بابهت: گومانەکانی سەدەی ٢١ لە پیغەمبەرایەتی محمد (صلی الله علیه وسلم)
گومانەکانی سەدەی ٢١ لە پیغەمبەرایەتی محمد (صلی الله علیه وسلم)
نوسینی \مسعود عبدالخالق خاوهنی دهزگای ستاندهر .
لەو سەردەمەی ئیستاباوەڕ بە خوا بەرەو ساغ بوونەوەیەکی خیرا ڕۆیشت، گومانی ئاسمانی لاواز بوو ھاتە سەر زەوی، بوونی گومان کەوتە سەر پێغەمبەران، لەناو میللەتانی جیھان سێ ئایینی سەرەکی ھەیە(جاروایە ئیبراھیمیان پێ دەڵێن)، میللەتی ھەرسێکیان باوەڕیان بە (ح.عیسا) و (ح.موسا) ھەیە، یەھودی و مەسیحی لەنێوخۆیاندا ھاریکاریەکی گرنگیان ئەنجامدا، بەوەی تەورات و ئینجیلیان لەیەک سیستەم کۆکردەوە، تەوراتیان ناونا (عەھدی قەدیم) و ئینجیلیش (عەھدی جەدید)، ھەولیان داوە لەگەڵ زۆربەی ئاین وڕێبازەکانی تر تەبایی بکەن ولەھەمان کاتدا تەبشیریش دەکەن. لەوکاتە زانایانی مسوڵمان نەیان توانیوە ئاوا سیستەمێک لەنێو مەزھەبەکانی ئیسلام ڕێکخەن (بەتایبەتی لەنێوان سوننە و شیعە)کە یەک کتێبیشیان ھەیە، تاڕادەیەکی زۆر ھەڵوێست وفتوای توندیان بەرامبەر یەکترو بەرامبەر ئاین وڕێبازەکانی تر ھەیە، کەم تریش فقھی ئیسلامی توانیویەتی لەگەڵ زانستی سەردەم ئاشنابن، بۆیە دەبینین کۆمەڵگەی ئیسلامی دواکەوتووترینن لە جیھان، تا ئەو ڕادە لەیەک ووڵاتیش دیزاینەکەی وایە موسوڵمانەکان لە خەڵکی تر دواکەوتو ترن، ئەوان سامانی ژێر زەمین دەفرۆشن وپێی دەژین کەچی خەڵکی تر ئەو سامانەی ھەلگرتوە و تکنۆلۆژیاو بەرھەمی زانستی بەجیھانی ئیسلامی دەفرۆشنەوە.
بەوھۆیەوە زیاتر فشاری گومان کەوتۆتە سەر پێغەمبەری مسوڵمانان کە لەبنەچەدا پێغەمبەری ھەموو جیھانە، گومانەکەش لە ڕووی فەلسەفی و زانستی لە تۆڕێک پرسیار کۆدەبێتەوە سەبارەت بە قورئان و زانیاریەکانی سەردەم، بۆیە بەشێکی تایبەت بەو گومانە دەخەینە بڕگەی داھاتوو.
گومان لە پێغەمبەرایەتی محمد
ئایا پێغەمبەر (موحەمەد) نێردراوی خودایە ؟ یان جادوکەریک بوە؟ ئەگەر پێغەمبەر نەبوە کوا دوا پێغەمبەر کەلە ئاینەکانی تریش باس کراوە؟ چەندە راستە قورئان بریتیە لە کۆی زانیاری فەلسەفی وزانستی وئاینی سەردەمی خۆی؟.. ئەوانەو کۆمەڵێک پرسیاری تری گومانی ھەن بەکورتی چارەسەری کێشەیەکی گرنگی تر دەکەین، ئەگەر گومان لە (محمد) ڕەوێنرایەوە ئەوا ئۆتۆماتیکیانە لەسەر باقی پێغەمبەرەکانی تر دەڕەوێتەوە، چونکە ئاینی محمد نکولی ونەسخی ئاینەکانی پیشوی نیە بەڵکو تەواوکەریەتی.
