بابه‌ت: كاتي له بولدا م
كاتێ له پۆلا داده‌نیشم….
هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م گوێم له مامۆستاكه‌م نابێ
چاوم پیتی په‌رتوكه‌كه‌ی به‌رده‌مم نابینێ
هه‌ر وه‌كو چۆن په‌رده‌كانی گوێم به بێده‌نگی داخرابێتنو
چاوانیشم له‌سه‌ر ڕوخساری تۆ له بینین كه‌وتبن
من له پۆلا هه‌ر به‌وا ئه‌گه‌م
له‌سه‌ر هه‌موو لاپه‌ڕه‌یه‌كی پهراوهكهم بنووسم
خۆشم ئه‌وێی….
بیرت ئه‌كه‌م….
ته‌نانه‌ت به بیرم دێ ڕۆژێكیان وانه‌ی یاسای سزامان بوو
.مامۆستاكه‌م ئه‌یووت هه‌ر كه‌سێ شتی كه‌سێكی دی تاڵان بكات
یاخوود مافی كه‌سێكی دی بخوات
به‌چاوی یاسا تاوانباره‌و ئه‌بێت سزای خۆی وه‌رگرێ
پاش كه‌مێ ووتی كانی:
نموونه‌ی تاوان بارێكم پێ بڵێ
....ووتم یارم....
خوێندكاره‌كان گشت ڕامابوون
مامۆستاكه‌ش دوای چه‌ن ساتێ
پرسی بۆچی ڕۆڵه؟ چی لێ كردووی؟
چی لێ دزیوی ؟ چی لێ بردوی؟
ووتم مامۆستا گیان ئه‌و دڵمی دزیوه به زیندویی
ناخمی كاول كردووه بێ به‌زه‌یی
وڵاتی هه‌ستمی وێران كردووه‌و مافی دانیشتووانه ههژارهكهشی خوواردووه
تاوانی ئه‌و ته‌نها دزی‌و وێران كردن نییه
ئه‌و پیاوكوژه....منی كوشتووه
یاری به جووانییهكانی ڕاستی ناخی كچێكی ناسك كردووه
مامۆستاكه‌م سه‌ری له‌قاندو پرسی:
تۆ پێت وایه سزای چییه؟
وتم زیندانێكه له باوهشماو….
ماوه‌كه‌شی ئه‌به‌دییه....
kani .halabjayi
دینەوە دووبارە ژیانت لی تاڵ دەکەنۆ