه‌و ه تۆ بوی ئه‌و هه‌مو شیعره‌ت گریانم.
خوایه عآشق بوون چه‌ند سه‌خته
به دڵێکی شکاوه‌وه
خۆزگه ئه‌متوانی وه‌ک سێوێک
دڵ بده‌م به‌ده‌م ئاوه‌وه.
**************************
بە مەرجێک تۆ لە بیر ئەکەم
تۆش بیر لە من مەکەرەوە
ئەو شەوانەی کە گریاوم
فرمێسکەکانم بەرەوە
دڵم لە ناو دڵی خۆتدا بکوژێنەوە و
... ھەست مەکە بە گڕو تینی
ئەبێ بەڵێنم پێبدەیت
کە خەوم پێوە نەبینی
ھیچیش شیعرت بۆ نانوسم
ئامادەشم ئێستە بەڵێنت پێبدەم
بەڵام گەنجان رازی بکە
پێنوسەکەم فرێبدەم.
***********************
خۆشەویستم
نامەیەکم بۆ بنێرە پڕی بکە لە نیگای خۆت
با ئەوەندە ناچار نەبم
لە چاوی کچانی شارا بگەڕێم بۆت
********************
گه‌ر جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ نهنوستایه
بۆ من بۆ ئه‌به‌د ئه‌نوستم
من که تازه پێم گرتبو
بۆ مه‌رگ له پێی ئه‌خستم.
*********************
شتێک هه‌یه تیژتر له‌خه‌م هه‌ناو ئه‌بڕێت
ناوی نیه له فه‌رهه‌نگدا
هه‌ستێک هه‌یه حه‌زین تره له هه‌نسک و
ونه له‌ناو تۆنی ده‌نگدا
قوڵپێک هه‌یه ئه‌چێته‌وه سه‌ر گریان‌و
که‌چی ناشبێت به فرمێسک‌و
هه‌ر له دڵدا بۆ ئه‌به‌د ئه‌مێنێته‌وه
هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ هه‌یه
کاتێ که ههڵیئهکێشی له گه‌رودا برین ئه‌گه‌شێنێته‌وه
ئه‌و برینه هه‌ڵه‌بجه‌یه و
له‌ودونیا کورد به‌مه ئه‌ناسرێته‌وه
**************************
ئەگەر ناسکی هەستی من بە هەستی خۆت بەراورد کەیت
من بێ هەستم
ئەگەر مەستیم لەگەڵ چاوت بەراورد کەیت
من کەی مەستم
ئێستە زانیم
ئەوانەی عاشقت ئەبن
بۆ لە تێستەکەت دەر ناچن
شێوازی پرسیارەکانت
لە پرسیاری هیچ کچێکی دیکە ناچن
*****************************
له بیرت دێ جارێ پرسیت
بۆ هه‌میشه چاوی باران ئاوا ته‌ڕه
منیش وتم وه‌ك زۆری ئێواره‌ی من و تۆ
له نێوان دوو هه‌ورا شه‌ڕه
به‌س نه‌تپرسی ، ئه‌ی چۆنی خۆشهكاتهوه
تاپێت بڵێم هه‌ورێكیان وه‌كوو من وایه
خۆی ناگرێ و ئه‌وی تر ئاشتهكاتهوه
*********************************
گوڵەکانی ئەم بەهارە لە کوردستان
تۆ ناناسن
من و تۆیان بەیەکەوە، نەبینیوە
لە بەرچاویان یەکترمان ڕانەموسیوە
لەناو یادی گوڵەکانی پاردا مردین
دەوەرەوە ؛ سەیر دووری چی پێکردین.!!!!!!!!!
**************************************
گلەیم هەیە لێت
بۆ بە گریان ناڵێی هێندە گەرووم نەگرێت؟
گلەیم هەیە لێت
نەرم نیت لەگەڵ شێت
گلەیم هەیە لێت
قابیلە ئەم دڵەم چەند ئەژێت؟
گەر نازی بکێشی، چی ئەبێت؟
گوناهێکی هەیە بێ لەوەی دایم بۆت ئەسوتێت؟
ئەترسم ئاهی من بتگرێت
گلەیم هەیە لێت
نەرم نیت لەگەڵ شێت..
**************************
چەند سەیری ئەم شارە ئەکەم
لەوە ناچێ مەحوی پیاسەی تیا کردبێت
لەوە ناچێ پیرەمێرد لێرە مردبێت
ئێستە ئەزانم بۆ نالی لە دوور وڵات سەری کاسی ئەنێتەوە
بۆ خەوەکەی جەمیل سائیب ھەر خەبەری نابێتەوە
...ئێستە ئەزانم بۆ بێکەس دایم مۆن بوو
نەجمەدینی مەلا لێرە ھاڵی چۆن بوو
لە بازاری بێمروەتی ئەم شارەدا
ھەموو شتێ دەستئەکەوێ ویژدان نەبێ
ھەموو شتێ نرخی ھەیە ئینسان نەبێ
*********************************
من ڕازیی نیم ته‌نیا یه‌ک رۆژ دابنێم بۆ خۆشه‌ویستی
له به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ له‌لای من هه‌مو رۆژ و هه‌مو هه‌فته‌و
هه‌مو مانگ و هه‌مو ساڵێ خۆشه‌ویستی.