لەسەدەی (٢١) و سەردەمی عەولەمە گۆڕانێکی مەزن لە فکری بەشەریەت ھاتەکایەوە، کۆتایی بە تیۆرەکانی پەرەسەندن لە بایلۆجی و سروشت ھێنا، ئەندازەی جینەکان (ھندسە الجینات) جێی گرتەوە، لەسەر ئاستی گەردوونیش کۆتایی بە تیۆری گەردوون چەسپاو(کون الساکن) ھات و گەردوونی (الکون المتسع) یان تیۆری (بیگ بانگ) جێ ی گرتەوە..، بەو شێوەیە گۆڕانکاری لە لقەکانی تری زانست لە کیمیا و فیزیا و مێژووتا دەگاتە بیرکاری کۆتایی بەو بەشە ھات کە لە قازانجی فەلسەفەی ماددی بوو (جگە لە بەشێک لە فیزیای کوانتەم نەبێت)، ئەو وەرچەرخانە زانستیە کارێکی قوڵی کردە سەر فەلسەفە و کۆتایی بە فەلسەفەی مارکسی ھێنا کە میراتگری فەلسەفەکانی ماددی یۆنانی کۆن تا دەگاتە فەلسەفەی تایلەر و فریزەر فیورباخ و داروین و لامارک و مورگان و جیمس و ریکاردۆ و... بوو، ئەوەش بە دەوری خۆی کاریگەری کردە سەر ئایدۆلۆژیا و دامو دەزگای سیاسی، بەشێوەیەک ئێستا ھیچ دامودەزگایەکی سیاسی فەرمی لە جیھان نەماوە باوەڕی بە خوا نەبێت، مشت ومڕ لەسەر خودا کەم بۆوە ئیستا مشت ومڕ لەبارەی پیعمبەرایەتی، کۆمەڵێک ئایینی فەرمی لەسەر ئەو بنچینەیە لە دەستوری وڵاتان تۆمار کراوە، کەواتا قۆناغی داھاتوو پرسیاری فەلسەفی و مەنتقی نەما لەبارەی خوابەڵکو لەبارەی خەلقی خوایە، لەبارەی ئاینەکانی خوایە لەبارەی پێغەمبەرەکانە، واتا پرسیاری مرۆڤی نوێ ھەر لە بەرازیلەوە تا دەگاتە ژاپۆن لە بارەی سێ ئاینە سەرەکیەکەو پێغەمبەرەکانیانە، زیاتر ئەو پرسیارە ڕوو لە پێغەمبەری ئیسلام دەکرێ، جارێ با بزانین بەڵگەی پێچەوانە چیە؟
بەڵگەکانی دژ بە محمد:
١- لەلای ئاینیان نەخویندەواری محمد کراوەتە بەلگە بۆ پێغەمبەرایەتی ئەو ھەمو زانیاریە.. کەچی وەڵامی فەلسەفەی مولحیدی ئەوەیە دەڵێن ئەبوعەلای معەری چاوی نەبوە گەورەترین داھاتی ھونەری وفەلسەفی وفکری ھەبوە، تەھا حسین و زۆر نمونەی تری وا ھەیە.
٢- لەکۆنەوە ئەو تیبینیە ھەیەو دەڵێن بۆ پێغەمبەران لە ناوچە پێشکەوتوەکانی وەک ئەوروپا نەھاتوە بۆ تەنھا لە ناوچە عەشایەرو دواکەوتوەکان ھاتوون، (امام عبدالفتاح امام) لە پێشەکی کتێبی (المعتقدات الدینیە لدی الشعوب) بە ووتەیەکی (فارنکتون) دەست پێ دەکاو دەڵێ: من ڕن فکر إژا ڤھر فی الغرب کان فیلسوفا وإژا ڤھر فی الشرق کان نبیاً!. ھیگلیش ڕایەکی نزیک لەوە ھەیەو دەڵێ ( من أن فكر إذا ظهر في الغرب كان فيلسوفا وإذا ظهر في الشرق كان نبياً!. هيطليش رِايةكى نزيك لةوة هةيةو دةلَىَ (الأديان المختلفة ليست إلا مراتب مختلفة من نموا فكر البشرى) (بِروانة: ماركسية القرن العشرين ص153 )
٣- لەلایەن توێژەرو رۆژھەڵاتناسێکی زۆر محمد بە پێغەمبەر ناوزەد نەکراوە بەڵکو بە وەسفی(عەبقەری، پالەوان، زۆرزان، گەورەترین نەخشەکیش وپلان داڕێژ..) کراوە، مەبەستیان ئەوەیە بلێن بەو زۆر زانیەی خۆی قورئانی بەناوی خوا نوسیوەو سەرکەوتووبوە، بەھەمان شیوە بۆ (ح.مسیح) جۆرج حنا وەسفی زانایی وفەلسەفی بۆ داتاشیە دەڵێ بەڵام بۆ ئیقناع کردنی خەڵکی ئەوزانیاریانەی دەدا پال خودا .
