بابه‌ت: جامى ليوت... شيعر حةسيب قةرةداغى
جــــامی لێوت فرو بێنە بۆ سەر لێـــوم
بۆ نازانی چەند تینوم و چەند پەشێوم
بـــێ،،دەفتەری دڵم تەی کە، دیارییە
هەر بۆ کاراسکی چاوی تۆ جێ یارییە
من ئازاری خۆم خۆش دەوێ و ماکی خۆمە
.هەرگیز خەمێ بۆخۆم ناخۆم خەمی تۆمە
با،،چاوی تۆ بۆ کوشتنم تەرخان نەبێ
با،،زوڵفی لوول من شێت نەکا و پەخشان نەبێ
با،،ئاغر بێ هاتووچۆکەى وەك جارانت
مەیکە بە تۆف ڕشێنەکەی بەهارانت
چاو داگرە، لێت هاتووە، بەڵام بە ناز
مەلی دڵم دەستەمۆیە، بۆچییتە باز
خوا پێداوی جوانیت هەیە لێم بپرسن
خوا پێداوان تۆی لێ دەرچێ ئێسك قورسن
ئەو جوانیەی لای تۆ نەبێ کەی جوانییە؟
شانم باری تۆ هەڵنەگرێ پێ شانییە
بۆیە شانم دایە باری ئەم خولییایە
دنیا بە بێ ئەوینی تۆ هیچی تیایە
لەگەڵ تەنافا قۆڵی تۆم بکرێتە مل
لە چاوی پیسی جەللادا دەبم به گل!!
عاشق نییە لەم دنیایە بگات بە من
دێوانەکان من ڕابەرم بۆ کوێ دەچن؟!
گری گری خڕ ببنەوە ڕۆژی جــــــــــەمە
ڕێی هەمومان بۆ لایەکە، بەرەو شەمە!
ئازیز، له مه‌یلی هاتن و له هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه نه‌بووم
هه‌ستم هێنده برینداره که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!! [/size]