بابهت: قەسیدەی کچە دڵ بازە درۆزنەکە
قەسیدەی کچە دڵ بازە درۆزنەکە
بهدهست نوسی هاورێی زۆرخۆشهویستم
(رێباز کاوە)
کچێ وەک مەشخەڵێک ھەڵگیرساو
چی ھاتە پێشی سوتاندی خۆی نەبێ..!!
خۆی نەبێ..کە بڵێسەی ھێندەی گۆرێ
بڵند بوو و ئارامی خۆی نەسوتا..!!
کچێ...بوو بە ئاتەشخانە
ھەموو نیوەشەوەکانی من و دۆستی
ھەوا ساردەکانی سوتاند
کچێ...بە ئارامی ھاتە ژوورێ و ھەموو
گۆرانیە مردووەکانی زیندوو کردەوە,
ئەوێ رۆژێ وەک کەشتیەکی داماو
بەرەو کەناری ئارامی ئەرۆیشتم,ئەوێ رۆژێ
ھەرچی نەورەس ھەیە دوعام بۆ دەکردن
تا دەریا جێ نەھێڵن..
کچێ...وەک فەنەر دەوری دام و نوشتەیەکی
پێ ھەڵواسیم,لە زەمەنی پاشاوە من لەو
ساتەوە بە دوای خۆمدا دەگەرێم و ھیچ ساتێ
خۆم نەدۆزیەوە,ئیتر مێ من نابم..بۆ کوێ دێی
کە من سەرابم,من رۆحم بچووکە من شەو و
رۆژم یەک وەختە,ئیتر بۆ کوێ دێی ئاخر کە
ئێمە پیاسە دەکەین بەکۆمەڵین ئاخر..!!!
شەوێک کە ئارامی باڵی بەسەر شاردا کێشابوو
وەختێ کە ھەموو ئازارەکانی شەوی عاشق
سەریان دەرھێنابوو,شەوێ ک ھەموو دەرگاکانی
خەوتن داخرابوو,ھەرچی نھێنی مەشخەڵ بۆ
ھەڵگیرساندن ھەبوو بە گوێم کەوت,ھەرچی وتن
ھەبوو لێم کۆبۆوە,شیعرێ لە دایک بوو
ئازیزی ئازیزتر کرد..
کورێ ھەرچی خۆشی ھەیە لە چاوی کچێک
بەدی ئەکرد,کورێ لەو سەری ژیان نوقمی ئەو
دیوو سنوری موعتادبوون بوون
شەکەتم..
ماندووم..
بە ئازارم..
لەم عەشقە کە سوتاندی بۆ من گەرەک بوو
بۆ ئەویش ئازادی گەرەک بوو..
گوێم لە دەنگێکە منداڵە بە دەم ئازارەکانیەوە
ئەناڵێنێ,لە نێوان من و تۆدا نەمان بەدی دەکەم
جێت دەھێڵم,با کاتی بێ,ئیتر ئەرۆم ھەرچی
خەم ھەیە بۆتی ئەکەمە دیاری
لەوێ کە منت فرۆشت نەتزانی تەنیایت بۆ خۆت کڕی
جێت دەھێڵم,ئەچم بە دڵتاو جێت دەھێڵم
با ئەم عەشقە ببێتە رۆمانێکی ون
با ببێتە بەسەرھاتێکی سەیر
ئیتر چۆن ئەژی ئەی شەرمەزار
کە من و عەشقمت دا بە دەم درۆوە
ئیتر ناگەرێمەوە ئەو چەقۆ بە ژەھرەم ھەرگیز بیر ناچێ
کە بە ھەنسکەکانم تیژت دەکردەوە و تا دات لە پشتم
ھەموو شتێ بە ئێرە نوساوە..
ئێرە..مەنزڵگای خیانەتە
ئێرە..جێگەی فرۆشتنی دڵ و عەشقە
ئەی شەرمەزار..وریاک کردیەوە..مەم سوتێنە
مەمکە وڵاتی گرکان
وریام کردیەوە..باجی خیانەت مەرگە..
چۆن تێکت شکاندم ئاوا تێکت دەشکێنم
دواجار گوێ لە خۆکوشتنێکی عاشقێکی
درۆزن دەگرم و ون دەبم و دوور لە تۆ ئەبم
من وەک سەربەرزێکی ژیان لەوێ رۆژێ
ئۆقرە دەگرم,با چاویشم ئاشق بە ئەشک بێ
ئۆقرە دەگرم...
تێپەری ئەی شەرمەزار..
سەبرم گرتوە تۆ ھەر خەریکی خیانەتی
منیش خەریکی خۆ بەھێزکردنم
تا دواجا خیانەت دەتکوژێ..مەرگت بۆ دێنێ
ئەو جەنگەی تۆ ئەوەستێ و ئازار وەک باران
بۆت ئەبارێ
ئەی شەرمەزار.. مۆمێک و خەندەی گەنجێک و
شیعرێکی ھەرزەکارێکت تواندەوە..
دواجا ئاھەنگ لە گەڵ ئازارەکان ئەگێرم
ھەتا بۆت دەکرێ چەقۆ تیژکە
ھەتا بۆت دەکرێ چاو لە سەر دەرگا ھەڵمەگرە
چاوەرێکە وەک کابوسێک دێم و ئەو چەقۆ بە
ژەھرە خۆم لە دڵت دەدەم..ئەی عاشقە
درۆزنەکە وا ئەیڵێم و ئەیڵێمەوە
چاوەرێکە لە ھەر کوێ بێ ئەتدەم بە دەم
گریانەوە,تۆ بووی کچە دڵ بازە درۆزنەکە
دڵنیابە..ئەکەویتە تەنیای و ئازاری مەرگ و
گریانێکی بە کوڵ ئەکەوێتە ناختەوە..
ئەوسا وەک مەلەوانە درۆزنەکە ھەموومان
سەیرت دەکەین ..
تا ئەمری کەسمان نایەن بە دەنگتەوە..
کەسمان نایەن بە دەنگتەوە.