دەڵێن (ح.محمد) لەسەر دەستی کۆمەڵێک زانای ئاینەکانی تر وانەی وەرگرتوە، ناوی ورقە بن نۆفل، وعبیداللە بن جحش وعپمان بن الحویرپ، وزید بن عمرو بن نفیل..دێت.
4-- سودی لە فەلسەفەی ھندی وچینی ومیسری ویۆنانی وەرگرتوە، بۆ پەیرەو کردنیش سودی لەشارستانی فارس وەرگرتوە تا ڕادەیەک رۆژھەڵاتناسی ئینگلیزی(ھاملتون جیب) لە کتێبەکەی(المژھب المحمدی) ئەو باسانەی زیاتر کردوە، جورج حنا دەڵێ پێغەمبەرایەتی ح.مسیحیش دوای ئەوەی ھات کە بە نھینی سەردانی ھندی کردبوو لەوێ فیر بوو .نیلسون بایک لەکتێبی(اللە واللازمانیە) وجۆن ئۆدینیل لە کتێبی ((الثالوث المقدس والزمانية ) دەڵێن (لازمانی) فەلسەفەی ئەفلاتونی کەوتە نیو ئینجیل . ئينجيل ( برِوانة: بول ديفيز- الإقتراب من الله ص54 )
5-- دەشڵێن ئاینی محمد لەسەرەتادا تەنھا بۆ شاری مەکە بوو، بۆ عەرەب بوو، دوای کەسەرکەوت ئینجا بوە جیھانی، لە عەشایریەوە بوە نەتەوەیی و دوایش بوە کۆسمۆپۆلۆتی . ( عباس محمود عقاد-مايقال عن الإسلام ص57 ).
6-
رۆژھەڵات ناسی ئەلمانی(گیرمی ھۆرت) لە کتێبیکی بەناوی(محمد) دەڵێت لەسەرەتادا محمد نەیوت من نوێنەری ئاینێکی نوێی خوایی دەکەم، بەڵکو تێکۆشاوە لە پێناو چاکسازی کۆمەڵایەتی و نەھێشتنی جیاوازی ھەژارو دەوڵەمەندو ھەندێ بنەمای تری سۆشیالیستی، دوای بیری دوارۆژ ھاتە کایەوە بۆ فشار لەسەر نەیارانی، لەو بارەیەوە د.جورج حنا دەڵێ پێغەمبەرەکان سۆشیالیستی بووینە پیش ئەوەی سۆشیالیستی بیتە کایەوە ، لە باش ترین دۆخیاندا مدرسە فلسفیەکان ھەولیان داوە ئەو پەیامەی پێغەمبەران بەند بکەن بەسەردەمی خۆیان، (ھیگل، مارکس، ئەنجلس، رۆجیی غارودی..) بە قوولی باسی ئاوایان کردوە پیش ڕۆژھەڵاتناسەکان . (برِوانة: ماركس– انجلس بيان الشيوعى ص 64 ،هةروةها: ماركسية قرن عشرين ص150...)
٧- بەشێکیش وای بۆ دەچن کە ئەوەی محمد شۆڕشە نەک پەیام، دەڵێن محمد توانی لەو شۆڕشە ھەندی نەریتی شایەکانی ئەو سەردەم بگۆری بەڵام نەیتوانی ئارەزووبازیەکانی بەرامبەر ئافرەت بگۆڕێو کۆمەڵێک ژنی ھەبوەو سیستەمی کەنیزەش لەدوای خۆی لە خەلیفەکانی لە شایەکۆنەکان ڕەتیدابوو، دووبارە دەڵێن بەلگەی ئەوەی شۆڕشە نەک پەیام لەو کاتی موسوڵمانان چونە پێش ئەگەر پەیام بوایە ئەوە بەردەوام دەبوون لە پێش کەوتن بەڵام چونکە شۆڕش بوو حوکمەکەی کورت خایەن بوون وئێستا موسوڵمان دواکەوتوترین میلەتی جیھانن.