*******************************
ئـاخ هـەزاران خۆزگــــە دەریـا...
نەیـئـەهـێڵا موسافـیر بروا بە سەریا
خـوزگـە ئاسمان.. هێندەی سلێمانی ئەبوو
خۆزگە لەودیوی شارەوە... ئـیتر شەقام تەواو ئەبوو
ئەوکاتە وشەی سەفەریـش نەئەبـوو لەناو فەرهەنگا
ئەوکاتە منیش بۆ دوریت نەئەگریام ،لەشەوێکی وادڵتەنگا!
***********************************
بۆیه ئاوا به‌تاسه‌وه ئه‌مرۆ هه‌ر سه‌یرم ئه‌کردیت
بیرم له‌وه ئه‌کرده‌وه
گوڵ بویتایه جگه له‌خۆت
بۆ هیچ که‌سم نه ئه‌بردیت
***********************
خۆ حه‌ز ئه‌که‌م بیرت نه‌که‌م
به‌ڵام له دڵمدا بگریت
چۆن بتوانم له شیعردا ژیرت نه‌که‌م"
زۆر ویستومه له‌بیرتکه‌م
به‌ڵام چیبکه‌م
تۆ خهیاڵمت وه‌ک کۆترێک به جۆرێک ماڵیی کردوه
له هه‌ر کوێ بم دێته‌وه لات
سه‌د جاریش باڵیم کردوه
************************
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی تۆم له دڵم ده‌رکردوه
من بێ چیرۆک ترین پیاوم
دانی پیا ئه‌نێم ترساوم
ئه‌گه‌ر راست بێ عه‌شق جه‌نگه
ئیمزای ئه‌که‌م که دۆڕاوم.
********************
تۆ ناسک ترین خەمم بووی
لێکدانەوەی شەوانەم بووی
لەم شارەدا تۆ تەنیا بەهانەی من بووی بۆ مانەوە
بەر لەوەی کەتۆ بناسم
نەمئەزانی چییە تامی توانەوە.
هەر بەتەنیا خۆم ئەزانم
بۆ تا نیوە شەو بێ‌دار بووم
بیری خەندەکانتم ئەکرد
نەکوو عاشقی شەوگار بووم
هەناسەکەم ئەو دەمانە
نەمئەزانی بۆ شاعیران دائەگیرسێن بە شەوانە
ئەو ڕۆژانەی کە ئەمبینیت بۆیە وا سەیرم ئەکردی
بیرم لەوە ئەکردەوە
ئەگەر وشەیەک بوویتایە
بۆ ناو شیعرێکم ئەبردیت
لەگەڵ خەیاڵێکی خۆما
بۆ ئەبەدی
لە دڵما ونم ئەکردیت
وەکوو خوێنەرێکی سەرسام جار جارە ئەمخوێندییتەوە و
پڕ بە دڵ ماچم ئەکردیت.
شەیدات بووم و نەمئەزانی شەیداییش ئەنوسرێتەوە
وام ئەزانی
پێنووس تەنیا بۆ پەراوەی ئەو وانە بێتامانەیە
کە لە پۆلا
مامۆستا ئەیپرسێتەوە
تۆ ئەم شارەت
لەلای من کرد بە هەنگووین و
کەچی خۆشت بەجێتهێڵا
بە بێ ئەوەی پێی بزانی
بەجێماوی
لە دڵی کوڕێکی وێڵا
من ئێستاکە هەر شەرمنەکەی جاران نیم
زمان هاوڕێیە لەگەڵم
لەگەڵ گۆران و نالی‌دا زۆر تێکەڵم
وا بە نیازم لەسەر ڕێگەکەی جارانت
پەیکەرێکت بە وشە بۆ دروست ئەکەم.
ئیتر بۆ هەمیشە لەوێی
با وەڵامیش نەدەیتەوە
ئەمجارەیان
دێم و ئەڵێم خۆشمئەوێی.
**********************
ئه‌گه‌ر هه‌ر شیعرێکت بیینی
ناسک بوو وه‌کو دڵی خۆت
ئه‌گه‌ر بینیت به سۆزه‌وه
باوه‌شی ئه‌گرێته‌وه بۆت
گه‌ر هه‌ستت کرد وا خه‌ریکه
باڵ ئه‌گرێت و له په‌ڕه‌که دێته‌ده‌رێ
ئه‌گه‌ر زانیت گیانی تیایه‌و
پیته‌کانی خوێن به له‌شیانا ئه‌گه‌ڕێ
ئه‌گه‌ر هاتوو ، مناڵ و خاکی و ساده‌بوو
ئه‌گه‌ر بیینیت به شوێنتا دێ و
بۆ سوتانیش ئاماده بوو
کاتێ زانییت پڕ به گه‌ردوون بیرکردن و سه‌دان ماچی قوڵی پێیه
دڵنیام ئه‌یناسیته‌وه شیعری کێیه.
*****************
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی بڕیارم داوه دوور بم لێت
نه‌موێراوه ده‌ستم پێکێ شه‌راب بگریت
چون ئه‌زانم ئه‌گه‌ر بمکاته‌وه به خۆم
دیسانه‌وه ئه‌بم به مۆم.