بابهت: ئاستى دەریا هەمیشە بەرز دەبێتەوە !!...
یەکێک لە هاورێکانم لەنوسینگەکەى تابلۆیەکى داکوتاوە. وێنەى
بەلەمێکى گەورە و کۆت نیشان دەدات . ئاستى ئاوى دەریا دابەزیبوو و
بەلەمەکەى بەسەرگەردانى وێڵ کردبوو.
هیج شتێک لەوە زیاتر نائومێدى ناهێنێت کە بەلەمەکە لە قور بجەقێ
نەدەکرێ پاڵى پێوەبنرێ و نە رابکێشرێت لەخوار تابلۆکە نووسرابوو
((ئاستى دەریا هەمیشە بەرز دەبێتەوە.))
رۆژێک لێیم پرسى (( بۆجى ئەو وێنیەت لەسەر دیوارى نوسینگەکەت هەڵواسیوە؟))
وتى((کاتێک گەنج بووم ئەو تابلۆیەم لە فرۆشگایەکى عەنتیکە
فرۆش بینیبوو. ئەوکاتە بارودۆخ بەهیج شێوەیەک باش نەبوو .
بە نرخێکى کەم کریم جونکە زۆر نائومێد بووم. بەڵام پەیامى ئەو تابلۆیە
هندێک ئومێدى بەمن بەخشى ))
هەرکات سیەرى دەکەم ئومێدەوار دەبم .رامگرتووە تاکو بەبیرى خۆم
بهێنمەوە کێشەکان تێ دەپەرن , زریان هەڵدەکات و ئاستى دەریا بەرز دەبێتەوە.
نوسینى : نۆرمەن وینسنت پیل
سەرجاوە :کتێبى ((دوپات کردنەوەى ڕۆژێک بۆجى...؟))
بهمن بڵێ پێش لهدایك بوونت لهكوێ بوی , تا پێت
بڵێم دوای مردنت لهكوێ دهبیت....!
"شۆپنهاوەر"[/size]