٨- لەبارەی قورئانیش ھەولیان داوە کۆمەڵێک ھەلە بدۆزنەوەگۆستاف لۆبۆن لەکتێبی (حچارە العرب) دەڵێ قورئان ناگاتە ئاستی کتێبی ھندۆسیەکانیش، جۆلد سەھیر لە کتێبی(المژاھب الإسلامیە) بلاشیر لە(معچلە محمد) بەھەمان شێوە(الموسوعە الکاپولیکیە) و نیکلسۆن وزۆری تر.. دەڵێن محمد سودی لە تەورات وئینجیل وزەبوور ھەندێ(نێوێ القدیمە) و زانستەکانی ئەوسەردەم بەتایبەتی یۆنانی وەرگرتوە.
٩- سپینوزا و روجی غارودی وئەنجلس ولینین پێیان وایە کتێبی پێغەمبەرەکان بریتین لە زانیاری وپیداویستی سەردەمی خۆیان، رەنگە بۆ ئەو سەردەم ئیجابی بووبن، شۆڕشگیر بووبن، وەک ئەنجلس ورۆجیەغارودی نمونەی دروشمی شۆڕشی تۆماس منزیر دەھینەوە ، سپینوزا زۆربەی گومانی لەوە دروست بوە دەڵێ کتێبی پێغەمبەرەکان بریتین لە وەڵامی کێشەو زانیاریەکانی سەردەمی خۆیان ئەوەش نیشانەیەکی بەشەریە نەک خوایی ھێگلیش ھەروا دەڵێ بوونی ئاینی جیاجیا گوزارشە لە گەشەی بیری ئادەمیزاد ، لەکۆنەوە ئەو پرسە بە جۆریکی تر گوزارش دەکراو دەیان ووت پێغەمبەرەکان بۆ ئیستا نەھاتون ولەوەوە ابن حزم لە (الملل والنحل)وەڵامی داینەوە وبەشێکی بە ناوی(الرد علی من زعم ڕن الڕنبیاء لیسوا ڕنبیاء الیوم) تەرخان کردوە، بەکورتی دەیانەوێ بڵێن ئەگەر ئەو ئاینانەش بۆ سەردەمی خۆی توخمی ئیجابی تیدا بێت ئەوە بۆ ئەو سەردەمەی ئیستا ناشێ، ئەوە گەورەترین مادەو پاساوی کمال ئەتاتورک بوو لە مشت ومڕی نێو پەرلەمانی تورکیای رۆژانی ١و٢ و٣ی ئاداری ١٩٢٤ کە بوە ھۆی ھەلوەشاندنەوەی خەلافەت لەو پەرلەمانە، تا ئیستاش ئەو تەنزیرەی بەسەرچوونی ئاین گەورەترین زەخیرەی مانەوەی سیستەمی عەلمانیەتە، لەو ڕوەوە بەشیک لە بیریارانی ئیسلامی (زیاتر ڕیفۆرمخواز یان مودیرینخوازانیان پێ دەوترێ- نێر حامد ابو زید، محمد ارکون، حیدرحیدر، محمد عابد الجابری..) ھەندێ ڕەوشەنبیری کوردیش ئەو بۆچونەیان ھەیە، دەڵێن ئەوناووشوینانەی لە قورئان ھاتوە بە ڕوونی دەریدەخا کە ئەو قورئانە لە ئەوروپا بوایە جۆرە داڕششتنیکی تری تیدا بوو، گەورە بیریاری ئیسلامی عبدالکریم سروش زۆر بە سەرسامیەوە ئەو ڕایەی (فچل الرحمن) دەگوازیتەوە کە دەڵێ: پەیامی پێغەمبەر بە ئاشکرا بارودۆخ وئاستی زانیاری ئەو کاتی یەسەرەوە دیارە ، دەڵێن ئایەتەکانیش پڕە لە ڕووداوو ناوی ئەو سەردەم.. (رسالة فى اللاهوت والسياسة ص145 وص168 هةروةها ماركسية قرن عشرين ص153)
بەکورتی ئەوە بەلگەکانی ئەوانەیە دەڵێن قورئان پەیام نیەو محمدیش پیامبەر نیە، بەڵکو محمدلەزیرەکی خۆی وای دەرخستوەولیشی سەرکەوتو بوە.
وەلام وھەلسەنگاندنیان
ئیستا زۆر بەکورتی وەلامی ئەو خلانەی سەروو یەکەیەکە دەدەینەوە، بەڵگەی گەلێ زۆر دژ بە (محەمەد) پێشکەش کراوە بەشی زۆری وەڵامی پێویستی درایتەوە، ئێمە ناچین بەلای ئەو وەڵامە کلاسیکیانەی زاناو نوسەرانی پیشوو پێی ھەلساون، لێرەزیاتر بەلای ڕەھەندی فەلسەفی ئەوبۆچونانە دەچین زۆر بەکورتی، بەو شیوەیەی خوارەوە:
١- محەمەد خوێندەواری نەبووە، تەھا حسین وئەبوعەلای معەڕیش نەخوینەوار وبێ چاو بووینە، بەڵام ئەوەی محمد ھێناویەتی لە باسی تەواوی لایەنەکانی زانست و فەلسەفە و سیاسیەت و مێژوو و کیمیا و فیزیا و ژیانناسی...ھتد کردووە، زۆربەی زانا و فەیلەسوفەکان تەنھا توانیویانە لە یەک لایەن پسپۆر بن ئینجا ھەڵەشیان کردووە، براتراند راسل دەڵێ ئەگەر فەلسەفەی کۆن زۆر بەووردی ھەلسەنگینین یەک ڕستەی دروستی تیدا نامێنێ، بۆیە ئەو بەراوردەی (محمد بە تەھا حسین وئەبوعەلا) زانستی نیەو زۆر لاوازە.
١- ئەو جۆرە زانست و زانیاریانەی لەو سەردەمی کە لەنێو فارس و ھند و چین و یۆنانی ھەبوو لە وڵاتی جەزیرەی عەرەبی ھەر نەبووە.
٢- لەبارەی ئەوەی ئاینەکەی لەسەرەتادا لۆکالی بووبێ رۆژھەڵاتناس(سۆندەریز) دەڵێ ئەگەر لۆکالی وتایبەت بە عرب ومەکە بوایە ئەوا نامەی بۆھەرقەل وکیسراو شای حەبەشە نەدەنوسی .
٣- سەرەڕای ئەوانەی سەرووش پێویستە ھەڵوەستەیەک لەسەر لقێکی گرنگی زانستی ئەو سەردەمە بکەین کە بنچینە بوو بۆ تێڕوانینی فکری ڕەوشەنبیری ئەو سەردەمە لە تەواوی جیھان، ئەویش بریتیە لە تێڕوانینی ئەو سەردەمە بۆ گەردون، ئەو تێڕوانینەش بنیات نراوە لەسەر ھەردوو سەرچاوەی گەورەی (مەجەستی) کە لەلایەن (بتلیمۆس) نووسرابوویەوە، ھەروەھا (حول السماوات-یان-السماء والعالم) کە لەلایەن (ئەرستۆ) نووسرابوەوە، کتێبی تریش ھەبوون بەڵام پڕ بوو لە (خرافیات)، ھەرچەندە ئەوانەی (بتلیمۆس) و (ئەرستۆ)ش ئەفسانە(خرافیات)ی تێدابوو، کتێبە ئاسمانیەکانیش دەست کاریکراو ھەبوو ڕەسەنەکان نەمابوو ، بەڵام بەھەر حاڵ ئێمە ھەلوەستە لەسەرئاستی ھەرە بەرزی تێکڕای ڕەوشەنبیری ئەو کاتی مرۆڤ دەکەین، کەواتە بە بەراوردێک لەنێوان زانستی بەشەری ئەو سەردەم و زانستەکانی قورئان لەبارەی گەردوون ھەندێ نمونە وەردەگرین :
فەلسەفەی کۆن زۆر بە توندی داکۆکیان لەوە دەکرد کەمادەی ئاسمان جیایە لەگەڵ مادەی زەوی، ئەوەی ئاسمان لە ناوناچێ، یاساو ڕیٍساوپیکھاتنی ئاسمان لەگەڵ زەوی لیک جیایە،ئەوە ڕای گشتی زانست وفلسفە بوو بۆیە فەیلەسووفە ئاینیەکانی وەک ئیبن روشد وئیبن سیناش تەسلیم بەو بۆچوونە بە ھێزە ببون لەبەر کۆدەنگی زانست وفەلسەفەی ئەو سەردەم،، کەچی لە قورئان بە پێچەوانەی ئەو بۆچونە دەڵێ:
١-ئاسمان وزەوی یەکن و ھەردوولایان لە ئەتۆم پیکھاتون :.[.. لَا يَعْزُبُ عَنْهُ مِثْقَالُ ذَرَّةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ..]
٢- لەبارەی یەکێتی یاسای ئاسمان وزەوی ھاتوە: [ۆمِنْ آێاتِەِ ڕَن تَقُومَ السَّمَاء ۆالْڕَرْچُ بِڕَمْڕەِ..] .
٣- لەبارەی کارنامەی ئاسمانیش وەک زەمین بە سیستەمی(ھۆو ئەنجام) ھاتوە: [] .
2- لةبارةى يةكيَتى ياساى ئاسمان وزةوى هاتوة: [وَمِنْ آيَاتِهِ أَن تَقُومَ السَّمَاء وَالْأَرْضُ بِأَمْرِهِ..] .
3- لةبارةى كارنامةى ئاسمانيش وةك زةمين بة سيستةمى(هؤو ئةنجام) هاتوة: [مَن كَانَ يَظُنُّ أَن لَّن يَنصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاء ثُمَّ لِيَقْطَعْ فَلْيَنظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُ مَا يَغِيظُ]
لەھەموان گرنگ تر ھیچ زانستێکی بەشەری وئاینی باسی ئەوەی تیدانیە کە ئاسمان وزەوی یەک پارچە بووینە ئینجا لیک کراینەوە(أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ كَانَتَا رَتْقاً فَفَتَقْنَاهُمَا)، )، لە قورئان بە ڕوونی ئەستیرەی بە ڕووناکی دەر ناوزەد کردوەو ھەسارەو مانگیشی بە ڕووناکی دەرەوە وەسف کردوە، کەچی زانستی ئەو سەردەم وکتێبە بەناو ئاسمانیەکانیش تیکەل وپیکەلیان کردبوو، جاریش وایە ڕیک پێچەوانە وەک ئەو ئایەتەی ئینجیل بە پێچەوانەی ھیناوە (فان نجوم السموات وجبابرتها لا تبرز نورها. تظلم الشمس عند طلوعها والقمر لا يلمع بضوءها)) ، یان وەک لەو ئایەتەی موسەیلەمەش پێچەوانەی کردۆتەوە ( والشمس وضحاها, في ضوءها ومجلاها. والليل إذا عدّاها, يطلبها ليغشاها ,أدركها حتى أتاها,واطفأ نورها فمحاه) نە نورەو نەدەشکوژیتەوە.
لەگەڵ زۆر بەراوردی تر، بوار نیە ئەگینا بەراوردی ئاستی زانستی ئەو سەردەمی لە ڕوەکانی کۆمەڵناسی و ئابووری و مێژووی و کیمیایی و فیزیایی و تا دەگاتە یاسایی و فەرھەنگی... بەوشێوەیە بوو، قورئان خۆشی لەو کاتی داوای لیکردوون کە با بەراوردو زانیاری لەسەر کتێبە کۆن وئاسمانیەکان بکەن، داوای خویندنەوەی لیکردوون نەک بزر کردن وشاردنەوەیان. فان كنت في شك مما انزلنا اليك فاسال الذين يقرؤون الكتاب من قبلك لقد جاءك الحق من ربك فلا تكونن من الممترين)
لەبارەی دزینی زانیاری لە (نێوێ القدیمە) لەلایەن (پیغمبەر محمد)..کتێبی پیرۆز لە جیھاندا گەلێ زۆرن، لەوانە : ڤیدا، ئاڤێستا، کۆنفۆشیۆسی، مانۆ، زەبور، تەورات، ئینجیل..تا دەگاتە (نێوێ قدیمە)ی میسری وسۆمەری..، لەبەر دەسکاری سروش و بیری مرۆڤ تێکەڵ کراوە زۆر بەزەحمەت لێک جیادەکرێتەوە، ئەوەی شارەزای ئەو کتێبانە بێت بە سانایی بۆی دەردەکەوێ کە زیاتر وەسفی خودایە بە لەنگی، یان ووردتر پەخشانە بەسەر خودا بە پێی (وزن وقافیە)، جار وایە لەبەر زۆر خۆشەویستی خودا بەھەلە وەسفیان کردوە، ڕەنگە زۆربەمان ئینجیل وتەورات ومەزمورمان لا ھەبێ خویندنەوەی ئاسانە زانیاری و ھەواڵی گەردوونی وسروشتی وای تیدا نیە قورئان سودی لێ وەرگرتبێ، بەڵام ھەموشیان کتێبی ئاسمانین دەبێ یەکتر پاسادان وبە ھێز بکەن نابێ ناکۆک بن، ھەرچی (نێوێ قدیمە)ی سۆمەری وبابلی و میسری.. ئەوا (ڤالیس پدگ)لە کتێبی (اوزیوس وعقیدە البعپ المێریە) دەڵێ ئاینەکانی ابراھیم وموسی وعیسی و محمد ھەمان وەسفی خودایە کەلەو (نێوێ)انە ھاتون، کەچی بە سەرنجیکی خێراش بەو (نێوێ)انە وانیە، دەردەکەوێ تەنھا (ترتیلەو پەخشانە) ڕووبەڕوو لەگەڵ خودا نھێنی ودەنگ وباسی سروشت وبوونەوەری تیدا نیە، تەنانەت ئەوەی بەسەر خوداش دەگۆترێ زۆر لەنگە، ھەندیکی لێ ھەڵدەبژێرین: لە (نێوێ)میسریەکان لە ھەمان کتێب باسی خودا دەکا دەڵێ: تۆ خۆت خۆتت دروست کردوەو دەتوانی دروستی بکەیتەوە، پیر دەبی بەڵام خۆت گەنج دەکەیەوە، لە کتێبی (ریتچارد-نێوێ الشرق القدیم) ھاتوە وەک دەقی خۆی: (بطل الألهة ايها الأب نانا، صاحب الملك الكامل، بطل الألهة انت، انت المولود الذى انجب نفسه بنفسه..). )ناکرێ ئەوانە سروش بن بەڵام ڕەنگە ڕەچەلەکەی سروش بیت بەو دەست وئەو دەست وای بەسەر ھاتوە، ئەگەر وەک خۆی بمابوایە ئەوا ئەو کتێبانە تیکڕا وەک (سیفاتی ڕاستی) ھەمو یەکتریان تەواو دەکردو مژدەی ھاتنی پاش خۆیان دەدا، ئەگینا بە ڕوونی لە زۆربەی ئەو کتێبانە ناوی پێغەمبەر (د خ)ھاتووە، لە ئینجیلی برنابا کەوا مەزەندە دەکرێ سەلامەت ترین کۆپی ئینجیل بێت، لەوێ گفتوگۆیەکی نێوان قەشەیەک و (ح. عیسا) بەو جۆرە پێشبینی ھاتنی پێغەمبەر (محەمەد) کراوە، لە بەشی(٩٧): ((فقال حينئذٍ يسوع : " إن كلامكم لا يعزيني لأنه يأتي ظلام حيث ترجون النور ولكن تعزيتي هي في مجيء الرسول الذي سيبيد كل رأي كاذب فيّ وسيمتدّ دينه ويعمّ العالم بأسره لأنه هكذا وعد الله أبانا إبراهيم وأن ما يعزيني هو أن لا نهاية لدينه لأن الله سيحفظه صحيحاً " أجاب الكاهن : " أيأتي رسل آخرون بعد مجيء رسول الله ؟ فأجاب يسوع : "لا يأتي بعده أنبياء صادقون مرسلون من الله، ولكن يأتي عدد غفير من الأنبياء الكذبة وهو ما يحزنني لأن الشيطان سيثيرهم بحكم الله العادل فيتسترون بدعوى إنجيلي).
خاڵێکی تری گرنگ ئەوەیە ئاخۆ ئەگەر قورئان لە جەزیرە دانەبەزیبوایەو لە سوید دابەزیبایە جۆرە ئایەت وڕووداوی تری تێدا دەبوو؟ ئەوەی جورئەتی بەو گومان و تیڕوانینە داوە پرسی نەسخ و(اسباب النزول) ە کە بەو شێوەیە نیەو جارێکی تر داڕشتنەوەی دەوێتەوە ، نەخیر..، ئەوە نیە قورئان ناوی وەک (اسکندر ژو القرنین) تیدایە، ناوی یەئجوج ومەئجوجی تیدایە باس لە ڕووداو دەکات دوور لە جزیرە..، لە ڕاستیدا قورئان بۆ تەواوی کۆمەڵگەو بۆ ھەمو سەردەمەکانیش ھاتوە، بەڵام کە باسی ئەو ڕووداوانەی جزیرەی کردبێ ئەوا ئەو جۆرە ڕووداوانەن کە ڕەھەندی ئاسۆیی وستونی زەمەنی ومەکانی جیھانی تیدایە.